بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

فەرمووده

پێغەمبەری خودا صلى الله علیه وسلم دەفەرموێت : .

هەر کەس لە ڕۆژی هەینیدا خۆی بسمیل کات

و لە سەرەتای ڕۆژدا بە پێی خۆی بڕوات بۆ نوێژی هەینی

و لە کاتی وتاردان لە نزیک ئیمام دابنیشێت

و گوێ لە وتارەکە بگرێت

وە هیچ کارێکی بێسوود نەکات

لەبری ئەو هەنگاوانەی لە ماڵەوە بۆ مزگەوت هەڵیگرتووه

پاداشتی ڕۆژووگرتن و شەو نوێژی ساڵێکی پێ ئەدەن

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته

 

سەرچاوەکان:

ابــوداود 345

تــرمـذی 496

ابــن مــاجه 1087

سنن دارمی 1588

ابــن حـبان 2781

مـسند احمد 16173

صحیح الجامع 6405

ابــن خزیمه 1758 ــ 1767

نـسائــی 1381 ــ 1384 ــ 1398

مستدرک الصحیحین حاکم 1081

 https://b2n.ir/z36167

 

شێخ عومەر عەبدولکافی دەفەرموێت:

شێخ عومەر عەبدولکافی دەفەرموێت:

ئەو ماڵانەی شەونوێژی تێدا دەخوێندرێت، ڕووناکی لێ دەدرەوشێتەوە، کە فریشتەکانی ئاسمان دەیبینن , هەروەک چۆن ئێمە لە شەودا ئەستێرەکانی ئاسمان دەبینین .

هەموو شەوێک فریشتەکانی ئاسمان سەیری زەوی دەکەن تا ڕووناکی ئەو ماڵانە ببینن کە شەونوێژی تێدا دەکرێت

لەوەش سەیرترە ئەوەیە کە کاتێک فریشتەکان ڕاهاتن بە بینینی ڕووناکی ماڵەکەت هەموو شەوێک , ئەگەر شەوێک نوێژ نەکەیت و ماڵەکەت تاریک ببین، پرسیار لەبارەی تۆوە دەکەن

پێیان دەوترێت بەهۆی کێشەیەک یان نەخۆشییەکەوە نەیتوانی شەونوێژ بکات . بۆیە ئەو فریشتانە دوعا بۆ چاکبوونەوەت و نەمانی کێشەکانت دەکەن چونکە تامەزرۆی بینینی ڕووناکی ماڵەکەتن کە بە شەونوێژ بۆیان دەدرەوشێتەوە .

ڕەحمەتی خوای گەورە لەسەر ئەو کەسە بێت کە ئەم بابەتە بڵاودەکاتەوە

.

« اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى سَیِّدِنَا مُحَمَّدٍ وَ عَلَى آلِ سَیِّدِنَا مُحَمَّدٍ عَدَدَ صُفُوفِ الْمَلاَئِکَـةِ وَ تَسْبِیحِهِمْ وَ تَقْدِیسِهِمْ وَ تَحْمِیدِهِمْ وَ تَمْجِیدِهِمْ وَ تَکْبِیـرِهِمْ وَ تَهْلِیلِـهِم مِنْ یَوْمِ خَلَقْتَ الدُّنْیَا إِلَى یَوْمِ الْقِیَامَةِ »

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە

چیروکی ذوننونی میسری و جووتیاری گاور

بسم الله الرحمن الرحیم و صل الله علی النبی محمد و آله بعدد معلوم لک یا الله

 

خواناسی گەورە ذوننونی میسری خوا لێی ڕازی بێت فەرموویەتی:

لە گەشتێکدا بووم, له سارایێکی بەرپان که پڕ بوو لە بەفر، گاوریکم بینی بەپەڕۆیێکی گەورە خۆی پوشاندبوو، به سارای پڕبەفردا دەڕویشت و تۆوی هەرزنی دەچاند 

ذوننون فەرمووی: ئەی جووتیار  چ تۆوێک دەچێنی؟  

وتی : باڵندەکان هەرزن پەیا ناکەن بو خواردن، من تۆو دەچێنم بۆ ئەوەی ئەم تۆوە گەشە بکات و خوای گەورە ڕەحمم پێ بکات.

وتم : ئەو تۆوەی کە کەسێکی نامۆ دەیچێنێت - گاورێک - خودا قبوڵی ناکات

گاور وتی: ئەگەر قبوڵی نەکرد خۆ دەبینێت من چی دەکەم

وتم: بەڵێ دەبینێت

گاور  وتی: بینینی ئەو بۆ من تەواوه

ئینجا ذوننون وتی: کە چوومە حەج، ئەو گاورەم لە تەواف بینی، وه کوو عاشقیکی دڵ سووتاو __

وتی: (یا أبالفیض) ئەی ذوننون ! بینیت که بینی(خودا بینی) قبوڵیشی کرد؟ ئەو تۆوەش گەشەی کرد بۆ باڵندەکان و خودا نیعمەتی ئاشنایی پێ بەخشیم و ئاگاداری کردمەوە, و بانگهێشتی کردم بۆ ماڵەکەی خۆی؟  

ذوننون بەو قسانه هاته جۆش و خرۆش و وتی: خوایە تۆ بەهەشتێک بە مشتێک هەرزن به هەرزان دەفرۆشیت بە گاورێکی چل ساڵان؟

مژدەدەرێک ده نگی هات: که خودای گەوره هەرکەسێک بانگ کات، بە هۆکار نیە، هەرکەسێش دەرکات، بە هۆکار دەری ناکات 

ئەی ذوننون ئاسوودە به که (هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات) به بەراوردی عەقڵی تو کارەکە ڕاست نابێت

 لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە

https://b2n.ir/t89925

پەند و ئامۆژگاری

ئیمام محمد غەزالی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:

زۆر کەس لە ترسی لۆمەی خەڵک و بۆ بەدەستهێنانی ستایشیان، خۆیان دەکوژن و هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ ئەوەی کار و جوڵەکانیان بەدڵی خەڵک بێت بۆ وروژاندنی ستایشی خەڵک و سەلامەت بن لە ڕەخنە گرتن و ئەمەش یەکێکە لە مەترسییەکان  کە دەبێتە هۆی دابەزین کە پێویستە چارەسەر بکرێت.


