بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

کورته باسێکی حەزرەتی #موعاویه


ابن کثیر دەفەرموێت:

حدثنا سلیمان بن عبدالرحمن الدمشقی ثنا یحیی بن حمزه، ثنا ابن ابی مریم ان القاسم بن مغیره ان ابا مریم الازدی اخبره، قال: دخلت علی معاویه. فقال: ما انعمنا بک یا ابا فلان!  فقلت : حدیث سمعته، اخبرک به. سمعت رسول الله -صلی الله علیه وسلم- یقول: ((من ولاه الله شیئاً من أمر المسلمین فاحتجب دون حاجتهم و خلتهم و فقرهم، احتجب الله دون حاجته وخلته و فقره)) فجعل معاویة حین سمع هذا الحدیث رجل علی حوائج الناس(3). البدایه و النهایه / ج 8 / ص 128 / به نقل از ترمذی

.-

ئەم فەرموودەیە دوو شت ڕوون دەکاتەوە:

یەکەم: گوێڕایەڵی تەواو و بێ گومان بۆ پێغەمبەری خودا - صل الله علیه وسلم - لەگەڵ بیستنی فەرمان و فەرموودەکەی.

.

دووەم: بەزەیی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا - صل الله علیه وسلم - بەرامبەری و نەترسان لە قبوڵنەکردنی قسەکانی.

.

ئەم هاوەڵە بەنرخە کاتێک پاسەوانەکانی بەردەم ماڵ و شوێنی کارەکەی حەزرەتی موعاویە دەبینێت، یەکسەر دەچێتە لای. حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - لێی پرسی: چی ڕوویداوه؟ بۆ چی هاتووی؟ (وا به پەلە(

حەزرەتی ئەبی مریەم دەفەرموێت: فەرموودەیەکم لە پێغەمبەری خودا- صل الله علیه وسلم- بیستووە ، کە دەمەوێت بۆتان بخوێنمەوە بۆ ئەوەی زانیاریتان هەبێت. حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - دەفەرموێت: ئێمە ئامادەین بۆ بیستن و کردار.

.

ئەبی مەریەم دەڵێت: لە پێغەمبەری خودا "صل الله علیه وسلم" بیستوومە کە هەرکاتێک خودا کەسێک دەکاتە شازادە و پاشا و ئەویش بە دانانی پاسەوان و دەروازەوان بەربەست بۆ خەڵک دروست بکات، ، کاتێک ئەم بەندەیە(پاشایە) روو بکاته خودا و کاتی دووعاکردن و داواکردن لە خودا، خوداش هەروەها بەربەست دروست دەکات و دوعاکەی قبوڵ ناکات.

.

بە بیستنی ئەم فەرموودەیە، حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - یەکسەر کەسێکی دانا کە لە هەموو کاتژمێرێکی شەو و ڕۆژدا ئەگەر کەسێک هات و کاری به من بوو بیهێنە لای من.

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی


وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

پێغەمبەری خودا و جبرئیلی ئەمین

ڕۆژێک پێغەمبەری خودا لەگەڵ هاوەڵەکانی دانیشتبوو، که حەزرەتی جبرئیل (علیَه‌اَلصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ) هاتە خوارەوە و بەشێوەیەکی زۆر سەیر و سەمەره چاوی له پێغەمبەری خودا دەکرد.

لەناکاو پێغەمبەر پرسیاری کرد.

ئەی(جبرئیل)ی ئەمین بۆ وا سەیری من دەکەیت؟

 

حەزرەتی جبرئیل (علیَه‌اَلصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ) فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خودا خودای گەورە ئەوەندە هێز و دەسەڵاتی پێبەخشیووم کە ئەگەر بیەوێت ئاوی هەموو دەریاکانی دونیا دڵۆپ دڵۆپ بژمێرم. دەتوانم (ئەو کاره بکەم)

ئەگەر بیەوێت هەموو درەختەکانی دونیا گەڵا بە گەڵا بژمێرم، دەتوانم(ئەو کاره بکەم)

بەڵام ئەگەر کەسێک لە ئوممەتی تو (صلوات)ت بۆ بنێرێت، من ناتوانم پاداشتەکەی حیساب بکەم.

صحیح البــخاری

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده


الصَّلاَةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا رَسُولَ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا حبیبَ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا خَیْرَ خَلْقِ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا وَلِىَّ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا نُورَ عَرْشِ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا اَمینَ وَحْىِ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا مَنْ زَیَّنَهُ اللّٰهُ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا مَنْ شَرَّفَهُ اللّٰهُ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا مَنْ کَرَّمَهُ اللّٰهُ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا سَیِّدَ اْلاَوَّلینَ وَاْلاٰخِرینَ