بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

گەورەکانی ئه هلی سوننەت و جەماعەت

گەورەکانی ئه هلی سوننەت و جەماعەت

1-   ئیمام ابوحنیفه نعمان بن ثابت

2-    ئیمام مالک بن انس

3-    ئیمام محمد  ادریس شافعی

4-    ئیمام احمد بن حنبل

 

(1)

ئیمامی ئەعزەم ئەبوحەنیفە ڕەحمەتی خوای لێ بیت

نُعمان بن ثابت بن زوطا بن مرزبان  ناسراو به ابوحَنیفه (۸۰۱۵۰ ه‍.ق کوچی رەچەڵەکی دەگاتە یەزدگردی سێیەم کە دوا پاشای ساسانییەکانە. لە کوفه ژیاوه و لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە.

.

 زانای زاهید و خۆپارێز، فرەخاکەڕایی فره ڵاڵانه وه و پاڕانەوە لە خودا، خسڵەتی ئەم پایه بەرزه بووه.

.

یەکێکە لەو شوێنکەوتوانە (تابعین) سەرەتاییانەی کە بەگوێرەی وتەیەک، شازدە سەحابه (خودا لێیان ڕازی بێت)ی بینیوە، لەوانە (ئەنەسی کوری مالیک، جابیری کوری عەبدوڵڵا، و عەبدوڵڵای کوری ئەنەسی الجهنی) و فەرموودەی(حدیث) لێیان بیستووە.

 

 دامەزرێنەری ئایینی حەنەفی بووه که یەکێکە لە چوار مەزهەبی ئەهلی سُنَت و جَماعَت. شوێنکەوتوانی ئەبو حەنیفە پێیان دەوترێت حەنەفی.

 

 ئەبو حەنیفە جگە لەوەی  موجتەهید و مەرجەعی تەقلید بووە، بازرگانێکی سەرکەوتوویش بووە. لە نێو سوننەکاندا بە یەکێک لە گەورەترین موجتەهیدەکان دادەنرێت.

لە حیجازیش خوێندوویەتی و خوێندکاری عەبدوڵڵا بن مەسعود و عەبدوڵڵا بن عەباس(ڕەحمەتی خوایان لێ بیت) بووە کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر(صل الله علیه و سلم) بوون.

 

ئیمامی ئەعزەم بەرهەمی زۆری هەیە، ناوی هەندێکیان ئەمانەن:

1- فقه اکبر 2- فقه ابسط 3- عالم و متعلم 4- الرد علی القدریه 5- الوصیة.

.

گرنگترین قوتابیانی ئەو پایەبەرزە بریتی بوون لە:

1-    ئەبو یوسف (بەناوبانگترین) (113-183).

2-    ئەبو عەبدوڵڵا محمدی کوری حەسەنی شیبانی (132-187).

3-    زفری کوری الزهیل (110-158).

4-    حەسەنی کوری زیادی لولوی کوفی.

.

زۆرینەی موسڵمانانی جیهان شوێنکەوتووی ئیمامی ئەبو حەنیفەن ڕەحمەتی خوای لێ بێت. لەوانە موسڵمانانی تورکیا، سعودیە، سوریا، ئوردن، ئەفغانستان، ئاسیای ناوەڕاست و چین، پاکستان، هیندستان، بەنگلادیش، ئەندەنوزیا و هتد...

.

مترجم عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

 اَللَّهُمَّ لَکَ اَلْحَمْدُ مِلْءَ اَلسَّمَاوَاتِ وَ مِلْءَ اَلْأَرْضِ وَ مِلْءَ مَا بَینَهُما وَ مِلْءَ مَا شِئْتَ مِنْ شَیْءٍ بَعْدُ .

حەزرەتی موعاویە لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه ﷺ (بەشی چوارەم)

 

موعاویە خۆی - خوا لێی ڕازی بێت - دوای بیستنی ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر و فەرموودەکانی تری پێغەمبەر ، دەفەرموێت: هەمیشە پێم وابوو بەهۆی ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەرەوە تاقی دەبمەوە و دەگەم بە حکومەت و خەلافەت

.

(عه للامه ابن کثیر) له (البدایه و النهایه) ئەم فەرموودەیەی لە سەرەتاو کۆتاییدا بەم شێوەیە گێڕاوەتەوە: : عن عمر بن یحیی بن سعید بن العاص بن جده سعید،  أن معاویه أخذ الاداوة فتبع رسول الله -صلی الله علیه وسلم- فنظر الیه فقال له: (یا معاویه إن ولیت أمراً فاتق الله واعدل) قال معاویه: فما زلت أظن أنی مبتلی بعمل لقول رسول الله) 8  البدایه و النهایه / ج 8 / به نقل از بیهقی.

.

روی اسماعیل بن ابراهیم بن مهاجر عن عبد الملک بن عمر قال: قال معاویه: والله ما حملنی علی الخلافة إلا قول رسول الله لی: یا معاویه! إن ملکت فاحسن).

.

 موعاویه فەرمووی: بەخوا هیچ شتێک منی ناچار نەکرد بۆ خەلافەت تەنها ئەوە نەبێت کە پێغەمبەری خوا پێی وتم: ئەی موعاویە! ئەگەر هەتبێت، باشترە).

.

ئەم فەرموودەیە پێشبینی پێغەمبەر دەسەلمێنێت سەبارەت بە حوکمڕانی و خەلافەتی موعاویە؛ هەر بۆیە فەرمانی پێدەکات و دوعای بۆ دەکات..

.

(علامه ابن کثیر) لە فەرموودەیەکی تر دا دەگێڕێتەوە کە پوختەی ئەم فەرموودەیە بەم شێوەیەیە:

.

پێغەمبەر فەرموویەتی: ستوونێکی ڕووناکیم بینی کە لە ژێر سەرمەوە هاتە دەرەوە لە کاتێکدا هێشتا دەدرەوشایەوە و لە شام جێگیر بوو ( 9 ) ئەم فەرموودەیە یەعقوبی کوری سوفیان له حەزرەتی عومەرەوەی- خوا لێی ڕازی بێت- گێڕاوەتەوە

 9    البدایه و النهایه / ج 8.

 

فەرموودەیەکی تر سەبارەت بە حوکمڕانی و خەلافەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - لە (مجمع الزوائد) دا گێڕاوەتەوە :

.

قال عمرو بن العاص،  سمعت رسول الله -صلی الله علیه وسلم- انه یقول: (اللهم علمه الکتاب و مکن له فی البلاد وقه العذاب) 10

10   حضرت معاویه و حقایق تاریخی / به نقل از مجمع الزوائد / ج 9 / ص 356

.

عەمری کوڕی عاس فەرموویەتی، گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو فەرمووی:

خودایە زانستی نووسەری به موعاویە ببەخشە و لە شاردا بەهێزی بکە (بیکاتە فەرمانڕەوا) و لە سزا بیپارێزە

. .

(الکتاب) له زمانی عەرەبیدا واتای جۆراوجۆری هەیە من(نووسەرم) پی باش و گونجاو بوو.

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته

.

مترجم عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

حەزرەتی موعاویە لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه ﷺ (بەشی سێهەم)

بسمه سبحانه و تعالی و صل الله علی النبی محمد و آله بعدد نعمک یاالله

حەزرەتی موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه (بەشی سێهەم)

ڕیوایەتێکی تر هەیە کە ڕۆژێک پێغەمبەر فەرمانی بە حەزرەتی ئەبوبەکر و حەزرەتی عومەر - خودا لێیان ڕازی بێت -کردووە کە ڕاوێژ بە یەکتر بکەن سەبارەت بە کێشەیەک و پێغەمبەری خودا لە ئەنجامەکەی ئاگادار بکەنەوە.

 

بەڵام دیارە لەم بابەتەدا ناگەنە ئەنجام. پێغەمبەر فەرموویەتی : (ادعوا معاویه) . موعاویە بانگهێشت بکەن بۆ ڕاوێژەکەتان و داوای ڕای خۆی لێ بکەن (فانه قوی امین) چونکە هەم بەتوانایە و هەم جێی متمانەیە. ( 5) واتە لە هزر و تیفکریندا لە ئاستێکی بەرزدایە و خیانەت لە بۆچوونەکەی ناکات .

5   تاریخ دمشق / ج 16 / ص 345

قال أبو مسهر و محمد بن عائز:  عن صدقه بن خالد،  عن وحش بن حرب بن وحشی عن أبیه عن جده،  قال:  أردف النبی  معاویة بن أبی سفیان خلفه فقال:  ما یلینی منک؟  قال:  بطنی.قال:(اللهم املاه علماً).زاد أبو مسهر:  أو (حلماً)(6)

6   تاریخ الاسلام / امام ذهبی / ج 2 / ص 310

 

ڕۆژێک پێغەمبەری خودا سواری ئەسپێک بوو موعاویەش لە پشت پێغەمبەری خودا سوار بوو.

پێغەمبەری خودا لێی پرسی: چ بەشێکی جەستەت بە منەوە گرێدراوە؟ معاویە وتی: سکم (و سنگم). پێغەمبەری خودا فەرمووی: خوایە! (سنگی) پڕ بکە لە زانست. هەروەها أبو مسهر:(حلماً)یشی زیاد کردووە که  ئەمە(حلماً) لە کتێبەکانی تردا نەدۆزراوێتەوە.

     

(بیهقی)ش ئەم فەرموودەیە دەگێڕێتەوە کە ڕۆژێک پێغەمبەری خودا بۆ دەستنوێژ چووە شوێنێک و موعاویەش بەدوای پێغەمبەری خودا  دا ڕۆیشت و ئاوی بۆ برد. دوای دەستنوێژ، پێغەمبەر سەیری کرد و فەرمووی (ان ولیت امراً فاتق الله و اعدل)(7)  7   البدایه و النهایه / ابن کثیر / به نقل از بیهقی / ج 1

 

لەسەر بنەمای ئەم فەرموودەیە دەتوانین بڵێین کە پێغەمبەری خودا زانیویەتی کە لە داهاتوودا معاویە - خوا لێی ڕازی بێت - دەبێتە خاوەنی حکومەت و خەلافەت، هەر بۆیە فەرمانی پێکرد کە (ئەگەر خەلافەت و حکومەت و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانت پێ سپێردرا، ئەوا لە خودا بترسە و تەقوا بکە بە پیشەی خۆت هەروەها، دادپەروەر بە. 

 مترجم عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

حەزرەتی موعاویە لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه ﷺ (بەشی دووهەم)

بسمه سبحانه و تعالی و صل الله علی النبی محمد و آله

حەزرەتی موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه (بەشی دووهەم)

.

ئیبنُ کەثیر دەفەرموێت:ان معاویه یکتب الوحی لرسول الله -صلی الله علیه وسلم- مع غیره من کتاب الوحی  (1) ; موعاویە لەگەڵ زانایانی تر وەحی بۆ پێغەمبەر نووسیوە .

 (1 ) البدایه و النهایه / ج 8 / ص 122 

.

روی عن علی و جابر ابن عبدالله  (أن رسول الله -صل الله علیه وسلم- استشار جبرئیل (علیه السلام) فی استکتابة معاویة فقال: استکتبه, فإنه أمین) 2

 ( 2 ) البدایه والنهایه / ج 8 / ص 123.

.

فەرموودەیەکی لاواز هەیە که (پێغەمبەری خودا ، ڕاوێژی بە جبریل(علیه السلام)، سەبارەت بە نووسەر بونی موعاویە کردوه ئه ویش له جوابدا فەرموویەتی:با نووسەر بێت موعاویه جێی متمانەیە).    

.

