بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

سوڵتان سەڵاح الدینی ئەیوبی کێ بوو؟

 (سەڵاح الدین ئەبوالموزەفەر یوسفی ئەیوبی) بە نازناوی (الملیک الناسر) (1137 تکریت - 1193 دیمەشق )، کە بە گشتی بە سوڵتان سەڵاح الدینی ئەیوبی ناسراوە

 

  

یەکێک بووە لە فەرماندە بەناوبانگەکانی سوپای موسڵمانان لە شەڕەکانی (ناسراو بە جەنگە خاچپەرستەکان) کە سەرکەوتوو بوو لە گرتنی قودس. (بەیْتولْمەقْدیس)

.

یەکەم سوڵتانی میسر و سوریا و دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەیوبی بووە . ئەیوبیەکان بنەماڵەیەکی کورد بوون کە لە ساڵانی ١١٧١ تا ١٢٦٠/١٢٥٠ی زایینی حوکمڕانی میسر و سوریا و عێراقیان کردووە. زمانی دایکی کوردی بووه، بەڵام شارەزای زمانی عەرەبی و فارسیش بووه.

.

پێش ئەوەی بگاتە تەختی پاشایەتی لە دیمەشق نازناوی سەڵاح الدینی لێنراوە و دواتر لە میسر نازناوی ئەلملک ناسری لێنراوە. سەڵاحەدین بە یەکێک لە فەرمانڕەوا گەورەکانی ئیسلامی لە نیوەی دووەمی سەدەی شەشەمی کۆچی دادەنرێت، کە دەسەڵات و گرتنەوەی و ڵاته داگیرکراوەکانی ئیسلامی (که له جەنگە خاچپەرستەکان داگیرکرابوون) بریتی بوون لە وڵاتەکانی میسر، سوریا، باکووری عێراق، یەمەن و حیجاز.

.

لە شەڕی حتتیندا(حِطّین) خاچپەرستانی(سه لیبیەکان) شکست پێهێنا و توانی زۆربەی ئەو خاکانە وەربگرێتەوە کە خاچپەرستان زاڵ بوون بەسەریاندا.

.

 ئەم بابەتە بووە هۆی دەستپێکردنی جەنگێکی خاچپەرستی دیکە لە ژێر فەرمانی پاشاکانی فەرەنسا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیا. لە جەنگی خاچپەرستی سێیەمدا لەگەڵ ڕیچاردی یەکەم ناسراو به (ریچارد شیردل) پاشای ئینگلتەرا ئاشتی کرد و دواجار دوای شەش ساڵ لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد و لە مزگەوتی ئومەوی بە خاک سپێردرا

.

ئەم بابەتە تەنها کورتە باسێک بوو لە ژیانی سوڵتان سەلاحەدین ئەیوبی، لە بابەتەکانی داهاتوودا بە وردی باسی ژیانی ئەم سەرکردە گەورەیەی ئیسلام دەکەم

.

اَللّهُمَّ صَلِّ عَلی‘ سَیِّدِنا مُحَمَّدٍ وَ عَلی آلِ سَیِّدِنا مُحَمَّدٍ بِعَدَدِ کُلِّ دآءٍ وَ دَوآءٍ وَ بارِکْ وَ سَلِّمْ عَلَیْهِ وَ عَلَیْهِمْ کَثیراً کَثیراً

دوعای حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق خوا لێی ڕازی بێت

لە حەزرەتی ئەبوبەکری صدیقەوە (خوا لێی ڕازی بێت) نەقل کراوه کە عەرزی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم )ی کرد ئەی پێغەمبەری خودا ّدوعایەکم فێر بکە کە لە نوێژدا بیخوێنمەوە.

.

پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم فەرمووی: ئەم دوعایە بخوێنەوە:

اللَّهُمَّ إِنِّیْ ظَلَمْتُ نَفْسِیْ ظُلْماً کَثِیْراً، وَلاَ یَغْفِرُ الذُّنُوْبَ إِلاَّ أَنْتَ، فَاغْفِرْ لِیْ مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِکَ وَارْحَمْنِیْ إِنَّکَ أَنْتَ الْغَفُوْرُ الرَّحِیْمُ

.

خودایە من زۆر ستەمم لە ڕۆحم کردووە بەڕاستی جگە لە تۆ کەسی تر لە گوناهەکانم خۆش نابێت کەواتە لە لای خۆتەوە لێم خۆشبە و ڕەحمم پێ بکە بەڕاستی تۆ لێبورده و میهرەبانیت

سەرچاوە: صحیح بخاری 8/168 و صحیح مسلم 4/2078

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

گەورەکانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت ( 4)

ئیمامی ئەعزەم ئەبوحەنیفە ڕەحمەتی خوای لێ بیت

نُعمان بن ثابت بن زوطا بن مرزبان  ناسراو به ابوحَنیفه (۸۰۱۵۰ ه‍.ق کوچی رەچەڵەکی دەگاتە یەزدگردی سێیەم کە دوا پاشای ساسانییەکانی ئێرانه.

.

لە کوفە لەدایک بووە و لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە. زانای زاهید و خۆپارێز، فرەخاکەڕایی فره ڵاڵانه وه و پاڕانەوە لە خودا، خسڵەتی ئەم پایه بەرزه بووه.

.

یەکێکە لەو شوێنکەوتوانە (تابعین) سەرەتاییانەی کە بەگوێرەی وتەیەک، شازدە سەحابه (خودا لێیان ڕازی بێت)ی بینیوە، لەوانە (ئەنەسی کوری مالیک، جابیری کوری عەبدوڵڵا، و عەبدوڵڵای کوری ئەنەسی الجهنی) و فەرموودەی(حدیث) لێیان بیستووە.

.

دامەزرێنەری ئایینی حەنەفی یەکێکە لە چوار مەزهەبی ئەهلی سُنَت و جَماعَت. شوێنکەوتوانی ئەبو حەنیفە پێیان دەوترێت حەنەفی.

.

 ئەبو حەنیفە جگە لەوەی  موجتەهید و مەرجەعی تەقلید بووە، بازرگانێکی سەرکەوتوویش بووە. لە نێو سوننەکاندا بە یەکێک لە گەورەترین موجتەهیدەکان دادەنرێت.

.

  لە حیجاز خوێندوویەتی و خوێندکاری عەبدوڵڵا بن مەسعود و عەبدوڵڵا بن عەباس(ڕەحمەتی خوایان لێ بیت) بووە کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر(صل الله علیه و سلم) بوون.

 .

ئیمامی ئەعزەم بەرهەمی زۆری هەیە، ناوی هەندێکیان ئەمانەن:

1--فقه اکبر 2- فقه ابسط 3- عالم و متعلم 4- الرد علی القدریه 5- الوصیة.

.

گرنگترین قوتابیانی ئەو پایەبەرزە بریتی بوون لە: 1- ئەبو یوسف (بەناوبانگترین) (113-183). 2- ئەبو عەبدوڵڵا محمدی کوری حەسەنی شیبانی (132-187). 3- زفری کوری الزهیل (110-158). 4- حەسەنی کوری زیادی لولوی کوفی.

.

زۆرینەی موسڵمانانی جیهان شوێنکەوتووی ئیمامی ئەبو حەنیفەن ڕەحمەتی خوای لێ بێت. لەوانە موسڵمانانی تورکیا، سعودیە، سوریا، ئوردن، ئەفغانستان، ئاسیای ناوەڕاست و چین، پاکستان، هیندستان، بەنگلادیش، ئەندەنوزیا و هتد.....

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

گەورەکانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت(3)


ئیمام ئەحمەدی حەنبەل ڕەحمەتی خوای لێ بێت (١٦٤-٢٤١)

ئەحمەد کوڕی محمد کوڕی حەنبەل کوڕی هیلال کوڕی ئەسعەد کوڕی ئیدریس کوڕی عەبدوڵڵای الشیبانی المرۆزی البغدادی

 

شارەزا لە زانستی شەریعەت (موجتەهید)، لە ساڵی ٧٨٠ی زایینی [١٦٤ی کۆچی] لە بەغدا لەدایک بووە؛ دایک و باوکی دانیشتووی شاری مەرو (Merw) بوون. شاریکی قەدیمی ئیران که ئیستا له تورکمانستانه. وە لە هەمان شوێن(بەغدا) لە ساڵی ٨٥٥ی زایینی [٢٤١ی کۆچی] کۆچی دوایی کرد.


