بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

تیشکیک لە پیغەمبەرەوەﷺ بو سەلماندی ویلایەتی شیخ عوسمانی بیارە(قدس سره)

تیشکێک لە پێغەمبەرەوە بۆ سەلماندی ویلایەتی شێخ عوسمانی بیارە(قدس سره)

مامۆستایەکی ئایینی برادەرو هاوپیشەم بە ناوی مەلا عیسی داغستانی (خوا لێی خۆش بیت) خەلکی گوندی کۆکیا لە کوردوستانی رۆژهەڵات بۆی گێرامەوە، ووتی: لەبارەی ویلایەتی شێخ عوسمانی بیارە (قدس سره) دوو دڵ بووم، بۆیە هاتم بەو نیەتە حەوت شەوان لەسەر یەک نوێژی ئیستیخارەم کرد، لەشەوی حەفتەمدا لەخەودا بە خزمەت پێغەمبەر گەیشتم، شێخ عوسمانی بیارەی لەتەنیشت دانیشتبوو، پێغەمبەر دەستی موبارەکی لەسەر شانی شێخ عوسمان داناو روی لە من کردو فەرموی: مەلا عیسی لەبارەی شێخ عوسمان دوو دڵ مەبە، ئەو وەکیلی ئێمەیە، ئیتر بۆ بەیانی منیش بریارم دا ببم بەیەکێک لە موریدانی و چوم تەمەسسوکم وەرگرت .


موحیبانی شێخانی بیارە

Karzan Kawreny

پاداشتی قورئان خویندن بو مردوو چیە؟

پاداشتی قورئان خوێندن بۆ مردوو چیە؟

پێغەمبەری خودا صلی الله علیه و سلم دەفەرموێت:

کاتێک یەکێک لە ئێوە مرد، زیندانی مەکەن، بەڵکو خێرا بینێژن و فاتیحە و کۆتایی سورەتی بەقەرە بخوێنە لە لای سەری لە گۆڕەکەیدا.

قورئان خوێندن بۆ مردوو دوو شێوازی هەیە:

ئەگەر قورئان خوێندن لە حزووری مردوو یان لە سەر گۆڕەکەی بووبێت، بە پێی کۆدەنگی ئیمام و زانایان پاداشتەکەی دەچێتە سەر مردوو و ئەویش سوود لە نیعمەتەکانی وەردەگرێت.

ئەگەر قورئان لە غیابی مردوودا بخوێنرێت:

ئەگەر قورئانخوێن بە نیازی مردوو قورئان بیخوێنێت دوای خوێندنەوەی قورئان دوعای قبوڵکردن بخوێنیتەوە و بڵێ:

خوایە پاداشتی ئەم خوێندنەوەیە بدە بە گیانی فڵان کەسی مردوو، بە بڕوای هەموو موجتەهید و زانایانی مذاهب اربعه ، پاداشتی قورئان دەگاتە مردوو

شیخ ابن حجر لە کتێبی تحفه دەفەرموێت

بۆ ئەوەی پاداشتی قورئان خوێندن بگاتە مردوو، دەبێت خوێندنەوەی دوعای پاداشتەکە بخوێنرێتەوە. اللهم بلغ و اوصل مثل ثواب ما .............

 

 

 قال الشافعی -رحمه الله:

ویُستحب أن یُقرأ عنده شیءٌ من القرآن، وإن ختموا القرآن عنده کان حسنًا ”

 

وا باشە بەشێک لە قورئان لە تەنیشت گۆڕەکەی بخوێنرێتەوە، وە ئەگەر لە تەنیشت ئەو قورئانیان تەواو کرد باشە.

قوشەیری لەباسی سوفیەکانەوە دەلی

قوشەیری لەباسی سۆفیەکانەوە دەڵێ

لەکەسە تایبەتمەندەکانی ئەهلی سوننەت بوون ، ئەوانە ڕەچاوی هەناسەکانی خۆیان دەکەن لەگەڵ خوادا ، ئەوانە دڵی خۆیان دەپارێزن لەبێ ئاگای ، ئەمانە کەپێیان دەوترێ ئەهلی تەصەوف لەپێش ساڵی دوسەدی کۆچی ئەو ناوەیان بەسەردا بڕاوە

ئاماژەکانی ئەم قسە

۱ ـــ پێش ساڵی دووسەدی کۆچی،   بەئەهلی سونەت دەوترا سۆفی

۲ــ دەستەواژەی ئەهلی سوننەت خۆی بۆخۆی ئاماژەیەکی ڕاشکاوە بۆ ئەو مانا تەقلیدیەی لای موسڵمانان ناسراوە کە لەبەرامبەر عەقڵ گەراکان و فەلسەفیەکان

۳ــ ووشەی تایبەت (خواص) ئەو زانا زاهیدانەن کە ڕەچاوی هەناسەکانی خۆیان دەکەن لەبەرامبەر خوا


Karzan 

جەنابی مودەریسی بیارە ملا عبدلقادری عەللامە ئە فەرموێ

جەنابی مودەریسی بیارە ملا عبدلقادری عەللامە ئە فەرموێ

جارێک حەزرتی شێخ فەرمووی: بە خزمەت حەزرەتی رسوللە(صل علی وسلم)شەرەفدار بووم تەماشام کرد تاجیکی بەسەرەوە بوو ئەمری پێم فەرموو: ئەم تاجە بگرە هەر چوار دەوری بنەخشینە یا بچنە بە (لولاک لولاک لما خلقت الافلاک) منی هەژارو بەندە لەسەر فەرمانی ئەو قبوڵم کرد لەو کاتەزانیم ..حەزرتی (صل علیه وسلم)بە [احمد رسول اللە]بەناو بانگە بەهۆی زۆری شۆرو شەوق و مەستی ئەو لوتفەو بەخشندەییە ئاگاهاتم سەر لەنوێ چوومەوە، جاری تر بەخزمەتی شەرفدار بوومەوە  بەڵام ئەو جار به، حەزرتی (محمد رسول)[صل علیە وسلم]بەناو بانگ بوو جاری سییەم بەخزمەت دایکم گه یشتم وە هه ر له و شەوە دا بینم نانەوای تایبەتی خانەوادەی..فەخری عالم (صل علیە وسلم )وە ئەم دایکی منەکه  سید  بوو لە ماڵی حەزرتی [ابوبکری صدیق]..رضی اللە عنە]دروستی ئەفەرموێ وام ئەزانی شاری  کەنیشتە جێی شاری مەدینەی منەوەرە هەموویان رێزه خۆری خوانی ..فەخری عالم(رسواللە صل علیە وسلم)وە دیم دایکم دەستی هەویراویە لەو کاتەدا له دەرگای ماڵی پێغمبەره وه(صل علە وسلم)بەدەستی هەویراویە وە هاتە دەرەوە ووتم دایکە برسیمە فەرمووی نانم کردووە بردومه تە حضوری حەزرتی (صل علە وسلم) ئەڕۆم دەستم ئەشۆم نانت بۆ ئەهیێنم لەو پەری خۆشەویستی و میهرەبانی فەرمووی ئەی کوری خۆم شوکری بەجێ ئەهێنم  سپاس بۆ خوا کە حەزرەتی رسول اللە [صل علە وسلم  ]لەگەڵ تۆ لوطفی هەیە زۆر دەرهەق بە تۆ میهرەبانە

ئەی عەلی مەخەوە تا ئەم پینج شتە نەکەیت

شەوێکیان پێغەمبەر ﴿ ﴾ بە ئیمامی عەلی دەفەرمووێت : ئەی عەلی مەخەوە تا ئەم پێنج شتە نەکەیت .

۱ـ تا هەموو قورئان نەخوێنی .

۲ـ ۰۰۰٤هەزار درهەم بکەیتە خێر .

۳ـ تا سەردانی کەعبەی پیرۆز نەکەیت .

٤ـ دیاریکردنی شوێنی خۆت لە بەهەشتدا .

٥ـ ڕازی کردنی دوژمنەکەت لە خۆت .

ئیمامی عەلیش ﴿ ڕ.خ ﴾ دەڵێت : ئەی پێغەمبەر ئەو هەموو شتە چۆن دەکرێت پێش ئەوەی بخەوم !!!

پێغەمبەریش ﴿ ﴾ دەفەرموێت :

۱ـ خوێندنی ۳ جار سوڕەتی ﴿ الاخلاص ﴾ ، وەک ئەوە وایە هەموو قورئانت خوێند بێت .

۲ـ خوێندنی ٤ جار سوڕەتی ﴿ فاتیحە ﴾ ، وەک ئەوە وایە ٤۰۰۰ هەزار دینارت کردبێتە خێر .

۳ـ وتنی ۱۰ جار ﴿ لاالەالااللە وحدە لا شریک لە الملک ولە الحمد وهو علی کل شی‌‌‌ٔ القدیر ﴾ وەک ئەوە وایە سەردانی کەعبەی پیرۆزت کردبێت .

٤ـ وتنی ۱۰ جار ﴿ لا حول ولا قوت ٳلا باللە العلی العظیم ﴾ وەک ئەوە وایە شوێنێکت بۆ خۆت لە بەهەشت دابین کردبێت .

٥ـ وتنی ۱۰ جار ﴿ استغفراللە الذی لا إله إلا هو الحی القیوم واتوب الیه ﴾ وەک ئەوە وایە دوژمنەکانی خۆت لە خۆت ڕازی کردبێت .

ئەم خێرە گەورەیە لە کیس خۆتان مەدەن شەوان ئەم خێرانە بەدەست بهێنن پاشان بخەون....!!