لەو ماوەیەی کە موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە خزمەت پێغەمبەردا بووە، پێغەمبەر چەندین جار دوعای بۆ کردوە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ خۆشەویستی پێغەمبەر بۆ موعاوییە خوا لێی ڕازی بێت

.

زۆربەی مێژوونووسان و زانایانی موحەددیس ئەو فەرموودە بەناوبانگەیان گێڕاوەتەوە کە تێیدا دوعای جۆراوجۆر بۆ موعاویە (خوا لێی ڕازی بێت) کراوە .

.

لێرەدا باس لەوە دەکەین کە هەموو مێژوونووسەکان لەسەری کۆکن :

(صاحب الاستیعاب) ئەم فەرموودەیە لە موعاوییە کوڕی ساڵحەوە دەگێڕێتەوە: سمعت رسول الله -صلی الله علیه وسلم- یقول: (اللهم علم معاویة الکتاب والحساب وقه العذاب) (3) وە لە هەندێک له فەرموودەکاندا، (وأدخله الجنة) یان فەرمووە.

[3] الاستیعاب / ج 3.

.

هەروەها (ابو سهر ) ئەم فەرموودەیە لە (عمیره مزنی) دەگێڕێتەوە. هەروەها ئیمام ئەحمەد لە (مسند) و ترمذی لە (صحیح)ه کەیدا  و (ابن عساکر) لە (تاریخ دمشق) ئەم فەرموودەیە یان گێڕاوەتەوە.

.

قال مروان الطاهری: ثنا سعید بن عبدالعزیز، حدثنی ربیعه بن یزید ، سمعت عبدالرحمن بن ابی عمیره یقول: سمعت رسول الله -صل الله علیه وسلم- یقول لمعاویه: (اللهم اجعله هادیاً مهدیاً واهده واهد به)( 4)


  تاریخ الاسلام / شمس الدین ذهبی / ج 2 / ص 325

(مروان الطاهری) فەرموویەتی: ، (ثنا سعید بن عبدالعزیز) کوتی (ربیعه بن یزید ) بومی باس کردوه که، گوێم لە عبدالرحمن بن ابی عمیره بوو دەیگوت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو - صل الله علیه وسلم - بۆ موعاویە فەرموویەتی: 

ئەی خوای گەورە  بیکه به ڕێبەر و ڕێنوینی کراو و هیدایەتی بده و بیکه به ڕێ پێشاندەری خەڵک

.

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

له فارسیه وه وەرمگێراوه

حەزرەتی موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه ﷺ (بەشی یەکەم)

بسمه سبحانه و تعالی و صل الله علی النبی محمد و آله

حەزرەتی موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه (بەشی یەکەم)

.

ئاگام لێبوو هندێک له دوستانی گروپ لەسەر حەق بوون یان ناحەق بوونی حەزرەتی موعاویه (خوا لێی ڕازی بێت) شەڕیان بوو و جنێویان پێک دەدا منیش بڕیارم دا ئەم بابەته  پێشکەش به دوستانی بەریز و ئازیزم بکەم.

داوا له دوستان و بەرێزانی (گەنج) دەکەم لەسەر ئەم بابەتە موجادەله و مشتوومڕ نەکەن زورێک له دوستانی بەڕێز باسی حەزرەتی موعاویەیان له سەرچاوەی باوەڕپێکراو نەبیستوه یان نەیانخوێندۆتەوە.

.

 من وەک مسولمانێک لەسەر عەقیدەی چوار ئیمامی ئەهلی سوننه و جەماعه و ئەوانەی پاش ئەوان هاتوون و زانستی ئەم ئیمامانەیان پەرە پیداوه ئەم بابەتانه دەنووسم و بلاو دەکەمەوە

.

 دیسان داواکارم له دۆستانی (گەنج) موجادەلە مەکەن هەرکەس بێ ئهدەبی بکات بلوکی دەکەم. لەوانەیە ئەم باسه 20 لاپەرە یان زیاتر بێت.

.

الحمدلله ئەو هەمو مامۆستا بەڕێزه له گروپهکەمان دا هەیە ئەگەر هەلەم کرد پێم را بگهیەنن مەمنوونیان دەبم

 .

