ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
30 |
کاتێک حەزرەتی نووح(علی نبینا و علیه الصلاه و السلام) سواری کەشتییەکە بوو، پیرە پیاوێکی نەناسراوی لەوێ بینی.
بۆیە پرسی: بۆ هاتووی بۆ ئێرە؟
وتی: من هاتووم تا دڵی هاوەڵەکانت لەگەڵم بێت و جەستەیان لەگەڵ تۆ بێت!
حەزرەتی نووح (علی نبینا و علیه الصلاه و السلام) فەرمووی: لە کەشتییەکە دەربکەوه، ئەی دوژمنی خودا.
شەیتان وتی: پێنج ڕێگام هەیە بۆ هیلاک کردنی مرۆڤ، سێ ڕێگات پێ دەڵێم و دوو ڕێگاشت پێ ناڵێم.
وەحییەک لە خوداوە بۆ نووح هات، (علی نبینا و علیه الصلاه و السلام) ، کە ئەو سێ شته به کار تو نایەت، داوای لێبکە دوودانە کانت پێ بڵێت.
وە شەیتان وتی: بۆ لەناوبردنی گەل، دوو شێوازم کە رەتکردنەوەی نیه و بریتین لە:
(ئیرەیی و تەماح)
من خۆم لەبەر ئیرەیی نەفرەتم لێکرا و دوورخرامەوە، ئادەمم لە بەهەشت دەرهێنا بەهۆی تەماحەوە.
سەرچاوە: تەلبیس ئیبلیس ئیبن جۆزی

قسەی زانایان
ئەو سەختیانەی کە دەتگەڕێننەوە بۆ لای خوا باشترن بۆتۆ لەو نیعمەتانەی کە لە زیکر و یادی خوا دوورت دەخەنەوە.
کابرایەک هاتە لای خالد بن وەلید و وتی: فڵان کەس شتێکی خراپی لەسەر تۆ وت.
وتی: کتێبی کردەوەکانی خۆیەتی بە هەر شێوەیەک بیەوێت پڕی دەکاتەوە
کابرایەک بە (وهب بن منبه)ی وت: فڵان کەس بوختان و خراپەی تۆی کردووه
(وهب) وتی: شەیتان جگە لە تۆ کەسی تری نەدۆزیەوە کە پەیامەکەی به من بگەیەنێت؟
کابرایەک چووە لای ئیمامی شافیعی رحمه الله تعالی و وتی: کەسێک قسەی ناشیرینی لەسەر کردیت.
لە وەڵامدا وتی: ئەگەر ڕاستیت وتبێت سیخوڕی، ئەگەر درۆشت وتبێت،
ئەوا تۆ گەندەڵ و گوناهباری کابرا پەشیمان بووەوە و شەرمەزار بوو.
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
پرسیار
شەیتان چەند منداڵی هەیە؟
ئەوان ناویان چییە؟
سەرقالی چ کاریکن؟
وهڵام:
کۆی نەوەکانی شەیتان نازانرێت، بەڵام هەندێک لە نەوەکانی شەیتان و کردەوەکانیان باس کراوە:
له نیو منداڵانی شەیتاندا دوو کەس هەن کە ئیشیان وەسوەسەکردنە لە پاکی واتا لە دەستنوێژ و نوێژدا وەسوەسە لە دڵدا دروست دەکەن بۆ ئەوەی ئامادەیی دڵمان لە نوێژدا نەبێت. نیوی ئەم دوو شەیتانه (#لافس و #دلهان)ن
یەکێکی تر لە مناڵەکانی شەیتان ناوی #(زلنبور)ه کاری ئەو ڕازاندنەوە و جوانکردنی بازاڕەکانە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بە درۆ سوێند بخۆن و پێناسە و وەسفی کاڵا و بەرهەمەکانیان بکەن.
یەکێکی تر لە مناڵەکانی شەیتان ناوی #(بتر)ە، کاری ئەو ئەوەیە کە مرۆڤەکان لە کاتی لە کاتی بەڵا دا بگرین و ماتەمینی بۆ بگرن.له خۆ بدەن و خۆیان ئازاردەن.
یەکێکی تر لە منداڵەکانی شەیتان ناوی#(اعور)ه کاری ئەو هاندانی خەڵکە بۆ لەشفرۆشی و زینا و تەنانەت لە پێناو وروژاندنی زیاتریشدا پفک دەکاتە سەر بەشە تایبەتیەکانی ژن و پیاودا، بەجۆرێک کە ئەوانیش بێن هان بدرێن بۆ کارە خراپەکان و زیناکردنی زیاتر و ...
یەکێکی تر لە مناڵەکانی شەیتان ناوی #(مطروس)ە ، کاری ئەو دروستکردنی دەنگۆ و درۆیە لە دڵدا و بڵاوکردنەوەی درۆ لە نێو خەڵکدا .
کوڕێکی تری شەیتان ناوی #(داسم)ه و کارەکەی ئەوەیە که: کەسیک کە دەچێتە ناو ماڵەوە و سڵاو ناکات، ئەم شەیتانەش هەوڵ دەدات شەڕ و توڕەیی و دڵتەنگی لە نێوانیاندا دروست بکات لە ڕێگەی ئەم کەسەوە کە سڵاوی نەکردووە.
لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە