بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ئاموژگاری و بانگەشە

ئامۆژگاری و بانگەشە


حەزرەتی ئەبو مووسا ئەشعەری خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت: کاتێک پێغەمبەری خودا سەلامی خودای لەسەر بێت، لە دەستەیەک دەترسا، دەیفەرموو:

 

اللهمَّ إنَّا نَجْعَلُکَ فی نُحُورِهِمْ، وَنَعُوذُ بِکَ مِنْ شُرُورِهِمْ». (صحیح الجامع)

ئای خوایە! ئێمە دەتخەینە بەینی خومان و ئەوان، و لە خراپەکاری و پیلانگێڕیه کانیان پەنات بو دەهینین.

 

ئەمه دوعایەکە مرۆڤ کاتێک لە خەڵک دەترسێت دەیڵێت؛ واتە کاتێک هەندێک کەست بینی کە لێیان دەترسیت یان کەسێکت ناسی کە لێی دەترسی؛ بلیین:


اللهمَّ إنَّا نَجْعَلُکَ فی نُحُورِهِمْ، وَنَعُوذُ بِکَ مِنْ شُرُورِهِمْ». (صحیح الجامع)

 

ئەگەر ئەم دوعایە دڵسۆزانە بێت و به نیەتی دروست و بە ئیرادەی ڕاستەقینە وتووتانە، بۆ ئەوەی پەنابەری بە خوای گەورە ؛ خوای گەورە لە خراپەکاری و پیلانگێڕیه کانیان ده تپارێزێت.

 

حەزرەتی عومەری کوری خەتاب خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت:

شیاوی ئەوە نییە هیچ کەسێک گومانی شتێکی خراپ بکات لەو شتانەی کە لە برا موسڵمانەکەی بیستوویەتی، لە کاتێکدا دەتوانێت بە نیازێکی باش لێکی بداتەوە.

 

محمدی کوری سیرین که له تابعییەکان بو ڕەحمەتی خودای لێ بێت فەرموویەتی:

نادادپەروەرییە بەرامبەر براکەت، کە هەموو ئەو قسە خراپانەی لەسەری دەزانیت، بیلەیت، بەڵام شتە باشەکانی بشاریتەوە.

 

بەشێک لە سەلەفی سالح فەرموویانه:

خەڵک لە دەروازەی پاشا و سەرکردەکان بەدوای شکۆمەندیدا دەگەڕێن، بەڵام شکۆمەندی نادۆزنەوە تەنها لە گوێڕایەڵی خودای گەورە نەبێت.

کوشندەترین زەربە کە شەیتان لە مرۆڤ دەدات، بێ هیوابوون و نائومێدیه

سەرچاوەکان:

صحیح الجامع

التمهید/ابن عبد البر ۱۸/۲۰

الرفع والتکمیل ص۵۱

إغاثة اللهفان ۷۱/۱

https://b2n.ir/z86279

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

 

ئیمامی غەزالی دەفەرموویت

ئیمامی غەزالی دەفەرموێت:

 

لەناو خەڵک‌دا، بەشێک له پسپۆڕانی زانستی کەلام لەباری زێدەڕۆییەوە، گۆی گرێویان له هەموو خەڵکی دیکه بردووەتەوە، ئەوان هەڕەمەی نەخوێندەواری مسوڵمانان به کافر دەزانن و پێیان وایه هەر کەسێکی زانستی کەلام له ئاستی ئەوان‌دا نەزانێ و بڕواکانی شەریعەت به بەڵگەکانی ئەوان فام نەکا، کافره.

 

ئەوانه لەپێشدا بازنەی ڕەحمەتی بەربڵاوی خودایان دەرحەق به بەندەکانی خۆی زۆر تەنگ کردووەتەوە و دوایێش بەهەشتیان بۆ تاقمێکی چکۆڵه که خۆیانن تەرخان کردووه.

 

ئەوانه ئاگاداری یەکێک له ڕاستییەکانی سوننەت نین که گەیوەتە ئاستی چەندپات بوونەوە. ئەویش ئەمەیه که له چاخی پێغەمبەر ـ دروودی خوای لێ بێت ـ و هاواڵەکانی‌دا ـ خودایان لێ ڕازی بێ ـ حوکم به مسوڵمان بوونی ئەو خێڵه سەرەتایی و نەخوێندەوارانەش دەدرا که یان ئەوەتا خەریکی زانستی بەڵگاندن نەدەبوون، یان ئەگەر خەریکیش بووبان هیچی لێ تێ‌نەدەگەیشتن.

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

https://b2n.ir/m26036

دە مژدە بو ئەو کەسەی نویژی بەیانی دەکات

بسم الله الرحمن الرحیم

دە مژدە بۆ ئەو کەسەی نوێژی بەیانی دەکات


یەکەمین مژدەی خۆش:

قال النَّبِیِّ :"بَشِّرِ الْمَشَّائِینَ فِی الظُّلَمِ إِلَى الْمَسَاجِدِ ، بِالنُّورِ التَّامِّ یَوْمَ الْقِیَامَةِ". (رواه أبو داود والترمذی)


بۆ ئەوانەی لە تاریکیدا دەچنە مزگەوت (بۆ نوێژ)، مژدەی ڕووناکی تەواو بدەن لە ڕۆژی قیامەتدا.

=====================

دووەمین مژدەی خۆش:

قال النَّبِیِّ :"رَکْعَتَا الْفَجْرِ خَیْرٌ مِنَ الدُّنْیَا وَمَا فِیهَا". (رواه مسلم)


دوو ڕکات نوێژی بەیانی باشترە لە دونیا و هەموو شتێک کە تێیدایە

=====================

سێیەمین مژدەی خۆش:

قال النَّبِیِّ :"مَنْ خَرَجَ مِنْ بَیْتِهِ إِلَى الْمَسْجِدِ کُتِبَ لَهُ بِکُلِّ خُطْوَةٍ یَخْطُوهَا عَشْرُ حَسَنَاتٍ، وَالْقَاعِدُ فِی الْمَسْجِد یَنْتَظِرُ الصَّلاَةَ کَالْقَانِتِ، وَیُکْتَبُ مِنَ الْمُصَلِّینَ، حَتَّى یَرْجِعَ إِلَى بَیْتِهِ". (أخرجه أحمد)


هەرکەسێک لە ماڵەکەی خۆیەوە بچیت بۆ مزگەوت؛ بۆ هەر هەنگاوێک دە چاکەی بۆ دەنووسرێت. وە ئەو کەسەی لە مزگەوت دادەنیشێت چاوەڕێی نوێژ دەکات تا دەگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی لەناو ئەو کەسانەدا نوسراوە کە نوێژ دەکەن

======================

چوارەمین مژدەی خۆش

قال الله تعالی :"أَقِمِ الصَّلاَةَ لِدُلُوکِ الشَّمْسِ إِلَى غَسَقِ اللَّیْلِ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ کَانَ مَشْهُوداً "(الإسراء : ٧٨ )


(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صل الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) نوێژ ئه‌نجام بده کاتێک خۆر نیوه‌ی ئاسمان به‌جێ ده‌هێڵێت (ئاماژه‌یه بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سر) له تاریکی شه‌ویشدا نوێژی (مه‌غریب و عیشا) ئه‌نجام بده‌، نوێژی به‌یانیانیش (که زۆر قورئانی تێدا ده‌خوێنرێت فه‌رامۆشی مه‌که‌) به‌ڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی به‌یانی ده‌بینرێت (له لایه‌ن فریشته‌کانیشه‌وه‌). (78) تەفسیری ئاسان

=====================

پێنجەمین مژدەی خۆش:

قال رَسُولُ اللَّهِ :"لَنْ یَلِجَ النَّارَ أَحَدٌ صَلَّى قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا، یَعْنِى الْفَجْرَ وَالْعَصْرَ". (رواه مسلم )


هەرکەسێک پێش خۆرئاوابوون و دوای خۆرئاوابوون نوێژ بکات (واتە نوێژی بەیانی و ئێوارە) ناچێتە ناو ئاگرەوە (دۆزەخ).

=======================

شەشەمین مژدەی خۆش:

قال النَّبِیِّ :"مَنْ صَلَّى الْعِشَاءَ فِی جَمَاعَةٍ فَکَأَنَّمَا قَامَ نِصْفَ اللَّیْلِ، وَمَنْ صَلَّى الصُّبْحَ فِی جَمَاعَةٍ فَکَأَنَّمَا صَلَّى اللَّیْلَ کُلَّهُ". (رواه مسلم)


هەرکەسێک نوێژی خەورتنان بە جەماعەت بکات، وەک ئەوە وایە نیوەی شەو بەخەبەر بووبێتەوە(بو نوێژ کردن) هەرکەسێک نوێژی بەیانی بەجەماعەت بکات، وەک ئەوە وایە هەموو شەوەکە بەخەبەر بووبێتەوە(بو نوێژ کردن).

======================

حەوتەمین مژدەی خۆش:

قال النَّبِیِّ : "من صلى البردین، دخل الجنة". (فتح الباری)

.

هەرکەسێک لە دوو وەرز (عصر و بەیانی) نوێژ بکات، دەچێتە بەهەشتەوە.

======================

هەشتەمین مژدەی خۆش:

قال النَّبِیِّ :"مَنْ صَلَّى الْفَجْرَ ثُمَّ جَلَسَ فِی مُصَلاَّهُ، صَلَّتْ عَلَیْهِ الْمَلاَئِکَةُ، وَصَلاَتُهُمْ عَلَیْهِ: اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ، اللَّهُمَّ ارْحَمْهُ". (رواه أحمد)


هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات و لەسەر بەرماڵی نوێژەکەی دابنیشێت، فریشتەکان سڵاوی بۆ دەنێرن. سڵاویان ئەوەیە: خوای گەورە لێی خۆشبێت، خوای گەورە ڕەحمەتی پێبکات.