 

پێشدا بەیەک فەرمووده دەست پێ دەکەین

بەڵگەی بەهەشتی بوونی (امیرالمومنین) موعاویە(خوا لێی ڕازی بێت)  لە زمانی مبارەکی پێغەمبەری ئیسلام که فەرموویەتی:

یەکەم سوپای ئیسلام کە شەڕی دەریایی دەستپێکرد؛ بەهەشت لەسەر خۆی واجب دەکات؛ (صحیح بخاری).

.

وە یەکەم کەسایەتی لە ئیسلامدا حەزرەتی موعاویە بوو کە دەست پێشخەری کرد و بە پێی پێش بینی رسول الله ؛ شەڕی دەریایی دەستپێکرد.

.

لەم بارەیه دا فەرمووده زورن خۆڕاگر بن

حەزرەتی موعاویە (خوا لێی ڕازی بێت) دوای ڕاگەیاندنی ئیسلامەکەی لە ڕۆژی فەتح کردنی مەککەدا ، بوو بە یەکێک لە دۆستانی نزیک و هاودەمی پێغەمبەر تا ئەو ڕادەیەی کە (یەکێک لە نووسەرانی وەحیی ئیلاهی بوو) ، ئەمەش گەورەترین شەرەف و کەرامەتە، که بەهۆیەوە کاتێکی زۆری لە کۆمەڵگەی پێغەمبەری خودادا بەسەر دەبات.

.

دەگێرنەوە کە ئەبوسوفیان(خوا لێی ڕازی بێت) دوای ئەوەی مسوڵمان بوو، بەهۆی سۆز و خۆشەویستی بۆ پێغەمبەر   ڕۆژێک لەبەردەم پێغەمبەری خودا دەرکەوت و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا پێش ئەوەی موسڵمان بم، لەشکرم لەدژی موسڵمانان ئامادە دەکرد و لەگەڵ موسڵمانان شەڕەم دەکرد و شمشێرم لەدژی تۆ دەکێشا

.

ئێستا فەرمانم پێ بکە تاکو  قەرەبووی ڕابردوو بکەمەوە. پێغەمبەری خودا وەڵامی دایەوە: بەڵێ؛ پاشان ئەبو سوفیان(خوا لێی ڕازی بێت)  وتی: ئەی پێغەمبەری خودا موعاوییە قبوڵ بکە.. کە خزمەتت بکات و لە کاری نووسینی نامەدا بەکاری بهێنه.

 .

پێغەمبەری خودا - - دیسان فەرمووی: بەڵێ؛ دوای ئەوە ئەبو سوفیان بەهۆی ئەو حەزە بەهێزە و خۆشەویستی و گرنگیدان به پێغەمبەری خودا - - وتی: ئەی پێغەمبەری خودا - - من دەمەوێت لەگەڵ کچە بچووکەکەشم هاوسەرگیری بکەیت

.

 پێغەمبەری خوا - - وەڵامێکی نەرێنی بۆ داواکاری سێیەم دایەوە. چونکە لەو کاتەدا لەگەڵ کچەکەی تری ئەبو سوفیان بەناوی (ئوم حەبیبە) هاوسەرگیری کردبوو فەرمووی: دروست نییە بۆ من، لەگەڵ دوو خوشک لە یەک کاتدا لە هاوسەرگیریدا بم.

.

دوای ئەوە موعاویە- خودا لێی ڕازی بێت-بەردەوام لە خزمەت پێغەمبەری خودادا بوو و دوای (زەیدی کوری ثابت) لە نزیکترین نووسەران لە پێغەمبەری خودا دادەنرا -  

.

لەم حاڵەتەدا هیچ ناکۆکییەک نییە کە موعاوییە - خوا لێی ڕازی بێت - یەکێک بووە لە نووسەرانی وەحی و هەموو مێژوو نووسەکان ئەمەیان گێڕاوەتەوە

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

له فارسیەوه وەرمگێراوه.