بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

جەنابی حاجی مەلا عارفی ولەژیر ئەفەرمی:

جەنابی حاجی مەلا عارفی ولەژێر ئەفەرمێ:

لە بیارەی شەریفە بووم ، ڕۆژێ لەگەڵ کۆمەڵێکدا لە ماڵی حەزرەتی شێخ عوسمان دانیشتبوین کوڕێکی حەمە أمین بەگ بەپەلە کەچاوی پێویست   بەموعالەجە بو داوای لەحەزرەتی شێخ عوسمان کرد کەشێخی باوکی تەڵەبی دەرمانی چاوی بۆبکات ، شێخیش فەرمووی ئەی خۆت عەرزەت نەکردوە ؟

.  

وتی بەڵێ عەرزم کردوە ، فەرمووی چی؟ ووتی چەن دەرمانێکی پێ فەرمووم کەلەگەڵ هێلکە تێکەڵی بکەم و بەپێی دەستورێ کەحاڵی کردوم بەکاری بهێنم ، شێخیش فەرموی : دەی کەوای فەرموە باشە ومنیش عەرزی بکەم هەروا ئەفەرموێ : کابرا بەوە قەناعەتی نەکرد هەرئەیویست کەشێخ عەرزی بکات شێخ فەرموی باشە عەرزی ئەکەم

.

پاش ماوەیە دانیشتن هەموومان لەخزمەت حەزرەتی شێخ عوسماندا چووێن بۆ خزمەت حەزرەتی شێخ عەلائەددین قدس الله سرە ئەنجا لەپاش زیارەت و هەریەک لە جێی خۆماندا قەرارمان گرت حەزرەتی شێخ عوسمان داوای دەرمانی بۆ شەخسی ناوبراو کرد شێخ فەرموی خۆدەرمانم پێوتوە و دەستورم نیشان داوە

.

 عەرزی کرد قوربان ئەزانم وە منیش پێم وتوە ، بەڵام هەر حەزی ئەکرد کە عەرزت بکەم ، ئیتر حەزرەتی عەلائەددین قدس اللەروحە تێگەیشت کە ئەم شەخسە وائەزانێ بێجگە لەوە پێی وتراوە، شێخ خۆی دەرمانی باشتری هەیە و نایداتێ فەرمووی گوێ بگرن با چیرۆکێکتان بۆ بگێڕمەوە .

.

فەرمووی ڕۆژێ خەبەریان دامێ کەواحاجی موحەممەدبەگی بەیەڵەیان بەسواری هێسترێ هێنالە ئێشی چاوی وەقرەی نیە منیش موراجەعەی دڵیم کرد عەقیدەی دڵی هەر ئەوەندە بوو کەئەمە جێگەیەکە موعالەجەی نەخۆش و چاو بەشداری تێدائەکرێت .

.

منیش ئەوەندە کەلە توانام دابوو تەداوی چاوم بۆکرد و ڕۆیشتەوە ساڵی دوەم لەعەینی کاتدا بەسەر سواری هێسترێکەوە هاتەوە بەهەمان ئێش و ژانەوە دیسان موراجەعەم بەدڵی کردەوە هەر لەسەر ئەو بیروباوەڕی پێشویەبوو ئەنجا کوڕێکمان بوو جەمالی ناوبوو تازە پێی گرتبوو خۆشمان دەویست تەمەنام کرد لە خودا کەچاوی ئەوکوڕە بکەوێتە بری چاوی حاجی موحەممەدئەمین بەگ ، حاجی موحەممەدئەمین بەگ رزگاربو ، وەئەوکوڕە چاوی تووش بوو وە بەو دەردەوە مرد .

.

لەپاشا فەرمووی ڕۆڵە ئێمە بەماڵ و بەئەولادیش لەخزمەت بەئوممەتی پێغەمبەر () درێغیمان نیە ، ئێستە تۆ وائەزانی دەرمان مان هەیە و لێت درێغ ئەکەین بڕۆ ئەو دەرمانانە کەپێم وتویت بەکاریان بهێنە.

