بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

سیفاتەکانی خێڵێک (گرووپێک) کە لە ئاخر زەمان دا دێن


هەمان گروپی سەلەفیەکان وەهابی و دواعشن

.

قال رسول الله : یَأْتِی فِی آخِرِ الزَّمَانِ قَوْمٌ:

 

لە کۆتایی زەماندا خێڵێک یان گروپێک دێن.

ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوەیان هەیە

.

حُدَثَاءُ الأَسْنَان.

گەنجانی کەم تەمەنی بێ ئەزموون

  سُفَهَاءُ الأَحْلاَمِ

ناژیر و نەزان و بی زانستن

.

یَقُولُونَ مِنْ خَیْرِ قَوْلِ البَرِیَّةِ

باشترین فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەگێڕنەوە.

.

یَقْرَءُونَ الْقُرْآنَ لَا یُجَاوِزُ حَنَاجِرَهُم.

قورئان دەخوێننەوە لەکاتێکدا لە قوڕگیان دانابەزێت. واتا عەمەلی پێ ناکەن و کاریگەری و تێگەیشتنیان لە ماناکانی قورئاندا نییە

.

یَقْتُلُونَ أَهْلَ الإِسْلاَمِ

خەڵکی مسوڵمان دەکوژن و بە دوای کوشتن و کافر کردنی موسڵماناندا دەگەڕێن

.

وَ یَدَعُونَ أَهْلَ الأَوْثَان

بتپەرستان و موشریکەکان لەلای ئەوان ئازادن

(واتە مامەڵە لەگەڵ کافر و موشریکەکان دەکەن و تەنها سەرنجیان لەسەر دوژمنایەتی لەگەڵ ئومەتی ئیسلامدایه).

.

یَخْرُجُونَ عَلَى حِینِ فُرْقَةٍ مِنَ النَّاس

دەستوەردان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی موسڵمانان دەکەن به لام ئاگری ناکۆکییەکان زیاتر دەکەن

.

تَحْقِرُونَ صَلاَتَکُمْ مَعَ صَلاَتِهِمْ وَصِیَامَکُمْ مَعَ صِیَامِهِمْ وَعَمَلَکُمْ مَعَ عَمَلِهم

ئەوان نوێژەکەت بەرانبەر بە نوێژەکەیان بی نرختر دەبینن ، ڕۆژووەکەت بەرانبەر بە ڕۆژووەکەیان بی نرختر و کردارەکانت بەرانبەر بە کردارەکانیان بی نرختر دەبینن

.

یَتَعَمَّقُونَ فِی الدِّینِ حَتَّى یَخْرُجُوا مِنْه

لە وردەکارییەکانی ئاینیدا زۆر قووڵ دەبنەوە یان توند و تیژن تا ئەو ڕادەیەی کە لە دین وەدەردەکەون

.

  یَخْرُجُونَ عَلَى خَیْرِ فِرْقَةٍ مِنَ النَّاسِ                                             

هەمیشە لەگەڵ باشترین کەسەکاندا له شەڕدان و قشقەڕه و گاڵەگاڵ دەکەن

.

یَدْعُونَ إِلَى کِتَابِ اللَّهِ وَلَیْسُوا مِنْهُ فِى شَىْءٍ

دروشمی ئەوان کتێبی خوایە، بەڵام دوورن لە قورئان.

.

انْطَلَقُوا إِلَى آیَاتٍ نَزَلَتْ فِی الکُفَّارِ، فَجَعَلُوهَا عَلَى المُؤْمِنِینَ

ئەو ئایەتانەی لەسەر کافرەکان و دژی کافرەکان دابەزیون بەسەر موسڵماناندا هاوڕێکی دەکەن.

.

یَقْبِضُ العِلْمَ بِقَبْضِ العُلَمَاءِ، حَتَّى إِذَا لَمْ یُبْقِ عَالِمًا اتَّخَذَ النَّاسُ رُءُوسًا جُهَّالًا

زۆربەیان لە خۆیانەوە زانست فێر دەبن و لە هیچ زانایەک فێر نابن و گەورەکانیان نەزانن.

.

فَسُئِلُوا فَأَفْتَوْا بِغَیْرِ عِلْمٍ فَضَلُّوا وَأَضَلُّوا.

ئینجا پرسیاریان لێکرا بێ ئاگاداری به بێ زانست فەتواتان دا و بەلاڕێدا چوون و کەسانی تریشتان بەلاڕێدا برد

 .

اللَّهُمَّ إنِّی أَعُوذُ بِکَ مِنْ عِلْمٍ لا یَنْفَعُ؛ وَمِنْ قَلْبٍ لا یَخْشَعُ

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد ما فی علم الله صلاه دائمه بدوام مُلْک الله

 

 

.

وەڕگێران و ئاماده کردنی: عبدالرئوف محمودزاده  

یەحیای کوری مەعاز "رضی الله عنه"

کەسێک ئەم ئایەتەی بۆ یەحیای کوری مەعاز "رضی الله عنه" خوێندەوە 

فقولا له قولا لینا:

واته لەگەڵ فیرعەون بە نەرمی قسە بکەن    

       .                         

یەحیا بە گریانەوە وتی:

ئەی پەروەردگاری میهرەبان ئەمە ئەوینداری تۆیە لەگەڵ کەسێک کە دەڵیت من خودام

کەواتە میهرەبانی تۆ چۆنه لەگەڵ کەسێک کە بڵێت: تو خودای منی

.

ئەمە خۆشەویستی و دلۆفانی تۆیە بەرامبەر بەو کەسەی کە دەڵێت "انا ربکم الاعلی": من پەروەردگاری گەورەی ئێوەم

.

کەواتە خۆشەویستیت چۆن دەبێت لەگەڵ کەسێک کە دەڵێت: شکۆمەندی بۆ خودای گەورەیه؟

.

وەرگێڕ:

سبحان الله واته: یادی خودای گەورە دەکەم بە چاکە و پاکی

سەرچاوە : تفسیر البغوی

کانال مکتوبات نقشبندی

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد ما فی علم الله صلاه دائمه بدوام ملک الله


حەزرەتی عەلی کرم الله وجهه و رضی الله عنه

حەزرەتی عەلی کرم الله وجهه و رضی الله عنه    

دەفەرموێت :

من بۆ ئێوە له دوو شت نیگەرانم

·        شوێن کەوتنی هەواو هەوەس

·        ئاواتی درێژخایەن.

چونکە پەیڕەوکردنی هەواو هەوەس مرۆڤ لە شوێنکەوتنی ڕاستییەکان دەستبەردار دەکات

وە ئاواتی درێژخایەن رۆژی قیامەت لەبیر مرۆڤ دەباتەوه

سەرچاوە:ادب الدنیا و الدین

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم

ذوننونی میسری

بسمه سبحانه و تعالی

ذوننونی میسری (خوا لێی ڕازی بێت) دەفەرموێت: تەوبەی خەڵکی ئاسایی لە گوناهەکانە، تەوبەی خەڵکی تایبەتیش لە خافل بوونه.

ئەگەر بەدوای ئیمانی تەواودا دەگەڕێیت، دەبێت تەوبە بکەیت لە خافل بوون. حەزرەتی خواجە محمد مەعسوم موجەددی (خوا لێی ڕازی بێت) بە یەکێک لە هاوڕێکانی دەڵێت: تا مرۆڤ سەرقاڵی (من دون الله) واتا غەیری الله بێت و هەرێمی سنگی بە نەخشی(ما سوی الله) نەخشین بووبێت، تووشی نەخۆشی ناوەوە بووە و دوور و بەجێماوه له پێگه بەرزەکانی تەریقەت. بیرکردنەوە لە هۆکاری ئەم نەخۆشییە لەم دەرفەتەکەمەدا یەکێکە لە  بابەتە گرنگەکان، چارەسەرکردنی ئەم هۆکارە ڕۆحییەش لە ماوەیەکی کورتدا یەکێکە لە ئامانجە گەورەکان. چارەسەری ئەم نەخۆشییە زۆر باسی لێوە کراوە، نەهێشتنی ئەم نەخۆشییە پەیوەست بووە بە زیکرێکی زۆرەوە، وە پاک کردنەوەی ناوەوەیان لە (ما سوی الله) کردۆتە وابەستە بە زیکری خوای گەورە.

اللهم صلی علی سیدنا محمدو علی آله و صحبه و سلم عدد خلقک

پێناسەی سۆفیگەری

پێناسەیەکی زۆر بۆ سۆفیگەری هەبووە،که گەیشتۆتە هەزار پێناسە و ئێستا هەندێکیان دەخەینەڕوو: 

شێخ مەعرووفی کەرخی (خودا لێی رازی بێت) کە (کۆچی دوایی کردووە له 200ی کۆچی) دەفەرموێت: " سۆفیگەری بریتییە لە بەدەستهێنانی حەقیقەت (گەیشتن بە حەقیقەت) و وازهێنانە لە هیوا بەو شتانەی کە بەدەست خەڵکەوەیە

(عوارف المعارف سهروردی، ص 41)      

 

شێخ ئەبو سولەیمانی دارانی (خودا لێی رازی بێت) دەفەرموێت: ساتەکان بۆ سۆفییەک دێت کە جگە لە خودا کەس نازانێت، سۆفیش لەگەڵ خودایە لە بارودۆخێکدا کە جگە لە خودا کەس نازانێت. ([تذکره، ج1، ص233.)

 

ابوتراب نخشبی (خودا لێی رازی بێت) کە له (٢٤٥ی کۆچی) کۆچی دوایی کردووە دەفەرموێت: سۆفی ئەو کەسەیە کە بە هیچ شتێک بێزار و خەمبار نابێت؛ و هەموو شتێک لە ڕێگەی ئەوەوە پاک و پاڵاوتە دەبێت؛ (عوارف المعارف، ص43)

   

بشری حافی (خودا لێی رازی بێت) (١٥٠-٢٢٥ کۆچی) دەفەرموێت: سۆفی کەسێکە دڵی پاک بێتەوە.

 

سوڵتان العارفین بایەزیدی بەستامی (خودا لێی رازی بێت) (١٨٨-٢٦٦ کۆچی) دەفەرموێت: سۆفیەکان منداڵانێکن کە لە باوەشی حەق دان.

 

ئەبو یەعقوب سووسی (خودا لێی رازی بێت) دەڵێت: سۆفی ئەو کەسەیە کە ئەگەر هەموو شتێکیشی لەدەست بدات، دڵتەنگ نابێت و لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکەی بێزار نابێت.

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد ما فی علم الله بدوام ملک الله