بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

لە سەردەمی خەلافەتی عومەری کوری خەتاب

لە سەردەمی خەلافەتی عومەری کوری خەتاب 

خوای گەورە لێی ڕازی بێت، پیاوێک کە قژی سەری به بۆیاغ ڕەش کردبوو، هاوسەرگیری کرد.

 

دوای ماوەیەک ڕەنگی قژی پیاوەکە نەما، وە نیشانەی پیرییەکەی دەرکەوت، هاوسەری پیاوەکە بۆ سکاڵاکردن هاتە لای ئەمیرول مومینین عومەر. حەزرەتی عومەر خوای گەورە لێی ڕازی بێت، هاوسەرگیری ئەو ژن و مێردەی هەڵوەشاندەوە.

 

حەزرەتی عومەر لە وتارێکدا وتی: ئایا بە گەنجی خەڵکت هەڵخەڵەتاند و پیری خۆت پەردەپۆش کرد؟ دەوترێت یەکەم کەس کە قژی سەری به بۆیاخ رەش کردووە، فیرعەون بووە.

احیاء علوم الدین امام محمد غزالی رحمه الله

گەوهەری بەبەهابوگەیشتن بەخودا

گەوهەری بەبەهابۆگەیشتن بەخودا

گەوهەری یەکەم ناسینی حەزرەتی محمدە صلی اللە علیە وسلم بەدڵ وبەگیان

 خۆشەویستان ئەگەربمانەوێت حەزرەتی محمد بەچوێن وبشوبهێنین بەشتێکەوە ئەوەلەگوڵ جوانترمان دەست ناکەوێت چونکەگوڵ هەم بۆنی خۆشەوهەم ڕەنگیشی جوانە


گرنگ ترین شتێک بۆئێمەی شوێن کەوتەی ئەوسەردارەنازدارە درودی خوادایان لەسەربێت لەقوتبخانەی ژیانماندا ناسینی زاتی پاکیانە صلی اللە علیە وسلم بەدڵ وبەگیان وه بە باوەڕێکی تۆکمەو بەهێزەوە، وەشوێن کەوتنێتی بەڕاستی و ڕاستگۆییەوە، خۆمان بکەینە دڵۆپێک لەدەریای ڕەوشتی بەرزی کەخوای گەورە لەوەسف و پێناسیاندا پێیان دەفەرموێت[وانک لعلی خلق عظیم]

 

کاتێک موسوڵمانێکی ئەوینداری ئەوسەردارە خاوەن ڕێزوبەقەدرە هەست دەکات بەڕێزوخۆشەویستی وگەورەیان و ڕێگەوڕێچکەوڕێبازی ڕاستیان  خۆی بەخۆشبەخترین مرۆڤ دەزانێت وچێژوخۆشیەکی یەک جار خۆش دەبینێ.

 

هەزران ڕەحمەت لەمامۆستاعبدالکریم ی بیارە کەدەفەرموێت :

ئەی پێغەمبەری ڕەهبەری ئیسلام

بڕژێ بەسەرتا صەڵات وسەلام

ئەی یادگاری نەتەوەی ئادەم

بۆتۆبوو دونیادەرچولەعەدەم

دڵێ بەیادی تۆنورانی بێ

لەگەڵ فریشتەئەبێ بەهاودەم

ئەی پێغەمبەری ڕەهبەری ئیسلام

بڕژێ بەسەرتا صەڵات وسەلام

دڵێ بەیادت بگەشێتەوە

نەشئەی نووری حەق ئەبەخشێتەوە

.............................

موحیبانی شێخانی بیارە

عبدالله مەولەوی سەرچنار

م /عبداللە مزگەوتی مەولەوی سەرچنار

ئیمامی سیوطی کییە؟

ئیمامی سیوطی کێیە؟


زۆر گرینگە ئێمە کورتەیەک لەسەر ژیانی پێشەواکانمان بزانین.


ناوی تەواوی عبد الرحمن کوڕی کمال الدین أبی بکر کوڕی محمد سابق الدین خضر الخضیری الأسیوطی المشهور باسم جلال الدین السیوطی.