=====================

نۆیەمین مژدەی خۆش:

قال النَّبِیِّ :"مَنْ صَلَّى الْغَدَاةَ  الفجر فِی جَمَاعَةٍ، ثُمَّ قَعَدَ یَذْکُرُ اللَّهَ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ، ثُمَّ صَلَّى رَکْعَتَیْنِ، کَانَتْ لَهُ کَأَجْرِ حَجَّةٍ وَعُمْرَةٍ تَامَّةٍ تَامَّةٍ تَامَّةٍ". (رواه الترمذی)


هەرکەسێک نوێژی بەیانی بەجەماعەت بکات و یادی خودا بکات تا خۆر هەڵدێت، پاشان دوو ڕکات نوێژ بکات، پاداشتێکی یەکسان بە یەک حەج و یەک عومرەی تەواوی تەواوی تەواو وەردەگرێت.

=====================

دەیەمین مژدەی خۆش:

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : "لیس صلاة أثقل على المنافقین من الفجر والعشاء، ولو یعلمون ما فیهما، لأتَوهما ولو حبوًا". (رواه مسلم)


بۆ مونافیق هیچ نوێژێک لە نوێژی بەیانی وعیشاء قورستر نییە و ئەگەر (خەڵک) ئەو پاداشتەی کە لەم دوو نوێژەدا هەیە بیانزانیایە، خویان دەگەیانده نویژه کان  هەرچەندە بە جوڵە و بە ڕاکێشانی جەستە لەسەر زەویش با

 

https://b2n.ir/n18479

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

 

وتەی زانایانی ئایینی

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله


وتەی زانایانی ئایینی


دوعا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئاسانکردنی کارەکە "ان شاءاللە"


ئەگەر شتێک بۆت قورس بوو و تووشی کێشە بوویت، ئەم دوعایە بخوێنەوە:

اللهُمّ لاسَهْلَ إلاّ ماجَعَلتَهُ سَهلاً وأنتَ تَجعَلُ الحَزْنَ إذا شِئتَ سَهلاً سَهِّلْ أمُوری یا ربَّ العالمین


خودایە هیچ شتێک ئاسان نییە جگە لەوەی کە تۆ ئاسانکاری دەکەیت، وە هەرکاتێک ویستت شتە سەختەکان ئاسان دەکەیت، کارەکانم ئاسان بکە پەروەردگاری جیهانەکان.


رواه النووی فی الأذکار و  ابن حبان فی صحیحه برقم (2427) (موارد) وابن السنی برقم (351)

.

ئیمام ئەحمەدی حەنبەل ڕەحمەتی خوای لێ بێت:

"من ڕەزامەندی خەڵکم بەجێهێشت و دواتر توانیم ڕاستییەکان بڵێم"

سیر اعلام النبلاء ۱۱/۳۴

.

چوار کەس دوای مردن قسەیان کرد.

ئیمامی کەمال الدین دامیری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: چوار کەس دوای مردن قسەیان کرد:


یەحیای کوری زەکەریا صلی الله علیه وسلم کاتێک سەربڕدرا.


حەبیبی نەجاڕ کە وتی خۆزگە گەلەکەم بیانزانیایە.


جەعفەری ته‌ییار  خوای گەورە لێی ڕازی بێت، کاتێک ئایەتی: ولا تَحْسَبَنَّ الَّذِینَ قُتِلُوا فِی سَبِیلِ اللَّهِ...


هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆرو تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.

.

حوسێن کوری عەلی خوای گەورە لێی ڕازی بێت، کاتێک ئایەتی: سیَعْلَمُ الَّذِینَ ظَلَمُوا أَیَّ مُنْقَلَبٍ یَنْقَلِبُون

.

سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه ده‌زانن که به‌چۆن تێکشکاویه‌ک ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خواو چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن.

 

 سه‌رچاوه:

حیاة الحیوان الڪبری امام ڪمال الدین الدمیری

کەناڵی بیلۆ

وەرگێڕ:

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

صلوات ناردن بو پێغەمبەره صل الله تعالی علیه وسلم

صلوات ناردن بو پێغەمبەره صل الله تعالی علیه وسلم

یەکێک لە هۆکارەکانی نەمانی خەمەکان و لێخۆشبوونی گوناهەکان 

ناردنی سەلام و سەلات بو پێغەمبەره صل الله تعالی علیه وسلم

وە کاریگەری و پاداشتی ناردنی سەلاوات لە ڕۆژی هەینیدا زیاتر گەورەتره

پێغەمبەر صل الله تعالی علیه وسلم بەو کەسەی کە سەلاواتی بۆ دەنێرێت 

دەفەرموویت: "خەمەکانت لادەبات و لە گوناهەکانت خۆش دەبێت".

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله

https://b2n.ir/x30019

ترجمه شده از فارسی به زبان کردی سورانی توسط:

 عبدالرئوف اشنویی محمودزاده