 

ئیمامی فەخری ڕازی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت :

ئەو کاریگەریەی کە نوێژی بەیانی لەسەر پاکی دڵ و ڕۆشنگەری هەیەتی زیاترە لە نوێژەکانی تر. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەرکەسێک خاوەنی سیفەتێکی تەندروست بێت و ئەم نوێژە لە کاتی خۆیدا و بە جەماعەت ئەنجام بدات؛ لە دڵیدا هەست بە کراوەیی و ڕووناکی و ئارامی و ئاسوودەیی دەکات

تفسیر الرازى ج٢۱ ص ٣٨٥


حاتەمی ئەسەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، پەرستیارێکی خواپەرست و دڵسۆز بوو. یەکێک لە موسڵمانەکان بە ناوی عاسیم کوری یوسف هاتە لای و ناڕەزایی دەربڕی و پێی گوت: چۆن نوێژ دەکەیت ، حاتەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، وتی: کە کاتی نوێژ هات هەڵدەستم، دەستنوێژی دەرەکی و دەستنوێژی ناوەوە دەگرم.. عاسم وتی: دەستنوێژی ناوەوە چییە؟

حاتەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت فەرمووی : لە دەستنوێژی دەرەکیدا ئەندامەکان بە ئاو دەشۆین بەڵام لە دەستنوێژی ناوەوە ئەو ئەندامانە بە حەوت سیفەت دەشۆین :

تەوبەکردن

واز لە کینە هینان

بەجێهێشتنی ئیرەیی

جێهێشتنی وابەستەبوون بە جیهان

تەوبەکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو

جێهێشتنی وەسف و ستایشی بوونەوەرەکان

جێهێشتنی سەرکردایەتی ماددی (من بەدوای تەماحدا ناگەڕێم)

 

پاشان دەچمە مزگەوت و خۆم بۆ نوێژ ئامادە دەکەم، لە کاتێکدا کەعبە لەبەردەممدا دەبینم و خۆم لەبەردەم خودای گەورەدا به تەواوی هەژار دەبینم.

وەک ئەوەی لە دەرگای خودا دابم. و ئەویش دەزانێت چی لە دڵمدایە، بەهەشت لە لای ڕاست و دۆزەخ لە لای چەپەوە و لە پشتمەوە ئەزرائیل دەبینم و وەک ئەوە وایە پێم لەسەر پردی سیرات وەستابێت

و پیم وایه ئەم نوێژه دوا نوێژمه، پاشان نیەت دەکەم و تەکبیری پاک دەڵێم و بە بیرکردنەوە و تێڕامانەوە حەمەد و سورەت دەخوێنم

پاشان بە خۆنەویستی و خۆبەکەم زانین ڕوکوع ئەنجام دەدەم، پاشان بە گریان و نالەنال سوجدە دەبەم و بە ئومێدەوە وشەی شایەتحاڵی دەخوێنم و بە دڵسۆزیەوە سەلامی نوێژ دەدەمەوە. وە دواتر لە حاڵەتێکدا لە نێوان ترس و هیوادا هەڵدەستم.

نوێژه کەم سی ساڵە بەم شێوەیە بووە. عاسم گریاو وتی: پێشتر بەم شێوەیە نوێژم نەکردووە .

تفسیر روح البیان

https://b2n.ir/p32461

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

باشترین کردەوەکان

باشترین کردەوەکان

عبدالله بن حبشی الخثعمی خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم پرسیاری لێکرا: چ کارێک پاداشتی زیاتری هەیە؟ فەرمووی:

ئیمانێک کە گومانی تێدا نەبێت و جیهادێک کە خیانەتی تێدا نەبێت و حەجی قبوڵکراو.

وتیان: کام نوێژ سوودی زیاتره؟ فەرمووی: نوێژێک کە وەستانی(قیامی) درێژ بێت. وتیان: کام خێرە پاداشتی زیاترە؟ فەرمووی:خێرێک کە لە داهاتی مرۆڤ خۆیەوە سەرچاوە دەگرێت .

وتیان: کام کۆچ پاداشتی زیاترە؟ وتیان: کۆچکردن لە کارە قەدەغەکراوەکانی خودا. پرسیاریان کرد: کام جیهاد پاداشتی زیاترە؟ فەرمووی: ئەو کەسەی بە گیان و ماڵی خۆی لەگەڵ موشریکەکان شەڕ دەکات. پرسیاریان کرد: چ مردنێک بەنرخترە؟ فەرمووی: مردنی کەسێک کە لە ڕێگای خوادا  لە خوێندا نوقم بێت و ئەسپەکەیشی لە تەنیشتی بکوژرێت .

 

سەرچاوەکان:  

سنن دارمی 1464

مـسند احمد 15401

ابـوداود 1325 ــ 1449

نسـائـی 2526 ــ 4986

مـعجم الاوسط طبرانی 8119

وەرمگێڕاوه بۆ زمانی کوردی

https://b2n.ir/e02203