بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

چیروکی ژنیک و دراوسێیه کەی

ڕۆژێک کوڕێک له خێزانێکی تاڕادەیەک دەوڵەمەند، بینی کە دایکی داوای خوێی لە دراوسێ هەژارەکەی کرد

بە سەرسوڕمانەوە بە دایکی وت دوێنێ کیسەیەکی گەورەی خوێم بۆ کڕیویت، بۆچی داوای خوێی لە دراوسێ دەکەیت؟

دایکەکە وتی: کوڕەکەم دراوسێ هەژارەکەمان هەمیشە داوای شتمان لێدەکات.

ویستم شتێکی سادەیان لێ داوا بکەم کە بۆیان قورس نەبێ ئامادەکاری بکەن.

لە کاتێکدا هیچ پێویستم پێی نییە، بەڵام ویستم وا نیشان بدەم کە منیش پێویستیم بەوانە.

تا هەر کاتێک داوای شتێکیان لێکردین ئاسان بێت بۆیان داوای بکەن، وە شەرم نەکەن

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته بعدد نعمک یا الله

نووسه ر ماموستا عبدالحمید مومنی

مترجمعبدالرئوف اشنویی محمودزاده

https://b2n.ir/f39115


پیغمبر و بیخود

بسم الله الرحمن الرحیم و صل الله علی النبی محمد و آله

رۆژێکیان لە دوای نوێژی بەیانی مامە پیرەیەک بێخودی شاعیری بینی و پێی وت: بێخود ئەو شەو خەوێکم پێوە بینیوی،ئەویش وتی :چی بوو بۆم بگێڕەوە؟ ،مامە پیرەش دەستی بەگێرانەوەی خەوەکەی کردو وتی: لەخەونمدا پێغەمبەر گیان بە تەنیشتم دا رۆیشت و سەلامێکی لێکردم و منیش وەڵاممدایەوە و وتم : علیکم السلام یا رسول الله یاخوا بەخێربێی فەرموو بۆ کوێ دەچی؟

 

پێغەمبەر گیانیش فەرمووی: دەمەوێ بچمە لای بێخودی شاعیر، پاشان هەندیک رۆیشت و لە نیوەی رێگادا گەڕایەوە و دەستێکی بڵند کرد و رۆیشت.

 

مامە پیرە لە قسەکانی بەردەوام بوو کاتیک سەری هەڵبڕی سەیری کرد بێخود چاوی پڕ فرمێسک بوو بوو ، تا دڵۆپە فرمێسکەکانی ریشی تەڕکردبوو، بێخود وتی : والله ئەمشەو لە خزمەت خۆشەویستدا بووم بە قەصیدەیەک تا درەنگانێکی شەو ، ئیتر لە ناوەندی قەصیدەکە ئاگام لە خۆم نەماو خەوم لێکەوت ، هەر بۆیە پێغەمبەر گیان لە نیوەی ڕێگادا گەڕایەوە .

 

کە ئەمە ئەو شیعرە بوو کە بێخود ئەو شەوە نوسیبوی:

 

یەکێک لە جوانترین شاکارەکانی بێخود کە بۆ پێغەمبەر ی (ص) نوسیوە ....

 

لەو  ڕۆژەوە   ڕۆیشتــووە   تۆراوە   دڵــی  من

هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەروشوێن ماوە دڵی من

ئــاخـــۆ بـە چ  شاخێکەوە  گیرساوە  دڵی  من

یــاخــــۆ بــە چ داخێکەوە سـوتـاوە  دڵــی  من

 

ئەو هەم دەمی غەمخوارو نەدیمی منە یـــاڕەب

ئـەو مەحڕەمـی  ئەسرارو قەدیمی منە یـــاڕەب

ئەو گەوهەری شـەهـوارو  یەتیمی منە  یـــاڕەب

کـەوتـۆتــە چ بەحرێکەوە  خنکاوە  دڵـــی  مــن

 

مەجنـونـی دوو گـێسـوی چ لەیلایەکە ئـــــاخــۆ

یا وامـیـقــی جـــادووی چ عەزرایەکە  ئـــــاخــۆ

دێـــوانــەی   ئاهوی  چ  سەحرایەکە  ئـــــاخــۆ

کـــام چـیهــرە پەری دیــوە کـە ترساوە دڵی من

 

