بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

دوعاییکی گه وره

یەکێک لەو دوعایانەی کە بە خوێندنەوەی دەروازەکانی ئاسمان دەکرینەوە

حەزرەتی عەبدوڵڵا بن عومەر - خوا لێیان ڕازی بێت - دەفەرموێت:

لەگەڵ پێغەمبەری خودا (صلی الله تعالی علیه و آله و سلم) نوێژمان دەکرد لەناکاو کەسێک (هات) و وتی:

 

الله أَکْبَرُ کَبِیرًا، وَالْحَمْدُ لِله کَثِیرًا، وَسُبْحَانَ الله بُکْرَةً وَأَصِیلًا .

 

ئینجا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم (دوای نوێژەکە) فەرمووی: کێ قسەکەری ئەم قسانە بوو؟ ئەو کەسە وتی: ئەوە من بووم ئەی پێغەمبەری خودا.

پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم ، فەرمووی: من بەم قسانە سەرم سوڕما، دەروازەکانی ئاسمانیان بۆ کرایەوە.

حەزرەتی عەبدوڵڵا بن عومەر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت: لەوەتەی ئەم قسانەی رسول الله م (صلی الله علیه وسلم) بیستووە ، هەرگیز ئەم دوعایەم تەرک نەکردووه

سەرچاوە:

کــانــال صــدای نــور تــصــوف

وەرگێر: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

 

ئەوانەی ئیمانیان لاوازه(1)

 

لاوازی ئیمان تەنیا نەخۆشییەکی بەشەکی نییە، بەڵکو دەکرێت وەک بەربڵاوترین نەخۆشی لە کۆمەڵگا موسڵمانەکاندا ئاماژەی پێبکرێت، کە بەداخەوە بە کەم دادەنرێت، لە کاتێکدا کاریگەری نەرێنی و دەرئەنجامی بەدبەختی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و لە هەمان ئاستدایە لەگەڵ لەناوچوونی ڕۆحی لە مرۆڤ.

 


ئەوانەی ئیمانیان لاوازه بەئاسانی گوناه دەکەن

ئەوەندە گوناه دەکەن کە دواجار گوناه کردن دەبێتە خوو بۆیان و ناشیرینییەکەی وردە وردە لە دڵیان نامێنێت و دەگاتە ئەو ئاستەی کە بە ئاشکرا گوناه بکەن.

رسول الله صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: هەموو ئومەتەکەم دەبەخشرێت، تەنها ئەوانە نەبێت کە بە ئاشکرا گوناهەکان ئەنجام دەدەن. (رواه بخاری)


ئەوانەی ئیمانیان لاوازه بێرەحم و بێبەزەن

مرۆڤی بێرەحم و بێبەزە بو نموونه ئامۆژگاری وەرناگرێت و کاریگەری تێدا ناکات بینینی مردوو یان لاشەکەی، دڵڕەقی نیشانەی لاوازی ئیمانە.

.

نەکەوتنە ژێر کاریگەری ئایەتەکانی قورئان:

لاوازی ئیمان دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ کاریگەری بەڵێن و بەڵێنەکانی قورئان نەبێت، نە فەرمان و قەدەغەکردنیشی.

وەرمگیراوه دریژەی هەیه......

چیرۆکی حەزرەتی ئووەیسی القرنی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)


پرسیاریان لە حەزرەتی ئووەیسی قەرەنی کرد،(ڕەحمەتی خوای لێ بێت): بەم گەورەیی و پێگەیەی لەلای پێغەمبەری خودا هەتبوو , بۆچی هەرگیز نەچووی بۆ خزمەتی؟  

حەزرەتی ئۆوەیس وتی: ئێوە بینیوتانە؟ وتیان: بەڵێ. حەزرەتی ئووەیس وتی: ئێوە تەنها جلوبەرگی موبارەکی ئەوتان بینیوە، بەڵام ئەگەر بە باشی بینیباتان، دەتانزانی برۆکانی موبارەکی چەسپاو بوون یان جیا بوون؟ سەیرە هاوەڵانی پێغەمبەر نەیانتوانی وەڵام بدەنەوە .

