هاوەڵەکان به کەسانیک دەوترین کە لە حاڵەتی ئیماندا چاویان بە پێغەمبەری ئیسلام کەوتووه و دواتر بە ئیمانەوە ماڵئاواییان لە دارفانی کردووه و بە بینینی جوانییەکانی پێغەمبەری خودا (د.خ) و فێری زانست بوون لە مەکتەبی پێغەمبەرایەتی رەسول الله دا چاویان ڕووناککراوە و ڕۆشنگەربووه (صلى الله علیه وسلم)
.
هاوەڵانی پێغەمبەری خودا (د.خ) کەم تا زۆر گەیشتوته (124,000) . بەپێی بۆچوونی زۆرینەی زانایانی جیهانی ئیسلامی لە سەردەمی پڕ بەرەکەتی پێغەمبەردا (د.خ)
.
هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (د.خ) ئەو بەڕێزانەن کە خوای گەورە بایەخی پێداون و دڵیانی ڕۆشنکردۆتەوە بە ڕووناکی ئیمان و ڕێنوێنی،
.
پاشان هەڵیبژاردوون وەک هاوەڵ و داکۆکیکاری ئایینی و ڕاوێژکارەکانی گەوره ترین پێغەمبەری خۆی صل الله علیه وسلم
.
وە هەروەها کردیانن بە باشترین کەس لە ڕووی میهرەبانی و چاکەکاری و شارەزاترین کەس لە ڕووی زانستەوە،
.
و هەروەها ئەم کەسە بەڕێزانە لەبەردەم هەموو ئەم نیعمەتانەی که خودا پێی بەخشیبوون ماڵ و ژیان و گیانیشیان پێشکەش کرد لە ڕێگەی خودا و پێغەمبەرەکەی(صل الله علیه و سلم) و لە کۆتاییدا لە دۆستایەتی و خۆشەویستی خودا و پێغەمبەر فانی بوون.
.
چەند فەرموودەیەک لە فەرموودە بەنرخ و خۆشەویستەکانی پێغەمبەر (د.خ) کە لە وەسف و گەورەیی هاوەڵانیدا بۆ ئێمەی موسڵمانی فەرمووە
.
فەرموودەی (1)هیچ کام لەو هاوەڵانەی من کە پەیمانیان لەگەڵ کردم ناچنە ناو ئاگری دۆزەخەوه
.
فەرموودەی (٢): هیچ کەسێک لە ئێوەی موسڵمان نابێت سوکایەتی بە هاوەڵەکانم بکات، چونکە ئەگەر یەکێک لە ئێوە بە ئەندازەی زێڕی چیای ئۆحەد خەرج بکات و بە خێر ببەخشێت لە ڕێگای خوادا، ئەوا بەقەد مشتێکیان ناگەن، یان تەنانەت نیوەیشی، (یان پاداشتەکەی کەمترە لە بڕێکی کەم لە چاکەی هاوەڵەکانم.)
.
فەرموودەی (٣): ڕێز لە یاران و هاوەڵەکانم بگرن چونکە باشترین هەڵبژێردراوی ئیوەن
.
فەرموودەی (٤): باشترینی ئوممەتی من ئەوانەن کە لە سەردەمی مندان ( هاوەڵان) و دوای ئەوان ئەوانەن کە لە خۆیانەوە نزیکن (تابعین) و دوای ئەوانیش ئەوانەن کە نزیکن لە گروپی دووەم (تابعی تابعین) و پاشان لەوانەوە بە هەمان ڕیزبەندی، گروپێک لە دوای گروپێکی تر .
.
فەرموودەی (٥): ئاگری دۆزەخ هەرگیز ناگاتە ئەو موسڵمانانەی کە منیان بینیوە و منیان ناسیوە، هەروەها ئەو موسڵمانانەی کە هاوەڵەکانمیان بینیوە و چاویان پێیان کەوتووە لەکاتی ماڵئاواییکردن بە باوەرەوه.
.
فەرموودەی (٦): هاوەڵەکانم لە ئومەتەکەمدا وەک خوێ وان لە خواردندا، چونکە خواردنی بێ خوێ هەرگیز تامی خۆشی نییە .
.
فەرموودەی (٧): خراپترینی ئوممەتەکەم و خراپترینی موسڵمان ئەوانەن کە بی ئەدەبی و سوکایەتی بە هاوەڵەکانم دەکەن .
.
فەرموودەی (٨): ئەوانەی قسەی ناشرین لەسەر هاوەڵەکانم دەکەن و سووکایەتییان پێدەکەن، نەفرەتی خوا و فریشتەکان و هەموو خەڵکی لەسەریان بێت .
.
