بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

پێناسەی هاوەڵەکان:

هاوەڵەکان به کەسانیک دەوترین کە لە حاڵەتی ئیماندا چاویان بە پێغەمبەری ئیسلام کەوتووه و دواتر بە ئیمانەوە ماڵئاواییان لە دارفانی کردووه و بە بینینی جوانییەکانی پێغەمبەری خودا (د.خ) و فێری زانست بوون لە مەکتەبی پێغەمبەرایەتی رەسول الله دا چاویان ڕووناککراوە و ڕۆشنگەربووه (صلى الله علیه وسلم)

.

هاوەڵانی پێغەمبەری خودا (د.خ) کەم تا زۆر گەیشتوته (124,000) . بەپێی بۆچوونی زۆرینەی زانایانی جیهانی ئیسلامی لە سەردەمی پڕ بەرەکەتی پێغەمبەردا (د.خ)

.

هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (د.خ) ئەو بەڕێزانەن کە خوای گەورە بایەخی پێداون و دڵیانی ڕۆشنکردۆتەوە بە ڕووناکی ئیمان و ڕێنوێنی،

.

پاشان هەڵیبژاردوون وەک هاوەڵ و داکۆکیکاری ئایینی و ڕاوێژکارەکانی گەوره ترین پێغەمبەری خۆی صل الله علیه وسلم

.

وە هەروەها کردیانن بە باشترین کەس لە ڕووی میهرەبانی و چاکەکاری و شارەزاترین کەس لە ڕووی زانستەوە،

.

و هەروەها ئەم کەسە بەڕێزانە لەبەردەم هەموو ئەم نیعمەتانەی که خودا پێی بەخشیبوون ماڵ و ژیان و گیانیشیان پێشکەش کرد لە ڕێگەی خودا و پێغەمبەرەکەی(صل الله علیه و سلم)  و لە کۆتاییدا لە دۆستایەتی و خۆشەویستی خودا و پێغەمبەر فانی بوون.

.

 

چەند فەرموودەیەک لە فەرموودە بەنرخ و خۆشەویستەکانی پێغەمبەر (د.خ) کە لە وەسف و گەورەیی هاوەڵانیدا بۆ ئێمەی موسڵمانی فەرمووە

.

فەرموودەی (1)هیچ کام لەو هاوەڵانەی من کە پەیمانیان لەگەڵ کردم ناچنە ناو ئاگری دۆزەخەوه

.

فەرموودەی (٢): هیچ کەسێک لە ئێوەی موسڵمان نابێت سوکایەتی بە هاوەڵەکانم بکات، چونکە ئەگەر یەکێک لە ئێوە بە ئەندازەی زێڕی چیای ئۆحەد خەرج بکات و بە خێر ببەخشێت لە ڕێگای خوادا، ئەوا بەقەد مشتێکیان ناگەن، یان تەنانەت نیوەیشی، (یان پاداشتەکەی کەمترە لە بڕێکی کەم لە چاکەی هاوەڵەکانم.)

.

فەرموودەی (٣): ڕێز لە یاران و هاوەڵەکانم بگرن چونکە باشترین هەڵبژێردراوی ئیوەن

.

فەرموودەی (٤): باشترینی ئوممەتی من ئەوانەن کە لە سەردەمی مندان ( هاوەڵان) و دوای ئەوان ئەوانەن کە لە خۆیانەوە نزیکن (تابعین) و دوای ئەوانیش ئەوانەن کە نزیکن لە گروپی دووەم (تابعی تابعین) و پاشان لەوانەوە بە هەمان ڕیزبەندی، گروپێک لە دوای گروپێکی تر .

.

فەرموودەی (٥): ئاگری دۆزەخ هەرگیز ناگاتە ئەو موسڵمانانەی کە منیان بینیوە و منیان ناسیوە، هەروەها ئەو موسڵمانانەی کە هاوەڵەکانمیان بینیوە و چاویان پێیان کەوتووە لەکاتی ماڵئاواییکردن بە باوەرەوه.

.

فەرموودەی (٦): هاوەڵەکانم لە ئومەتەکەمدا وەک خوێ وان لە خواردندا، چونکە خواردنی بێ خوێ هەرگیز تامی خۆشی نییە .

.

فەرموودەی (٧): خراپترینی ئوممەتەکەم و خراپترینی موسڵمان ئەوانەن کە بی ئەدەبی و سوکایەتی بە هاوەڵەکانم دەکەن .

.

فەرموودەی (٨): ئەوانەی قسەی ناشرین لەسەر هاوەڵەکانم دەکەن و سووکایەتییان پێدەکەن، نەفرەتی خوا و فریشتەکان و هەموو خەڵکی لەسەریان بێت .

.

فەرموودەی (٩): هەرکەسێک لە ژیانی دونیادا جنێو بە هاوەڵەکانم بدات و سوکایەتی بە هاوەڵەکانم بکات، کاتێک مرد، خودای گەورە ئاژەڵێک بەسەریدا زاڵ دەکات کە گۆشتی دەبڕێت و گاز دەگرێت، ئەو کەسەش هەست بە ئازاری ئەم سزایە دەکات تا ڕۆژی قیامەت .

.

فەرموودەی (10 ): خوای گەورە (ج) منی لە هەموو پێغەمبەران گەورەتر و باشتر هەڵبژارد و هاوەڵانێکی بۆ هەڵبژاردم کە بۆ من وەک وەزیر وان، بۆیە ئەوانەی لووتبەرزن بەرامبەریان، نەفرەتی خودای گەورە و فریشتەکان و هەموو مرۆڤەکانیان لەسەر بێت و خودا (ج) عیبادەتە ناپێویست و فەرزەکانیان قبوڵ ناکات.

.

مَنبع: کتاب ( محبت پیامبر در قلب یارانش)

سەرچاوە: کتێبی (خۆشەویستی پێغەمبەر لە دڵی هاوەڵانیدا)


دوعاییکی گه وره

یەکێک لەو دوعایانەی کە بە خوێندنەوەی دەروازەکانی ئاسمان دەکرینەوە

حەزرەتی عەبدوڵڵا بن عومەر - خوا لێیان ڕازی بێت - دەفەرموێت:

لەگەڵ پێغەمبەری خودا (صلی الله تعالی علیه و آله و سلم) نوێژمان دەکرد لەناکاو کەسێک (هات) و وتی:

 

الله أَکْبَرُ کَبِیرًا، وَالْحَمْدُ لِله کَثِیرًا، وَسُبْحَانَ الله بُکْرَةً وَأَصِیلًا .

 

ئینجا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم (دوای نوێژەکە) فەرمووی: کێ قسەکەری ئەم قسانە بوو؟ ئەو کەسە وتی: ئەوە من بووم ئەی پێغەمبەری خودا.

پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم ، فەرمووی: من بەم قسانە سەرم سوڕما، دەروازەکانی ئاسمانیان بۆ کرایەوە.

حەزرەتی عەبدوڵڵا بن عومەر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت: لەوەتەی ئەم قسانەی رسول الله م (صلی الله علیه وسلم) بیستووە ، هەرگیز ئەم دوعایەم تەرک نەکردووه

سەرچاوە:

کــانــال صــدای نــور تــصــوف

وەرگێر: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

 

نەزەری ئەولیای خودای گەوره

حەزرەتی شێخ ئەحمەدی جام (قدس الله سره) دەفەرموێت:

.

ئەگەر دۆستێک له دۆستانی خودا بە شارێک یان قەومێکدا تێپەڕێت که تووشی ناڕەحەتی و ئازارن، و به گوشەی چاوی نەزەری به حالی ئەم شاروو قەومه: بفەرموێت

_ هەر چەنده نەزەرەکەی حەقیقی بێت یان مەجازی_ (سبحان الله)

.