حەزرەتی ئووەیس دیسان پرسی: ئایا ئێوە عاشقی پێغەمبەر بوون ؟ وتیان: بەڵێ، وتی: ئەگەر دۆستایەتیتان ڕاست بوو، لەو ڕۆژەی کە ددانی موبارەکییان لە شەڕی ئوحوددا شکاند بۆچی وەک نیشانەی هاوسۆزی ددانەکانی خۆتان نەشکاند؟ ئایا هاوسۆزی مەرجی هاوڕێیەتی نییە؟

پاشان دەمی کردەوە و هەمووان بینیان کە ددانی نییە. دیسانەوە وتی: من، دیارە، پێغەمبەر صلى الله علیه وسلمم نەبینیبوو ، ددانەکانم  شکاند وەک نیشانەی هاوسۆزی و هاودڵی بۆ پێغەمبەر ؛ چونکە ئایینەکەم ئەم خۆشەویستی و هاوڕێیەتییەی لە من دەوێت . 

دوای ئەو قسانە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم گریان و داوایان لێکرد دوعایان بۆ بکات. حەزرەتی ئۆوەیس وتی: ئەگەر باوەڕتان هەیە، پێویستە بزانن کە من چەندین جار دوعام بۆ کردوون، چونکە لە هەموو دوعایەکدا دەڵێم :

اللهم أغفر للمؤمنین و المؤمنات

کەواتە ئەگەر تا مردن ئیمانتان لەدەست نەدا، ئەم دوعایە بارودۆخەکەت دەگرێتەوە و ئەگەر ئیمانتان لەدەست بدەن، من دوعا بۆ ئێوە بەفیڕۆ نادەم .

 

سەرچاوە:

تذڪرة الاولیاء عطارنیشابوری

 سلام_قولا_من_رب_الرحیم#


کوڕی وەزیر و زانای هونەرمەند (سەعدی شیرازی)

کوڕی وەزیر و زانای هونەرمەند (سەعدی شیرازی)

.

یەکێک لە وەزیرەکان کوڕێکی گێل و حۆلی  هەبوو. ناردی بۆ لای یەکێک لە زاناکان بۆ ئەوەی ئەم کوڕە پەروەردە بکات، ڕەنگە ژیر بێت.

.

زاناکه بۆ ماوەیەک کوڕی وەزیرەکەی پەروەردە کرد و کاریگەر نەبوو. بۆ باوکی ناردەوە کە ئەم کوڕە ژیر نابێت و منیشی شێت کرد.  

.

ئەگەر سەرچاوەی سروشت به نرخ بێت

پەروەردە کردن کاریگەر دەبێت

.

هیچ ژەنگ سرینێک خاسی ناکاتۆ  

ئەگەر ئاسنێک خراپ سروشت بێت

.

ئەگەر سەگ به حەوت دەریا بشۆیتۆ

هەرکه تەڕی کەیت گڵاوتر ئەبێت

.

گەر کەری عیسا بەری بۆ مەککه

کاتێ گەڕاوه هێشتا هەر کەره  

.

#سلام_قولا_من_رب_الرحیم

.

حەزرەتی عەلی کرم الله وجهه و رضی الله عنه

حەزرەتی عەلی کرم الله وجهه و رضی الله عنه    

دەفەرموێت :

من بۆ ئێوە له دوو شت نیگەرانم

·        شوێن کەوتنی هەواو هەوەس

·        ئاواتی درێژخایەن.

چونکە پەیڕەوکردنی هەواو هەوەس مرۆڤ لە شوێنکەوتنی ڕاستییەکان دەستبەردار دەکات

وە ئاواتی درێژخایەن رۆژی قیامەت لەبیر مرۆڤ دەباتەوه

سەرچاوە:ادب الدنیا و الدین

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم