ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
30 |
عیرفان: (لە ووشەدا مانای زانینە). گەڕان بۆ رێبازێک کە هەوڵی گەیشتن بە حەقیقەتی مەعریفە لە ڕێگەی مەینەت و ئازار کێشان بۆ مەبەستی دۆزینەوەی سەفای دەروونی و پاک کردنەوەی ئەخلاق و بیرکردنەوە.
عیرفان، ئەو شێوازەیە کە ڕێڕەوانی ڕێگای خودا بۆ گەیشتن بە خوازراو و ناسینەوەی حەق هەەڵدەبژێرن.
ئیمامی نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:
بزانە فەزیلەتی زیکر تەنها لە تەسبیح و تەهلیل و تەحمید و تەکبیر و هاوشێوەکانیدا سنوردار نییە، بەڵکو هەر کەسێک بە هەر جۆرە عیبادەتێک گوێڕایەڵی خودای خۆی بکات، لە نێو ئەو کەسانەدایە کە یادی خودا دەکەن
" الأذکار للنووی " ( رحمه الله )
اللهم صل علی سینا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد ما فی علم الله صلاه دائمه بدوام ملک الله
حەزرەتی عەلی کرم الله وجهه و رضی الله عنه
دەفەرموێت :
من بۆ ئێوە له دوو شت نیگەرانم
· شوێن کەوتنی هەواو هەوەس
· ئاواتی درێژخایەن.
چونکە پەیڕەوکردنی هەواو هەوەس مرۆڤ لە شوێنکەوتنی ڕاستییەکان دەستبەردار دەکات
وە ئاواتی درێژخایەن رۆژی قیامەت لەبیر مرۆڤ دەباتەوه
سەرچاوە:ادب الدنیا و الدین
اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم
حضرت عمرو بن مرة الجُهنی رَضِیَ اللّهُ عَنْهُ دەفەرموێت: پیاوێک هاتە لای پێغەمبەری خودا صلى الله علیه وسلم و فەرمووی؛ ئەگەر: شایەدی ئەوە بدەم کە جگە لە خودا هیچ خودایەک نیە. و تۆ [محمد صلى الله علیه وسلم] پێغەمبەری خودای ﷺ. نویژەکانم بکەم زەکات بدەم، مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بم و شەونویژ بکەم من سەر بە چ گروپێکم؟ پێغەمبەری خودا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: ئەوەی بەم کردەوانه بمرێت له ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ پێغەمبەران و مرۆڤە ڕاستودروستەکان و شەهیدان دەبێت، بەم شێوەیە دوو پەنجەی ڕاستکردەوە (تا کاتیک که سەرپێچی لە دایک و باوکی نەکردبیت.)
رواه ابن حبان و ابن خزیمه و شعب الایمان امام ابوبکر بیهقی
لە حەزرەتی ئەبوبەکرەوە خودا لێی ڕازی بێت هاتووە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: ئایا لەگەورەترین تاوانەکان ئاگادارتان نەکەمەوە؟ وتمان بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا ﷺ، فەرمووی: شەریک کردن لەگەڵ خودا و "سەرپێچی و خراپە بەرامبەر بە دایک و باوک"... ئینجا ئەویش کە پالیدابووه، دانیشت و فەرمووی: "ئاگادار بن، و قسەی درۆ و شایەتحاڵی درۆ، ئینجا بەردەوام ئەم ڕستەیەی دووبارە دەکردەوە تا گوتمان خۆزگە زیاتر نەفەرمووێت.
متّفق علیه