.

ئیمامی سیوطی لە خێزانێکە کە ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ شێخێکی ئەهلی تەسەوف کە ناوی (همام الدین الخضیری) بووە، کە (الخضیری) لەقەبێکە دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی (الخضیریة) لە بەغداد.

.

لەدایک بووە لە میصر-قاهیرە 849 کۆچی بەرامبەر 1445 زاینی.

لە خێزانێکی زانست پەروەری ئاینی بووە، باوکی یەکێ بووە لە زانا باشەکان، کە کوڕی بەشێک لە زانا گەورەکان لای باوکی ئیمامی سیوطی وانەیەن دەخوێند.

.

کاتێ ئیمامی سیوطی شەس ساڵان بوو باوکی وەفاتی کرد، بە هەتیوی گەورە بوو.

بەڵام بەشێک لە زانایان و هاوڕێکانی باوکی بەرپرسیارێتی پەروەردە کردنیان گرتە ئەستۆ، لەوانە (الکمال بن الهمام الحنفی) کە یەکێ بوو لە زانا و فەقیهە گەورەکانی سەردەمی خۆی، بەمەش ئیمامی سیوطی کاریگەری ئەم پێشەوای لەسەر بوو کەوای لێ کرد لە دەسەڵاتداران دوورکەوێتەوە.

.

دووای وەفاتی باوکی چووە بەرخوێندن و دەستی کرد بە لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، پێش ئەوەی تەمەنی ببێت بە (٩ ساڵ) هەموو قورئانی لەبەرکردن..

.

هەر لەسەرەتای تەمەنیدا دەستی کرد بە لەبەرکردنی زانستەکان و هەریەک لە (العمدة، ومنهاج الفقه والأصول، وألفیة ابن مالک) لەبەر کرد و ئاستی تێگەیشتنی زیادی کرد.

.

کۆمەڵێ گەشتی زۆری کردووە بە شوێن زانستدا، وڵاتەکانی (حیجاز و شام و یەمەن و هیند و مەغریبی ئیسلامی) گەڕاوە.

.

پاشان دەستیداوە خوێندی فەرموودە لە قوتابخانەی (الشیخونیة)، وەکاتێک تەمەنی گەشت بە ٤٠ساڵ خۆی یەکلای کردەوە بۆ پەرەستشی خودا و نووسین.

.

ئیمامی سیوطی لە ماڵی خۆیدا لە (روضة المقیاس) لەسەر نیل لە قاهیرە لە ڕۆژی 19 جمادى الأولى ساڵی 911 کۆچیدا بەرامبەر  20 أکتوبر 1505 زاینی وەفاتی کرد.

ئەو ناوچەی کە لێ نێژرا ئێستا بەناوبانگە بە قەبرستانی (سیدی جلال) نیسبەتەن بۆ ئیمامی سیوطی.

.

ئامادەکردنی: محمد م.عبدالحمید….  سه رچاوه: کانالی تلگرامی بیاره ی شه ریفه

 

احمدی کوری عەبدوللا عجلی دەلی

احمدی کوڕی عەبدولڵا عجلی دەڵێ 

لە عێراق عاریفێکی خواناس هەبوو ناوی  (ربعی کوڕی خراش) بوو، ئەو پیاوە بەوە ناسرا بوو کە  ڕاستگۆیە لەهەمووشتێک، وە زۆر جێگای متمانە بوو .

لە سەردەمی (حەجاجی کوڕی سەقفی) دوو کوڕی لە حەجاج هەڵگەڕانەوە و دوژمنایەتیان دەکرد .

بۆیە حەجاج فەرمانی کوشتنی بۆ دەرکردن ، بەڵام کەس شوێنیانی نەدەزانی .

بۆیە بە حەجاجیان ووت : بۆ ناچی بە باوکیان بڵێیت چونکە قەت درۆی نەکردووە ؟

حەجاج ناردی بەشوێن باوکیانا و باوکیان هات

حەجاج ووتی:  ئەی پیاو کوڕەکانت لە کوێن؟

ووتی ئەی حەجاج ئەوان ئێستا لە ماڵەوەن .