ٳنشااللە چاک ئەبیت .

عەلائەددین لە ئەلتافی خوداوە

عەبای عیززەت بەباڵایا بڕاوە

 

لەپایەی بەرزی هیممەتدا موقیمە

کەریم کوڕی کەریم کوڕی کەریمە


سەرچاوە:


باخچەی بۆن خۆشان

 

نیعمەتی خواردن

نیعمەتی خواردن

حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق (خوا لێی ڕازی بێت) گەڕایەوە ماڵەوە

و سێ میوانی لەگەڵ خۆی هێنا و میوانەکانی لەگەڵ کوڕەکەی

بە تەنیا لە ماڵەوە بەجێهێشت

و خۆی چوو بۆ ئەوەی شەو لەگەڵ پێغەمبەردا بەسەر ببات.

 بەشێکی شەو تێپەڕی کە حەزرەتی ئەبوبەکر صدیق خوا لێی ڕازی بێت

گەڕایەوە؛ هاوسەرەکەی پێی وت:

بۆچی زووتر نەگەڕایەوە بۆ لای میوانەکانت؟

حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق خودا لێی ڕازی بێت فەرمووی:

تا ئێستا نانی ئێوارەتان پێ نەداون؟

 هاوسەرەکەی وەڵامی دایەوە :

نەیانخوارد تا تۆ بێیتەوە

حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق خودا لێی ڕازی بێت فەرمووی:

سوێند بەخوا هەرگیز ئەم خواردنە ناخۆم !

وە خواردنەکەی خستە بەردەمیان و وتی :

بخۆن !

میوانەکان خواردنەکەیان خوارد. یەکێکیان دەیوت:

سوێند بەخوا، هەر لقەیەک لە خواردنەکە  کەدەمانخوارد،

بڕی خواردنەکە زیاتر لەوە لە قاپەکەدا دەردەکەوت و وەک ئەوە وابوو

لە خوارەوە گەشەی دەکرد، هەموومان تێر بووین، و لە کۆتاییدا،

ئەو خواردنەی کە مابۆوە زیاتر بوو لەوەی کە بۆ ئێمە هێنرابوو

میوانەکان وازیان لە خواردن هێنا؛ حەزرەتی ئەبوبەکر صدیق

 (خوا لێی ڕازی بێت) سەیری خواردنەکەی کرد و بینی

 خواردنەکە وەک خۆی ماوەتەوە، یان ڕەنگە زیادی کردبێت،

بۆیە بە هاوسەرەکەی وت:

ئەی کچی بەنی فوراس! ئەمە چییە؟

هاوسەرەکەی بە خۆشحاڵیەوە وەڵامی دایەوە:

ئێستا خواردنەکە سێ هێندەی جاران زیاترە !

حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق (خوا لێی ڕازی بێت)

خواردنەکەی بردە لای پێغەمبەر (صل الله علیه و سلم)

جامع کرامات الاولیاء جلد یک صفحه127

بخاری حدیث شماره 602 و مسلم حدیث شماره2057


اللهم صل علی سیدنا و مولانا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله


https://b2n.ir/p06051

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

کەرامەتیکی حەزرەتی شیخ عوسمانی سیراج الدین قدس اللەسرە

بسم اللە الرحمن الرحیم

کەرامەتیکی حەزرەتی شێخ عوسمانی سیراج الدین قدس اللەسرە


عەرزی سڵاو وئەدەبم هەس لەخزمەت تەواوی ئەندامەکانی ئەم گرووپە جوانه،،،ئەمەی کە ئەیگێڕمۆ بۆتان کەرامەتیکی حەزرەتی شێخ عوسمانی سیراج الدینه قدس اللەسرە کە لەم ڕۆژانه داپیرەم بۆی گێڕامۆ

 

داپیرەم ئەیفەرموو جارێکیان لەگەڵ چەن کەس لە خزمەکانما چووین بۆ دووڕوەی شەریفە، کەگەیشتینه دووڕوە زانیمان دوای بانگی مەغریب خەتمەیان هەس چووین دانیشتین جەماعەتێکی زۆر حازر بوون

 

منیش کچێکی بچووکم پێبوو کە زۆر جوان بوو تۆزێکیش شلووق بوو هەرکەس ئەیبینی ئەیوت ماشااللە ئەم کچە چەن جوانە ئەوەنەی نەبرد کچەکەم دەنگێکی بەرزی لێبوۆ و دەسی کرد بە گریان

 

داپیرەم فرمووی کە سەیریم کرد بینیم پای تا سەر چۆکی وەک ئەوەی ئاوی گەرمی پیا بڕژێ هەموو هەڵتۆقی وتیان ئەوە ئاوی گەرم ڕژاوە پیایا منیش وتم باشە ئاوی گەرم لە کوێ بوو لێره

 

ئینجا دانەیێک فەرمووی بچۆ بۆ لای حەزرەتی شێخ لە حەوشەکەیە بزانە جەنابیان چی ئەفەرموون، کاتێک کچەکەم هەڵگرت و چووم جەنابی شێخ و مامۆستایێک پێکەوە بوون هەر چاوی موبارەکیان پێ کەوت فەرموویان کچەکەت بە چاوۆ بووه (واتا لەچاو چووه) ئەوەش دوومارەکۆڵە پێیۆ داوە

 

داپیرەم فەرمووی حەزرەتی شێخ ڕۆحم بە قووربانی بێت فەرموویەتی خۆشم لە سەر ئەو بەردە دانیشتووم لە لای حەوزەکە بە ئیشارە پێی نشان دام فەرموویان چاو لێی دام کەوتم، فەرمووی دوای حەزرەتی شێخ فەرموویان کچەکەت ببە بۆ لای شێخ جەماڵی کوڕم ئەوان دەوای بۆ دائەنین بە ئیزنی خوا خاس ئەبێتۆ داپیرەم فەرمووی زیاتر لە 10 ڕۆژ لە دووڕوە مامۆ کاتێک گەڕامۆ مەریوان کچەکەم بە تەواوی چاک بوۆبوۆه


Kurdstan Sh

موحیبانی شێخانی بیارە

کەراماتیکی حەزرەتی شیخ علاالدین قدس سره

بسم اللە الرحمن الرحیم

کەراماتێکی حەزرەتی شێخ علاالدین قدس سره

السلام علیکم و رحمة الله

.

لەم پۆسته ئەمەوێ کەراماتێکی حەزرەتی شێخ علاالدین گیان  قدس اللە سرە العزیز تان بۆ بگێڕمۆ کە لەم ڕۆژانە لە داپیرەم بیست منیش هەر بە زمانی خۆی بۆتانی ئەگێڕمۆ،،،داپیرەم فەرمووی کە منداڵ بووم دایکو باوکم وەفاتیان فەرموو ئیتر مامۆژنم منو براکەمیان بەخێو کرد

 

ئەم کەرامه تەش مامۆژنم بۆی گێڕامەتۆ لە داپیرەی خۆی یانی داپیرەی مامۆژنم فەرمووی مامۆژنم گێڕایەوه کە داپیرەی کوێر بوە بۆیە ئەچێتە خزمەتی حەزرەتی شێخ علاالدین گیان ئەوانیش دۆعای بۆ ئەفەرموون و هەر لەوێ چاویان خاس ئەبێتۆ هەر لەوێ خێزانی حەزرەتی شێخ علاءالدین گیان بۆ داپیرەمی گێڕاتۆ کە جارێک مێوان و موریدانێکی  زۆر هاتون بۆ خانەقا و بۆ نان خواردنیش هەر لەوێ ماونەتۆ

