بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بوچوونی مەولانا شێخ ئەحمەدی فاروقی سەبارەت به تەسەووف و سۆفیەکان

بوچوونی مەولانا شێخ ئەحمەدی فاروقی سەرهەندی "مجدد الف ثانی" رحمه الله

سەبارەت به تەسەووف و سۆفیەکان

ئیمامی رەبانی رحمه الله لە کتێبەکەیدا: (الانوار القدسیه)  دەفەرموێت: ئەی برای موسڵمان ئەم ڕاستییە بزانە کە خودا له سەر ئیمەی واجب کردووه کە گوێڕایەڵی بین و دوور بکەوینەوە لە گوناهەکان.

لە کاتێکدا ئەم کارانە بە ئێمە سپێردراوە، پێویستە بە دڵسۆزی و پاکی تەواوەوە عیبادەت ئەنجام بدەین ئەم جۆرە پەرستن و کۆیلایەتییە بەبێ ئەوەی لە سیفەتە باشەکاندا فانی ببێت و بەبێ خۆشەویستی و هاوڕێیەتی، بوونی نییە

بۆیە پێویستە ئێمە بۆ پێشەوە و بە ڕێگای سۆفییە، کە خۆشەویستی و فەنایه، هەنگاو بنێین، تا حەقیقەتی ئیخلاس فام بکەین.

چونکە ڕێگای سۆفی تا ڕادەیەکی زۆر کامڵ و حەقیقەتە، کە بنەماکەی پەیڕەوکردنی سوننەت و میتۆدی پێغەمبەرە(صل الله علیه و آله وسلم)

چونکە لە دەستووری ئەم قەومە ڕوون و ئاشکرایە کە ڕێساکانی شەریعەت جێبەجێ بکرێت و پەیڕەوی لە سوننەت بکەن و دوور بکەونەوە لە بیدعەو داهێنان.

وە هاوسەنگ کردنی مەرج و ڕەفتار بە پێی شەریعەت و دانانی سوننەت و شێوازی پێغەمبەر لە پێش هەموو شتێکەوە بەریز و حورمەتداره بەسەر هەموو مەرج و ڕەفتارەکانی تردا.

ئەو سۆفیگەریه پاکه، کە بەنیازم بیناسێنم، هەمان شێواز و میتۆدی گەورەکان و پیاوماقولەکانی دین بووە

لێرەدا باسی ئەو تاقمە ناکەم کە ناو و داب و نەریتی هاوبەشیان لەگەڵ سۆفیدا هەبووە، بەڵام لە باوەڕ و پراکتیکەکەیاندا بە پێی شەریعەت و سوننەت ڕەفتاریان نەکردووه و لەگەل تەسەوفی راستی جیاواز و دژبەیەکن

چونکە سۆفیگەری زیاتر دەوڵەت و ڕووناکی ئیلاهییە نەک و دەمه قاله و ناکۆکی و هەرکەسێک لەسەر ئەم ڕێگا ڕاست و دروستە بجوڵێت، بە فەزڵی خودا ئەم نیعمەتە و نیعمەتەکانی تری ئەم قەومە دەگرێتەوه 

بۆچوونی ئیمام جەلالەددین سیوتی رحمه الله سەبارەت به تەسەووف و سۆفیگەری

 بسم الله الرحمن الرحیم والصلاه و السلام علی حبیبنا و سیدنا محمد و آله وصحبه

شێخ جەلالەدین سیوتی رحمه الله لە کتێبەکەیدا به نێوی(تأیید الحقیقه العلیه) سەبارەت بە سۆفیگەری، ئاوا دەفەرموێت:  

سۆفیگەری لە جەوهەری خۆیدا زانستێکی بەرزە و شێوازەکەی پەیڕەوکردنی قورئان و سوننەتی پێغەمبەرەو واز هێنان لە بیدعە و خورافات و ڕزگاربوونە لە ئیگۆ(نەفس) و ئارەزووی ناشەرعی و بەرژەوەندییە جەستەییەکان.

و تەسلیم بوون بە خودا و حوکمی خودا و گەڕان بەدوای خۆشەویستی خودا و بە کەم سەیرکردنی ئەوەی خۆشەویستی خودا نییە.

وە ئەمەش ڕاستییەکی ترە کە ئەمڕۆ هەندێک گروپ چوونەتە ناو ئەم میللەتەوە و لە ڕووی ڕواڵەت و پێکهاتەی جەستەییەوە خۆیان هاوشێوەی ئەوان(ئەولیای خودا)کردووە، بەڵام دوورن و بێ ئاگان لە ڕاستی سۆفیگەری و تەسەووف و ئەمەش خۆی بووەتە هۆی گومان و بێ متمانەیی بە تەواوی سۆفیان و تەسەووف

لەم کاتەدا پێویستە و واجبە له سەر گەوره زانایان خەلکی عەوام ڕێنوێنی بکەن بۆ  جیاکردنەوەی ئەهلی حەقیقەت و ئەهلی درۆ. 


هەندێک بابەتی به ناو عەقیدەی سۆفیگەری هاتوونەتە ناو خەڵکەوە، کە ناهاوسەنگن و پێچەوانەی شەریعەتی پیرۆزن، و زانایانی شەریعەت ناتەبایی دەکەن  لەگەڵ ئەو عەقیدە ناپاکانه

لێکۆڵینەوەش لەسەر ئەو بابەتانە کراوە، ئەوە ڕوون و بەرچاوە کە گەوره پیاوانی شارەزای  سۆفیگەری (خوای گەورە لێیان ڕازی بێت) ئازاد و پاکن لەم جۆرە بابەت و بیروباوەڕانە.

 

وە ئەمە قسەی  ئەهلی بیدعه و ئەهلی خورافات و مرۆڤە لادەرانەیە کە بە ناوی سۆفیگەرییەوە ئەو بیروباوەڕانە لەناو خەڵکدا بڵاودەکەنەوە

وە خۆیان بە سۆفی و ئەهلی تەسەووف به خەڵک دەناسێنن. بە ڕاستی، ساداتە گەورەکانی سۆفیگەری پاک و دوورن لەم زنجیرە بیروباوەڕ و ڕەفتارە ناشەرعییە

سەرچاوە:

کتێبی (تأیید الحقیقه العلیه شیخ جلال الدین سیوطی ص 57

 


بۆچوونی ئیمام محمدی غەزالی ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت به تسووف و سوفییه کان

بۆچوونی ئیمام محمدی غەزالی ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت به تسووف و سوفییه کان

بسم الله الرحمن الرحیم و صل الله علی سینا و مولانا محمد و آله و اصحابه و اتباعه اجمعین الی یوم الدین

 .

ئیمام محمدی غەزالی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە کتێبی (المنقذ من الضلال)دا ئاوا دەفەرموێت: دوای ئەوەی لە زانستەکانی شەریعەت تەواو بووم، کتێبی (اربعین)م نووسی و  پاشان زانستی فەلسەفەی قەدیمم ده کتێبی (مقاصد الفلاسفه)دا کۆ کردەوه و کتێبی (التهافت)یشم نووسی.

.

ئیمامی غەزالی(قدس سره) لە بارەی سۆفیگەری و تەسەوفەوە دەفەرموێت: کاتێک نووسینی ئەم کتێبانەم تەواو کرد، دەستم کرد بە خوێندنی کتێبی تەسەوف و عیرفان و بۆم دەرکەوت کە شێواز و میتۆدەکانیان لە زانست و کردارەوە دەست پێدەکات.

.

و دەرئەنجامی کارەکانیان بڕینی پیسی ئەخلاقییە و پاککردنەوەی ئەخلاقی سیفەتە سەرزەنشتکراوەکانه، بەجۆرێکە بە ئەنجامدانی ئەم کارانه دڵ ئازاد بێت لە هەر شتێکی تر، جگە لە خودا؛ و بگەن به مەرتەبەی بەدەست هێنانی چێژ و شیرینی زیکری خودا  

 

هەر لەم کاتەدا بوو کە تێگەیشتم کە ئاگاداربوون لە هزرو بیروباوەڕەکانیان ئاسانترە لە چوونە ناوەوە و بە شێوازی پراکتیکی خۆیان ڕەفتار بکەن، بۆیە دەستم کرد بە خوێندنەوەی کتێبە عیرفانییەکانی وەک:

قوت القلوب ئەبو تالیب مەکی (مەی). خودا ڕەحمەتی لێبکات) و کتێبەکانی حەریس المشابیسی و ڕیساله جۆراوجۆرەکانی شێخ جونەید بەغدادی. وە شەبلی و ئەبو یەزید بەستەمی و کۆمەڵێک کتێب و بۆچوونی تری ئەم گەلە،

.

و منیش وەک کەسێک کە قسە و بۆچوونەکانیانم بەکارهێنا کە  دەیەوێت لە قوتابخانەیەک یان ئایینێکدا لێکۆڵینەوە بکات.

.

بۆیە گەیشتمە ئەم دەرەنجامە کە تاکە ڕێگای گەیشتن بە ڕاستی، قسە و بۆچوونەکانیان مومکین نابیت مەگەر لە ڕێگەی ذەوق و شەوق و ئارەزووی دەروونی و ئاڵوگۆڕی سیفەت و حالاتی عیرفانییەکانیانەوە نەبێت.

.

پاشان درکم بەوە کرد کە سۆفییەکان ساحیبی ڕاستەقینەی ڕێگەی خودان و ئەوانەی لە ڕێگای خودای گەورەدان و بەڕاستی، ڕێگا و ڕەوشتەکانیان باشترینە.

.

ئینجا زانیم که سۆفییەکان ساحیبیدحال و که مالن نه ک ئه هلی قیل و قال

.

.

ته سه وف کامڵترین و دروستترین ڕێگایە بۆ ئەوەی بەندەیەک بگات بە خودا و حەقیقەت، کە ئەخلاقی بەرزی سوفی بەرزترین و کامڵترین ئەخلاقە،

 

بەڵام ئەگەر عەقڵی هەموو زانایان، حیکمەتی هەموو حەکیمەکان، و زانستی هەموو زانایانی مرۆڤایەتی، ئەگەر بیەوێت گوزارشت لە ئەخلاق و پلەیەکی بەرزتر لە ئەخلاقی سۆفیەکان بکات، لەم ڕووەوە، جگە لە داماوی و بێچاره یی هیچی تر بەدەست ناهێنێن

.

چونکە هەموو ئەخلاق و ڕەفتارەکانی، لە دەرەوە و ناوەوە، لە نووری و رووناکی پیغه مبه رایه تی(صل الله علیه و سلم) و ئایینی پاکه

.

وە هیچ ڕووناکییەکی گەورەتر و گەشاوەتر جگه لە ڕووناکی و نووری پیغه مبه ر(علیه السلاه و السلام) لەسەر زەوی نییە کە بتوانێت ڕووناکی بەسەر جیهان و بوونەوەرەکاندا بدرەوشێنێتەوە

.

بەو هەموو تایبەتمەندیانە بۆم ڕوون بووە کە مەکتەب و مەزهەبی رزگارکه ر و رزگاری به راستی ریگه و پیگه ی سوفییه کانه. بۆچوونی توێژەر چییە سەبارەت بە قوتابخانە و ئایینه ک، کە مەرجی یەکەمیان پاککردنەوەی دڵ و ناوەوەی بەتەواوی و کامل بوونه لە هەر شتێکی تر جگە لە خودا، وە کلیلی ئەوە نوێژکردنە لە کاتی تەکبیری ئیحرامدا کە هەموو بوونەکەی(وجودی) سوفی نقووم دهکا له پایه به رزی و شکوی خودادا و دوا پلەی ئەوەش بریتییە لە فانی بوون لە سیفەتە باڵاکانی پەروەردگاردا.

و آخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمین

نووسه ر:دکتۆر عەبدولحەلیم مەحمود ص145

وه رگیر: عبدالرئوف مه حمودزاده

 

 

نووسه ر:دکتۆر عەبدولحەلیم مەحمود ل145

وه رگیر: عبدالرئوف

ئیمام ئەبو حەنیفە ڕەحمەتی خوای لێ بێت

 


زانای حەنەفی به نیوی حەسفەکی، نووسەری کتێبی (الدار) دەڵێت، من ته ریقه ت و ته سه ووف له ئەبو عەلی دەقاق، ئەویش لە ئەبی القاسم نەسرئابادی، ئەویش لە مەعروفی کەرخی، ئه ویش لە داودی تائی فێر بووە، لە ئیمامی ئەبو حەنیفه(رضی الله تعالی عنهم اجمعین) وە فێر بووە و هەموو ئەم زانایانە ئیقراریان بە فەزیلەت و گەورەیی زانست و تەقوای ئیمامی گەورە ئەبو حەنیفاوە کردووه

سەرچاوە:

کتێبی (درالمختار)، بەرگی یەکەم، (ج 143ص)  ، لەگەڵ پەراوێزی ئیبن عابدین.


 رئوف محمودزاده

 


امام تاج الدین السبکی ( رحمه الله تعالی)

(ئیمام تاج الدین سبکی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە کتێبی (معید النعم ومبید النقم) لەژێر ناوونیشانی سۆفیاندا دەفەرموێت: سۆفیە ڕەزاو ڕەحمەتی خودایان لەسەر بێت، و خوای گەورە هەموومان لە بەهەشت لەگەل ئەوان کۆبکاتەوە

.

وتە و بۆچوونی پەرشوبڵاو لەسەریان هەیە کە زۆربەیان هۆکاری جەهل و نەزانینی ڕاستی و نەزانینی باوەڕی دروستی سۆفیگەری بووه و ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە:

.

{متشبهین و لاساییکەرانی سۆفیگەری}، خۆیان بە جلوبەرگ و دەسەڵاتی سۆفیگەرییەوە پۆشیوە، نەزان و بێ ئاگان لە بنەماکانی سۆفیگەری و ئامانجەکانی.

.

 حەقیقەتی سۆفییە و سۆفیگەری بریتییە لە پەرستن و بەندایەتی خودا بە ئیخلاس و دووری له خۆبەزلزانین، هەروەها به سووک زانینی دونیا و  خۆنەویستی و تەرکی خوشی جیهان و شەهوەتەکانییەتی، چونکە سۆفیەکان زۆربەی کاتەکانیان لە پەرستنی دڵسۆزانەی خودا و بەدەستهێنانی فەزیلەتەکاندا بەسەر بردووە.

.

 (ئیمام تاج الدین سبکی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دوای پێناسەکردن و پشت ڕاستکردنەوەی سۆفیە باس لەوە دەکات کە خەڵکی سۆفیە بەڕاستی ئەهلی خودان و هەلکەوتووترین بەندەکانی خودان، خودا ڕەحم بە ئێمە و ئەوانیش بکات، کە بەڕاستی، بە یادکردنیان نیعمەت و بەرەکەت دەباریت.

.

وه به دووعا کردنیان خودا  نیعمەتەکانی من جومله غوفران و باران و نیعمەتەکانی تری خوی دەرژینیته سەر تەواوی بەندەکانی خوی یارەبی خودا لەوان و له ئیمەش رازی بیت و بمانبەخشیت. آمین برحمتک یا ارحم الراحمین

.

سەرچاوە:

1- کتاب معید النعم ومبید النقم تاج الدین سبکی ص 119 متوفی 771 ه ق

#سوفیه

رئوف محمودزاده