بە ئەندازەیەک کاریگەری هەیه، که عیباەدتی هەزار عابید و عالیم و قاری به سال ها  ئەم کاریگەریەی نابێت. ئینجا تو بەم نموونەیه مەقامی ئەولیای خودا بزانه چەنده و چونه.

.

له داستانی حەزرەتی لوت(علی نبینا و علیه الصلاه و السلام) تێبگه که یەک نەزەری ئەولیاءالله چ مەجازی بێت یان حەقیقی، چەنده و چونه؟

.

کاتی که زەمانی عەزابی قەومی لوت گەیشت؛ ئەوان بەس که زولم و سته میان لە حەزرەتی لوت کردبوو، لوت سەبری نەبوو تا بەیانی خور هەلبێت

کەوا بوو عەزابیان هات؛ خودای متعال فەرمووی:

"الیس الصبح بقریب" ئایا بەیانی نزیک نییە؟

.

هەر که کاتی عەزاب گەیشت؛ خودای گەوره به حەزرەتی لوتی فەرموو: هەسته لەگەل دوو کچەکەت له نیوقەومەکەت بچوه دەرەوه؛ و فەرمووی:   

« ولا یلتفت منکم احد» (که‌س له ئێوه لانه‌کاته‌وه و ئاوڕ نه‌داته‌وه‌)

.

نەکات که رەحم و بەزەیی بێته دلی یەکێک له ئیوه و منیش به خاتری دلی ئیوه له عەزابیان چاوپوشی بکەم. چونکه دووایی ئیوه پەشیمان  دەبنەوه.(سبحان الله الف مره)

 .

خلاصه المقامات- ابن علاءالملک جامی

.

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد

عدد ما فی علم الله صلاه دائمه بدوام ملک الله

 

سیفاتەکانی خێڵێک (گرووپێک) کە لە ئاخر زەمان دا دێن


هەمان گروپی سەلەفیەکان وەهابی و دواعشن

.

قال رسول الله : یَأْتِی فِی آخِرِ الزَّمَانِ قَوْمٌ:

 

لە کۆتایی زەماندا خێڵێک یان گروپێک دێن.

ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوەیان هەیە

.

حُدَثَاءُ الأَسْنَان.

گەنجانی کەم تەمەنی بێ ئەزموون

  سُفَهَاءُ الأَحْلاَمِ

ناژیر و نەزان و بی زانستن

.

یَقُولُونَ مِنْ خَیْرِ قَوْلِ البَرِیَّةِ

باشترین فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەگێڕنەوە.

.

یَقْرَءُونَ الْقُرْآنَ لَا یُجَاوِزُ حَنَاجِرَهُم.

قورئان دەخوێننەوە لەکاتێکدا لە قوڕگیان دانابەزێت. واتا عەمەلی پێ ناکەن و کاریگەری و تێگەیشتنیان لە ماناکانی قورئاندا نییە

.

یَقْتُلُونَ أَهْلَ الإِسْلاَمِ

خەڵکی مسوڵمان دەکوژن و بە دوای کوشتن و کافر کردنی موسڵماناندا دەگەڕێن

.

وَ یَدَعُونَ أَهْلَ الأَوْثَان

بتپەرستان و موشریکەکان لەلای ئەوان ئازادن

(واتە مامەڵە لەگەڵ کافر و موشریکەکان دەکەن و تەنها سەرنجیان لەسەر دوژمنایەتی لەگەڵ ئومەتی ئیسلامدایه).

.

یَخْرُجُونَ عَلَى حِینِ فُرْقَةٍ مِنَ النَّاس

دەستوەردان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی موسڵمانان دەکەن به لام ئاگری ناکۆکییەکان زیاتر دەکەن

.

