بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ئیمام ئیبن السلاح الشهرزووری

ئیمام ئیبن السلاح الشهرزووری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:

قراءة القرآن کرامةٌ أکرم اللّهُ بها البشرَ ، والملائکةُ لم یُعطوا ذٰلک وهی حریصةٌ على استِماعه من الإنْس

قورئان خوێندن کەرامەتێکە کە خوای گەورە ڕێزی لە مرۆڤ گرتووە و ئەم نیعمەتەی پێ بەخشیوە، وە شتی وا نەدراوە بە فریشتەکان، بۆیە بە تامەزرۆییەوە گوێیان لە خوێندنەوەی #قورئان لە مرۆڤەوە هەیە. وە لە هەر شوێنێک کەسێک ببینن قورئان دەخوێنێت، دەوری دەدەن و گوێ لە خوێندنەکەی دەگرن.

================================================================

کاتێک نوح سڵاوی خودای لێ بێت سواری کەشتییەکە بوو، پیرە پیاوێکی نەناسراوی لەوێ بینی.

بۆیە پرسی: بۆ هاتووی بۆ ئێرە؟

وتی: من هاتووم تا دڵی هاوەڵەکانت لەگەڵم بێت و جەستەیان لەگەڵ تۆ بێت!

نوح سڵاوی خودای لێ بێت فەرمووی: لە کەشتییەکە دەربکەوە، ئەی دوژمنی خودا.

شەیتان وتی: پێنج ڕێگام هەیە بۆ لەناوبردنی مرۆڤ، سێ ڕێگات پێ دەڵێم و دووەکەی ترت پێ ناڵێم.

وەحییەک لە خوداوە بۆ نوح هات، سەلامی خوای لەسەر بێت، کە ئەو سێ ڕێگایه بەکاری تۆ نایەن، داوای لێبکە با دووەکەی ترت پێ بڵێت.

شەیتان وتی: بۆ لەناوبردنی خەلکی دوو شێوازم هەیە کە زۆر گونجاون و ئەوانیش بریتین لە:

"ئیرەیی و تەماح"

من خۆم لەبەر ئیرەیی نەفرەتم لێکرا و دوورخرامەوە، ئادەمم لە بەهەشت دەرهێنا بەهۆی تەماحەوە.

سەرچاوە:

تەلبیس ئیبلیس ئیبن جوزی

https://b2n.ir/p33849

حەزرەتی ئیمام محەممەدی غەزالی

حەزرەتی ئیمام محەممەدی غەزالی


حەزرەتی ئیمام محەممەدی غەزالی رَحِمهُ اللّٰهُ تَعَالَى دەفەرموێت سۆفیگەری، راستی لەگەل خودایه، وە لێبوردەیی و ڕەفتاری باش لەگەڵ گەلی خودایه.

راستی لەگەل خودا، واتە خۆت بە قوربانی فەرمانەکانی خودای گەورە بکەی، ڕەفتاری باش لەگەڵ گەلی خودا واته خۆپەرست و لووتبەرز نەبی و لێبوردە و سەبرگر بی لەگەڵ گەلی خودا بەڵکو خزمەت بە گەلی خودا بکەی، پێداویستیەکانیان بەدەست بهێنی بە مەرجێک مەبەستیان بە پێی شەریعەت بێت.

سەرچاوە:

ایها الولد امام محمد غزالی


حەزرەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:

ئێوه بە شێوەیەک  لە خەوی کەمتەرخەمی و تەمبەڵی و بی ئاگایی دان؛ وەک ئەوە وایه که مردوون و باوەڕتان وایە لە قیامەتدا زیندوو نابنەوە، و لە دەرگای خودا بۆ مەبەستی حیسابکردنی کردارەکانتان ئامادە نابن و پیتان وایه پێویست ناکات لە پردی سیرات بپەڕنەوە. ئەمانە تایبەتمەندیەکانی ئیوەن و لەگەڵ ئەوەشدا  ئیددیعای ئیسلام دەکەن.

بزانن ئەم قورئان و زانستە ئەگەر کرداریان پێ نەکەن، بەڵگەیە لە دژی ئێوە، هەرکاتێک لەبەردەم زانایاندا ئامادە بوون و گوێتان لە قسە و ڕێنماییەکانیان بوو بەڵام  کارتان لەسەر نەکرد هەر بوونی تۆ لە خزمەتیاندا گوناهێکی گەورەیە، گوناهێک وەک ئەوەی لەخزمەت پێغەمبەر (صل الله علیه و سلم) دا بن و قسە و فەرمانەکانی ببیسن بەڵام

گوێرایەلی فەرمانەکانی نەبن.

سەرچاوە:

فتح الربانی، ص60


https://b2n.ir/r06865

مترجم عبدالرئوف اشنویی محمودزاده