 

کاتێک خێزانی شاعلاءالدین گیان سەیر ئەکات ئەبینێ هیچیان نەبوە درووسی کات ئەچێتە خزمەتی حەزرەتی شێخ و عەرزیان ئەکات یا شێخ هیچمان نیە ئەم هەموو میوانەش هاتونو بۆ نان خواردنیش هەر لێرە ئەمێننۆ

 

فەرمووی جەنابی شێخ فەرموویەتی بچۆ   دوو دانە لە مەنجەڵە گەورەکان بێنه پڕیان بکە لە ئاو کەوچکێکیش بخە ناوی و سەریان بنەرۆ و بیخە سەر ئاگرەکە بەڵام سەری لانەبەی تا میوانەکان دێن کاتێکیش میوانەکان هاتن بە بەرچاوی ئەوانۆ چێشت تێنکەی هەر لە پەناوۆ چێشتەکە تێبکە با کەس نەیبینێ

 

خێزانی حەزرەتی شێخ علاءالدین فەرمووبووی کاتێک میوانەکان هاتن بۆ نان خواردن لەسەر فەرمایشتەکەی جەنابی شێخ چۆنیان فەرموو منیش وا چێشتەکەم تێکرد

 

فەرمووی سبحان اللە لەو دوو مەنجەڵە ئاوە جوانترین خواردن دەرچوو بەشی هەموو میوانەکانیشی کرد و زۆریشی ماوە،، مامۆژنی داپیرەم فەرمووبووی کە خێزانی حەزرەتی شێخ لە کۆتاییا بە داپیرەمی فەرمووبوو ئەمە لای کەس باس نەکەی ئەینا چاوەکانت کوێر ئەبنۆ

 

ئەمە دوای چەندین ساڵ باسی کردووه داپیرەم فەرمووی کە بیرم نەبوو بپرسم لە مامۆژنم دەی کە داپیرەت ئەمەی باس کرد چاوی کوێر بوو یان نا انشااللە بە پێی مەجال چەن کەراماتێکی ترتان بۆ باس ئەکەم کە داپیرەم بۆی باس کردم  یان بەچاوی خۆی بینیویەتی یان بۆیان باس کردوە

 

Kurdstan Sh

موحیبانی شێخانی بیارە

 

ئازاریک لەژیر گوی چەپم

ئازارێک لەژێر گۆی چەپم 


ساڵی ٢٠٠٢ ئازارێک لەژێر گۆی چەپم دروست بوو, شەوان نەیدەهێڵا بنووم, سەردانی پزیشکی پسپۆڕم کرد دوای کۆمەڵێک پشکنین وتی: تۆ هیچت نییە, پرسیم: ئەی ئەو ئازارەی ژێر گۆی چەپم چییە؟ وتی: گەر پێتخۆشە رەوانەت دەکەم بۆ خەستەخانەی رزگاری پشکنینێکی تر هەیە با بۆت ئەنجام بدەن, رۆیشتم پشکنینێکی وردیان بۆ کردم لە رێگەی کۆمەڵێک ئامێرەوە, ئەوانیش هەمان قسەی پزیشکەکەیان دووبارە کردەوە, لە خۆم دەپرسی: بڵێی, حاڵەتێکی نەفسی بێت و واهیمەم بۆ خۆم دروست کردبێت, بەڵام ئەو گشتە ئازارەی شەوان لە کوێوە دێت, چەندین سەعات لەناو جێگە خەوم لێ حەرام دەکات؟!.

 

هەر لەو رۆژانەدا بوو سەردانێکی کتێبخانەی رەسەنم کرد, خاوەن کتێبخانەکە کاک محەمەد رافیع کتێبێکی لە بەردەم بوو دەیخوێندەوە, مۆڵەتم لێ خواست و تەماشایەکی بەرگی کتێبەکەم کرد و سەرنجێکی ناوەرۆکەکەیم دا, کتێبەکە کۆکراوەی کەراماتەکانی شێخ (حسام الدین) بوو بە ناوی (سراج الطالبین), داوام لە کاک محەمەد کرد کتێبەکەی لێ بخوازم و بیخوێنمەوە و پاشان بۆی بگێڕمەوە, بەڵام لە بەخشندەیی خۆی وتی: کتێبەکەت هەدیە دەکەم.

 

کتێبەکەم هێنایەوە و لە دوو تا سێ رۆژدا خوێندمەوە, ناوەرۆکی کتێبەکە لە دەمی کەسە باوەڕ پێکراوەکانەوە کەراماتەکانی شێخ (حسام الدین)ی دەگواستەوە, لێتان ناشارمەوە دوای تەواوبوونی خوێندنەوەی کتێبەکە بڕیاری من ئەمە بوو: (کۆی ئەم قسانە خەڵکانێک لە دوای مردنی شێخەکەیان هەڵیانبەستووە, تاکو شەرعیەت و گەورەیی بدەن بە شێخەکەیان, دەموت: دەکرێت شتێک روویدابێت, بەڵام دواتر هەزار شتیان خستووەتە سەر و چیرۆک و حکایەتیان لەسەر هۆنیوەتەوە).

 

ئەو بڕیارەم سەپاند بەسەر کتێبەکەدا و هەڵمدایە ناو کتێبخانەکە, شەوێک یان دوو شەو دوای ئەوە چووینە ناو جێگە, خێزان خەوتن و ماڵ خامۆش بوو, من هێشتا لە تاو ئازاری گۆی چەپم خەو ناچێتە چاوم, لەسەر لای راست روو بە دیوارەکە راکشابووم, بیرم لە کەراماتەکانی ناو کتێبەکە دەکردەوە, بەڵام هێشتا بڕیاری خۆم نەگۆڕی بوو, ئازاری گۆی چەپ و بیرکردنەوە لە کەرامات بەیەکتر ئاوێزان بووبوون, من "هەر بەئاگام و خەو نەچووەتە چاوم", لە نەکاو بە هەموو هێزەوە دەستێک کێشای بە ناو شانمدا, ئەوەندە توند لێیدام تەکانم دا بۆ پێشەوە, لەگەڵ پیاکێشانی دەستەکە و تەکانی من شتێکی رەش بە ئەندازەی هەڵماتێک لە گۆی چەپم دەرپەڕی و کێشای بە دیوارەکەدا, لەبەر ئەوەی لێواری فەرشەکە بە تەواوی ناوماڵەکەی دانەپۆشی بوو هەڵماتە رەشەکە بەسەر چیمەنتۆکەدا-بە دەنگێک هەروەک دەنگ و خڕەی هەڵمات- شۆڕبوویەوە تا گەیشتە زاویەکە و لەو جێگە بزر بوو.

 

لەناو جێگەکە راستبوومەوە سەیری پشتەوەی خۆم کرد هیچ کەس نزیک بە من نەنووستووە, هەر لەو کاتەدا هەستم کرد ئازارم نەماوە, ئەوە بۆ بیست ساڵ دەچێت, بۆ تەنها جارێکیش ئەو ئازارە نەهاتەوە گیانم.

 

من دڵنیام لەو کارەدا دوو حیکمەت بوونی هەبوو, یەکەم شفای بەندەیەکی لاوازی وەک من, دووەم:  سڕینەوەی ئەو قەناعە چەوتە گوایە کەرامات بوونی نییە و بانگەشەی کەرامات ناڕاستە و خەڵک دروستی کردوون, هەڵبەت لە هەردوو خاڵەکەدا بکەری راستەقینە خودایە و حەرەکە و سکونێک لە گەردووندا بەبێ فاعیلییەتی ئەو(سبحانە وتعالى) ئەنجام نادرێت.


نوسینی . عبدالکریم فتاح