ئەتلێتەوە گـاهـێ بەخـەیـــاڵی  خەت  و  خاڵی

ئەخولێتەوە  گـاهــێ بە چرای شەوقی جەماڵی

نـازانـی ئـەگەر چـۆنـە بەدەست دەردەوە حـاڵی

وەک پوش و پەڵاشێکە بەدەم  بـاوە دڵـــی مــن

 

لەو چــۆڵــی بیابانە ئــەبــێ یاوەری کـــێ  بێ

یا بـەو کە ژو کێوانەوە سـەودا سـەری کـێ بێ

یالەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ

چۆن ماوە لەسەد  لاوە کە  کوژراوە  دڵی  من

 

بۆچی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکو باران

بۆچی وەکو یەعقوب نەبمە شوهرەی شاران

لەو  یۆسفە   پرسیومە  لە  بێگانە  و  یاران

هەر گیز نییە سۆراخی لەهیچ لاوە دڵی من

 

بۆخۆی بگریم یا  نەفەسی پەردە  دڕاوی

یا بۆ جگەری کون کون و سەد پارە کراوی

چی کردوە یاڕەب کە خەو و خواردن و ئاوی

دایم  غەم  و بێداری و خوێناوە  دڵی  من

 

 چ بکەم ، چ بڵێم ، بۆ دڵەکەم کارییە دەردم

شاهیدی منن مویی سپی و چیهرەیی زەردم

خۆڕایی  نییە ناڵەی  گەرم  و  دەمی  سەردم

هەڵبەت   بە   بەڵایەکەوە   ئاڵاوە   دڵی   من

 

ئەوسینە لە غەش خاڵییە،ئەو بێ ڕک  و کینە

ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میلەت و دینە

مەعلوم  چووە  بۆ خزمەتی  سالاری مەدینە

وام زانی  کە  فەوتاوە ، نەفەوتاوە  دڵی  من

 

قوربانی کەسێ بم  کە قوربانی ( نەبی)  بێ

وەک بەندە سەگی دەرگەهی شاهی عەربی بێ

شاهی عەربی یەعنی قوڕەیشی نەسەبی بی

جەرگی بە دوو ئەبرۆی ئەوە جنراوە دڵی من

 

زاتێکی وەهای  گرتووە  ڕۆحم  بە  فیدای  ئەو

شاهان شەو و ڕۆژ دێنەقەدەم بۆسی گەدای ئەو

بێخود  مەبە   ئیتر  بە  ئومێد  و  بەتەمای   ئەو

نایەتەوە  لات  گەر  سەری  داناوە  دڵی  من


اللهم صل علی سیدنا محمد وعلی ال سیدنا محمد

مهدی سه رده ریایی

سوودەکانی صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ



  • ‌فەرمانی خوای بەرزت بەجێ هێناوە.
  • دووعات بۆ بەرزتر بوونەوەی پلەو پایەی پێغەمبەر کردووە کە(الوسیلة)یە لـەبەهەشت دا .
  • بە هەر صەڵاوات ناردنێک ، دە صەڵاواتت لەسەر لێ دەدرێت لەلایەن پەروەردگار .
  •  دەپلە بەرز دەبیتەوە .
  • دەچاکەت بۆ دەنوسرێت
  • دەگوناهو خراپەت لێ دەسڕێتەوە.
  • دووعات قبوڵ دەبێت ئەگەر بەصەڵاوات ناردن دەست پێ کردبێت
  • شەفاعەت بۆ دەکرێت لەڕۆژی قیامەت
  • پێغەمبەر نزیک دەبیەوە لەرۆژی دوای
  • خۆشەویستی و گوێرایەڵیت بۆ پێغەمبەر بەردەوام زیاد دەکات
  • پێغەمبەر سەلامت بۆ دەنێرێتەوە
  • بەرکەت دەکەوێتە تەمەن و ئیش و کارت
  • بەردەوام خوا باست دەکات لەنێو فریشتەکان
  • ڕێگەی چونە بەهەشت بۆ خۆش دەبێت
  • نورێکی تایبەتت دەبێت لەسەر پردی صراط
  • دڵ تو سوودەکانی صەڵاوات ندی و خەم و پەژارەت نامێنێ


کارزان کاروینی