فەرموودەی (٩): هەرکەسێک لە ژیانی دونیادا جنێو بە هاوەڵەکانم بدات و سوکایەتی بە هاوەڵەکانم بکات، کاتێک مرد، خودای گەورە ئاژەڵێک بەسەریدا زاڵ دەکات کە گۆشتی دەبڕێت و گاز دەگرێت، ئەو کەسەش هەست بە ئازاری ئەم سزایە دەکات تا ڕۆژی قیامەت .
.
فەرموودەی (10 ): خوای گەورە (ج) منی لە هەموو پێغەمبەران گەورەتر و باشتر هەڵبژارد و هاوەڵانێکی بۆ هەڵبژاردم کە بۆ من وەک وەزیر وان، بۆیە ئەوانەی لووتبەرزن بەرامبەریان، نەفرەتی خودای گەورە و فریشتەکان و هەموو مرۆڤەکانیان لەسەر بێت و خودا (ج) عیبادەتە ناپێویست و فەرزەکانیان قبوڵ ناکات.
.
مَنبع: کتاب ( محبت پیامبر در قلب یارانش)
سەرچاوە: کتێبی (خۆشەویستی پێغەمبەر لە دڵی هاوەڵانیدا)
کەسێک ئەم ئایەتەی بۆ یەحیای کوری مەعاز "رضی الله عنه" خوێندەوە
فقولا له قولا لینا:
واته لەگەڵ فیرعەون بە نەرمی قسە بکەن
.
یەحیا بە گریانەوە وتی:
ئەی پەروەردگاری میهرەبان ئەمە ئەوینداری تۆیە لەگەڵ کەسێک کە دەڵیت من خودام
کەواتە میهرەبانی تۆ چۆنه لەگەڵ کەسێک کە بڵێت: تو خودای منی
.
ئەمە خۆشەویستی و دلۆفانی تۆیە بەرامبەر بەو کەسەی کە دەڵێت "انا ربکم الاعلی": من پەروەردگاری گەورەی ئێوەم
.
کەواتە خۆشەویستیت چۆن دەبێت لەگەڵ کەسێک کە دەڵێت: شکۆمەندی بۆ خودای گەورەیه؟
.
وەرگێڕ:
سبحان الله واته: یادی خودای گەورە دەکەم بە چاکە و پاکی
سەرچاوە : تفسیر البغوی
کانال مکتوبات نقشبندی
اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد ما فی علم الله صلاه دائمه بدوام ملک الله
حەزرەتی عەلی کرم الله وجهه و رضی الله عنه
دەفەرموێت :
من بۆ ئێوە له دوو شت نیگەرانم
· شوێن کەوتنی هەواو هەوەس
· ئاواتی درێژخایەن.
چونکە پەیڕەوکردنی هەواو هەوەس مرۆڤ لە شوێنکەوتنی ڕاستییەکان دەستبەردار دەکات
وە ئاواتی درێژخایەن رۆژی قیامەت لەبیر مرۆڤ دەباتەوه
سەرچاوە:ادب الدنیا و الدین
اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم
حضرت عمرو بن مرة الجُهنی رَضِیَ اللّهُ عَنْهُ دەفەرموێت: پیاوێک هاتە لای پێغەمبەری خودا صلى الله علیه وسلم و فەرمووی؛ ئەگەر: شایەدی ئەوە بدەم کە جگە لە خودا هیچ خودایەک نیە. و تۆ [محمد صلى الله علیه وسلم] پێغەمبەری خودای ﷺ. نویژەکانم بکەم زەکات بدەم، مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بم و شەونویژ بکەم من سەر بە چ گروپێکم؟ پێغەمبەری خودا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: ئەوەی بەم کردەوانه بمرێت له ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ پێغەمبەران و مرۆڤە ڕاستودروستەکان و شەهیدان دەبێت، بەم شێوەیە دوو پەنجەی ڕاستکردەوە (تا کاتیک که سەرپێچی لە دایک و باوکی نەکردبیت.)
رواه ابن حبان و ابن خزیمه و شعب الایمان امام ابوبکر بیهقی
لە حەزرەتی ئەبوبەکرەوە خودا لێی ڕازی بێت هاتووە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: ئایا لەگەورەترین تاوانەکان ئاگادارتان نەکەمەوە؟ وتمان بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا ﷺ، فەرمووی: شەریک کردن لەگەڵ خودا و "سەرپێچی و خراپە بەرامبەر بە دایک و باوک"... ئینجا ئەویش کە پالیدابووه، دانیشت و فەرمووی: "ئاگادار بن، و قسەی درۆ و شایەتحاڵی درۆ، ئینجا بەردەوام ئەم ڕستەیەی دووبارە دەکردەوە تا گوتمان خۆزگە زیاتر نەفەرمووێت.
متّفق علیه