ئەحمەدی کوڕی حەنبەل موسنەدی کۆکردۆتەوە کە کۆکراوەی زیاتر لە ٣٠ هەزار فەرموودە بووە. ئەم فەرموودانە نەک بەپێی ڕێزبەندی بابەتەکە، بەڵکو بەپێی ناوی ئەو هاوەڵانەی کە فەرموودەکەیان گێڕاوەتەوە(خودا لییان رازی بیت)، ڕێکخراون. ئەمە گەورەترین کتێبه لە جۆری خۆیدا.(1)


ئەبو حەنیفە و مالیکی کوڕی ئەنەس و شافیعی و ئەحمەدی کوڕی حەنبەل دامەزرێنەری چوار مەزهەبی ئەهلی سوننەت و جەماعەت بوون(خودا لییان رازی بیت)


ئیمام ئەحمەد ماوەیەک لە زیندانی المعتصم خەلیفەی عەبباسی بەسەر بردووە. هیچ کتێبێکی لەسەر شەریعەت نەنووسیوە؛ بەڵام ئەوەی لێی نەقل کراوه ئەو وەڵامانەیە کە خەڵکی پرسیاریان لێکردووه و خوێندکارەکانی ئامادەیان کردوه و ڕێکیان خستوون. خەڵکی بەشێک لە ئەفریقا و عەرەبستان و سوریا و فەلەستین پەیڕەوی لە فیقهی ئیمامی حەنبەل دەکەن.

 

بەرهەمە گرنگەکانی ئیمام ئەحمەدی حەنبەل: 1- المسند لە 8 بەرگ پێکهاتووە. فەرموودەیەک کە تێیدا نەدۆزراوەتەوە جێی متمانە نییە (بەپێی هەندێک لە فەرموودەزانەکان) 2- الزهد 3- کتاب الصلاة 4- المناسک الکبیر 5- المناسک الصغیر 6- التاریخ 7- الناسخ و المنسوخ 8- المقدم و المؤخر 9- فی کتاب الله تعالی 10- فضایل الصحابه و

(1)            جمع أحمد بن حنبل المسند الذی کان یضم أکثر من 30 ألف حدیث. وهذه الأحادیث لیست مرتبة حسب ترتیب الموضوع ، بل على أسماء الصحابة الذین روا الحدیث. " ویکی پدیا "

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

گەورەکانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت ( 2)

ئیمامی شافیعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت (١٥٠-٢٠٤)

.

ئەبو عەبدوڵڵا محمدی کوڕی ئیدریس کوڕی عوسمان بن شافیعە، دایکی فاتیمە کچی عەبدوڵڵا کوڕی حەسەن کوڕی ئیمام حسێن بووە (ڕەحمەتی خوایان لێ بێت)

خاقانی

اول شب بوحنیفه درگذشت

شافعی آخر شب از مادر بزاد

=====================

بوحەنیفه ئەووەلی شەو کۆچی کرد

شافیعی ئاخیر شەوا نەوزاد بوو

ئیمامی شافیعی لە شاری غەززەی فەلەستین لەدایک بووە و گڵکۆی مبارەکی لە میسرە. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا تەواوی قوڕئانی لەبەر کردووە و لە تەمەنی پانزە ساڵیدا بووە بە موفتی. پاشان چووە لای ئیمامی مالیک و تا کۆچی دوایی لەگەڵیدا مایەوە و کتێبی الموطای ئیمام مالیکی لەبەر کرد. زۆربەی موسڵمانانی عێراق، سوریا، میسر، مالیزیا و سوننەی ئێران پەیڕەوی لە فیقهی ئیمامی شافیعی دەکەن.

بەشێک لە بەرهەمەکانی ئیمامی شافعی: 1- الام 2- الحجه 3- الوصایا الکبیرة 4- اختلاف اهل العراق 5- وصیة الشافعی 6- جماع العلم 7- ابطال الاستحسان 8- جامع المزنی الکبیر 9- المزنی الصغیر 10- الامالی 11- مختصر الربیع 12- البویطی و …

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی