بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بەرەکەت وەرگرتن له قژی موبارەکی پیغه مبەری خودا صل الله تعالی علیه وسلم

کڵاوێکی کۆن


حەزرەتی خالدی_کوری_وەلید خودای لی رازی بیت لە ڕۆژی شەڕی یەرموک و ژاوەژاوی جەنگدا، کڵاوەکەی لی وون بوو، فەرمانی دۆزینەوەی دا.

.

کەس نەیتوانی بیدۆزێتەوە، دووای ماوەیەک گەڕان، وەک کڵاوێکی کۆن و ڕزیو دۆزییانەوە (گوتیان ئایائەم کڵاوە شایەنی گەڕان بوو لەم ئاژاوەدا؟)

.

فەرمووی:

کاتێک پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم حەجى عومرەى دەکرد، قژی موبارەکیان دەبڕییەوە و خەڵک قژەکەیان به تەبەرروک هه لده گرت تا بەرەکەتی لێ وەرگرن.

.

هەروەها منیش چەند تارێکی موبارەکی (پێغەمبەری خودا)م صل الله تعالی علیه وسلم هه لگرت و لەم کڵاوەدا دامنا و شاردمه-وه، وه لە هەر جەنگێکدا بەشداریم کردووە و ئەو کڵاوەش لەگەڵم بووه سەرکەوتوو بوومه.

.

منابع: وەرگێڕدراوە

ـــ فتح الباری ج ۷ ص ۱۰۱

ـــ سیر اعلام النبلاء ج ۱ ص ۳۷٤

ـــ المعجم الکبیر حدیث ش ۳۸۰٤

ـــ دلائل النبوه ج ٦ ص ۲۴۹

کەرامەت و تەبابەت

کەرامەت و تەبابەت


ماموستا مەلا عەبدوڵڵای حاجی(رسولی) فەرمووی: خانمێکی خەڵکی ئەڵمانیا، کە موریدی حەزرەتی پیر (قدس الله اسراره العزیز) بوو، دایکی تووشی نەخۆشییەکی سەخت بوو، و بەپێی ئامۆژگاری پزیشکەکان پێویستی بە نەشتەرگەری و دەرزی تایبەتی هەبوو برای خانمەکە هەروەها پزیشکیکی  ئەندامی تیمی چارەسەری دایکیان بوو.


ئەو خاتوونە، بە پێی باوەڕێکی پتەوی بە حەزرەتی پیر پێش نەشتەرگەری؛ بە تەلەفۆن پەیوەندییان پێوە دەکات، وە پرسیاری چارەسەری دایکی لێ دەکات، حەزرەتی شێخ دەفه رمویت: پێویست بە نەشتەرگەری ناکات. بەڵکو پێویستە پشتی


 قەرقەوشێک(قرژال)بکەیتەوە، شلەیەکی وەک زەردێنەی هێلکەی تێدایە، بیدە بە دایکت و باش دەبێت، سەرەڕای پێداگری پزیشکەکان، کچەکە ڕەزامەندی لەسەر نەشتەرگەری دایکی نادات. وە ئامۆژگاری حەزرەتی شێخ جێبەجێ دەکات و سوپاس بۆ خوا دایکی تەندروستی خۆی بۆ دەگەڕێتەوە.

 

بەڵام براکەی کە شاهیدی ئەم حاڵەتە بووە، شلەی سەر پشتی قەرقەوشەکە دەباتە تاقیگە و سەری سوڕده مینیت، تێدەگات کە ئەو شلە و ئەمپولەی( دەرزیه-ی)  کە بڕیار بوو دوای نەشتەرگەری بکرێتە جەستەی دایکی، رێک هەمان شتیان هەیە پێکهاتە و فۆرمولەکە.!!


#کەرامەت و #تەبابەت 

کەرامەت

کۆچکردوو: "حاجی مەلا مەجید کانی ساردی" لە خانەقای بیاره بو منی گێرایه-وه فەرمووی: ساڵێک بە فڕۆکە چوومە حەج، دوای سواربوونی فڕۆکە و دەرچوون لە فڕۆکەخانە

 

بۆ ماوەیەک لە ئاسمان فڕین، پاشان فڕۆکەوان لە ڕێگەی بڵندگۆکەوە(وتاردەره وه) ڕایگەیاند، ئەی ئەو کەسانەی بۆ ڕەزامەندی خودا دەچنە حەج، فڕۆکەکە کێشەیەکی تەکنیکی هەیە وە لە دۆخێکی زۆر مەترسیدارداین

 

لە هەموو حاجیەکان داواکارم ، بە هەر شێوەیەک که دەزانن لە خودای گەورە بپارینه وە بەلکوو خودا ڕزگارمان بفەرمیت. بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە خەڵکەکه زور ترسان و گریان و تووشی دڵەڕاوکێ بوون

 

وە زور ڕوون بوو کە فڕۆکەکە تووشی کێشە بووبوو، وە لەو کاتەدا، حاڵەتێکی هاوشێوەی (جه-ذبه) رووی تیکردم و منیش خه ریکی موراقه-به بووم، و ئیستیمدادم کرد له مه شایخی بیاره اعلی الله مقامه الشریف و وتم یا علاءالدینی کوری عمر و یا عثمانی کوری علاءالدین(قدس الله اسرارهم العزیز) کەواتە یارمەتیتان بۆ چ کاتیکه؟

 

دوخێکی له-م موسیبه-ته گه-وره-ترمان نیه، پاشان حاجی مەلا مەجید فەرووی: خودا خوی ئاگادارە هەر کە داوای یارمەتیم لێیان کرد، بینیم شێخ عەلائەدین و شێخ عوسمان(اعلی الله مقامهما الشریف) هەریەکەیان سواری ئەسپی(x)بووبوون، هەروەک بروسکە، لە ئاسمانەوە دەرکەوتن، هەریەکەیان یەکێک لە باڵەکانی فڕۆکەکەیان گرت و پێیان فەر مووم بە فڕۆکەوانەکە بڵێ بێ ترس و بە ئاسانی فڕۆکەکە بەڕێوە ببات. ان شاءاللە فڕۆکەکە بە سەلامەتی دەگاتە شوێنی دیاریکراو.


هەروەها منیش ئەم مژدە خۆشەم بە خەڵک و فڕۆکەوانەکە دا. خودای گەورەخوی ئاگادارە فڕۆکەکە زۆر بە ئاسانی فڕیوە تا گەیشتە فڕۆکەخانەی (جەددە) سبحان الله عدد خلقه و رضا نفسه و زنه عرشه و مداد کلماته.

وە هیچ گومانێک بۆ فڕۆکەوانەکە نەما کە ئەوە تەنها لوتفی خودا و پیاوانی خودا بووه. ئەگینا ئێمە لە مەترسییەکی وادا بووین کە شانسی رزگاربوونی کەس نەبوو.