تَحْقِرُونَ صَلاَتَکُمْ مَعَ صَلاَتِهِمْ وَصِیَامَکُمْ مَعَ صِیَامِهِمْ وَعَمَلَکُمْ مَعَ عَمَلِهم

ئەوان نوێژەکەت بەرانبەر بە نوێژەکەیان بی نرختر دەبینن ، ڕۆژووەکەت بەرانبەر بە ڕۆژووەکەیان بی نرختر و کردارەکانت بەرانبەر بە کردارەکانیان بی نرختر دەبینن

.

یَتَعَمَّقُونَ فِی الدِّینِ حَتَّى یَخْرُجُوا مِنْه

لە وردەکارییەکانی ئاینیدا زۆر قووڵ دەبنەوە یان توند و تیژن تا ئەو ڕادەیەی کە لە دین وەدەردەکەون

.

  یَخْرُجُونَ عَلَى خَیْرِ فِرْقَةٍ مِنَ النَّاسِ                                             

هەمیشە لەگەڵ باشترین کەسەکاندا له شەڕدان و قشقەڕه و گاڵەگاڵ دەکەن

.

یَدْعُونَ إِلَى کِتَابِ اللَّهِ وَلَیْسُوا مِنْهُ فِى شَىْءٍ

دروشمی ئەوان کتێبی خوایە، بەڵام دوورن لە قورئان.

.

انْطَلَقُوا إِلَى آیَاتٍ نَزَلَتْ فِی الکُفَّارِ، فَجَعَلُوهَا عَلَى المُؤْمِنِینَ

ئەو ئایەتانەی لەسەر کافرەکان و دژی کافرەکان دابەزیون بەسەر موسڵماناندا هاوڕێکی دەکەن.

.

یَقْبِضُ العِلْمَ بِقَبْضِ العُلَمَاءِ، حَتَّى إِذَا لَمْ یُبْقِ عَالِمًا اتَّخَذَ النَّاسُ رُءُوسًا جُهَّالًا

زۆربەیان لە خۆیانەوە زانست فێر دەبن و لە هیچ زانایەک فێر نابن و گەورەکانیان نەزانن.

.

فَسُئِلُوا فَأَفْتَوْا بِغَیْرِ عِلْمٍ فَضَلُّوا وَأَضَلُّوا.

ئینجا پرسیاریان لێکرا بێ ئاگاداری به بێ زانست فەتواتان دا و بەلاڕێدا چوون و کەسانی تریشتان بەلاڕێدا برد

 .

اللَّهُمَّ إنِّی أَعُوذُ بِکَ مِنْ عِلْمٍ لا یَنْفَعُ؛ وَمِنْ قَلْبٍ لا یَخْشَعُ

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد ما فی علم الله صلاه دائمه بدوام مُلْک الله

 

 

.

وەڕگێران و ئاماده کردنی: عبدالرئوف محمودزاده  

یەحیای کوری مەعاز "رضی الله عنه"

کەسێک ئەم ئایەتەی بۆ یەحیای کوری مەعاز "رضی الله عنه" خوێندەوە 

فقولا له قولا لینا:

واته لەگەڵ فیرعەون بە نەرمی قسە بکەن    

       .                         

یەحیا بە گریانەوە وتی:

ئەی پەروەردگاری میهرەبان ئەمە ئەوینداری تۆیە لەگەڵ کەسێک کە دەڵیت من خودام

کەواتە میهرەبانی تۆ چۆنه لەگەڵ کەسێک کە بڵێت: تو خودای منی

.

ئەمە خۆشەویستی و دلۆفانی تۆیە بەرامبەر بەو کەسەی کە دەڵێت "انا ربکم الاعلی": من پەروەردگاری گەورەی ئێوەم

.

کەواتە خۆشەویستیت چۆن دەبێت لەگەڵ کەسێک کە دەڵێت: شکۆمەندی بۆ خودای گەورەیه؟

.

وەرگێڕ:

سبحان الله واته: یادی خودای گەورە دەکەم بە چاکە و پاکی

سەرچاوە : تفسیر البغوی

کانال مکتوبات نقشبندی

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد ما فی علم الله صلاه دائمه بدوام ملک الله