حەجاج ووتی: باشە دەزانیت ئەگەربیانگرم دەیانکوژم ؟

بۆچی درۆت نەکرد ؟

ربعی کوڕی خراش ووتی : چۆن بۆ لە دەستدانی منداڵەکانم درۆ ئەکەم، ئەوەی خودا نوسیبێتی هەر ئەوە دەبێت.

حەجاج ووتی : ئەی (ربعی کوڕی خراش) سوێند بەخوا بەڕاستگۆیت ڕزگارت کردن .

ئەوا من لێیان خۆش بووم


Karzan Kawreny

موحیبانی شێخانی بیارە

.


شیخ جونەیدی بەغدادی

شێخ جونەیدی بەغدادی 

جارێکیان لە شاری بەغدا چووە دەر و موریدانی شوێنی کەوتن کەوا بۆ کوێ‌ دەچێ، ئەویش وتی: دەمەوێ‌ بچمە دیداری بەهلول، موریدەکانی وتیان:

بەڵام ئەو شێتە، بەڵام شێخ جونەید داوای کرد بۆی بدۆزنەوە، تاوەکو لە بیابان چنگیان کەوت.

شێخ چووە لایەوە و سەلامی کرد، بەهلول وەڵامی دایەوە و پرسی تۆ کێیت؟ شێخیش وەڵامی دایەوە:

جونەیدی بەغدادیم. بهلول پێی وت: تۆیت شێخەکەی بەغداد کەوا بانگەوازی خەڵکی دەکەی؟ شێخ وتی: بەڵێ.

بەهلول پێی وت: خواردن چۆن دەخۆی؟

.

شێخ وتی: یەکەمجار بسم الله دەکەم و پاشان لە پێش خۆمەوە دەخۆم و تیکەی بچوک بچوک دەگرم و بە لەسەرخۆییەوە ئەیجوم و چاو لەوانی تر ناکەم و لەکاتی خواردندا لە یادی حەق غافڵ نابم و هەر تیکەیەک دەخۆم بسم الله دەکەم و لەسەرەتا و کۆتایی دەستەکانم دەشۆم.

.

بەهلول پێی وت: تۆ دەتەوێ‌ کەسانی باش پەروەردە بکەی لە کاتێکدا خۆت هێشتا نان خواردن نازانی و درێژەی بە ڕێ رۆشتنەکەیدا.

موریدەکانی شێخ وتیان: ئەی شێخ ئەو شێتە، شێخ پێکەنی و وتی: ئەو ڕاستی لە قسەکانیدا هەیە دەبێ بزانم چیە، دوای کەوت و تاوەکو پێی گەیشتەوە

.

دوبارە بەهلول وتی: تۆ کێیت؟ شێخ وەڵامی دایەوە: شێخی بەغدادیمکە نان خواردنی خۆی نازانێ‌.

بەهلول پێی وت: ئایا وتاردان دەزانی؟

شێخ وتی: بەڵێ، بە گوێرەی توانایم قسان دەکەم، بێ مانا نادوێم، بە گوێرەی توانایی دەوروبەرەکەم قسان دەکەم، خەڵکی بۆ رێی خودا و پێغەمبەرەکەی بانگهێشت دەکەم

جۆرێک قسە ناکەم خەڵکی نائومێد بن و ڕەچاوی لایەنی جەستەیی و دەرونی خەڵکی دەکەم و هەرچی پێویست بوو لە ئادابی کەلام پێی وت.

.

بەهلول پێی وت: تۆ هەر چۆن نان خواردن نازانی وتاردانیش نازانی، پاشان جێی هێشت، موریدەکانی پێیان وت: یا شێخ ئەو پیاوە شێتە، چاوەڕوانی چی لێ دەکەی؟ شێخ پێیانی وت: من کارم بەوە، ئێوە نازانن.

هەمدیسان بەدوای کەوتتاوەکو پێی گەیشتەوە، بەهلول پێی وت: لە من چیت دەوێ‌؟ تۆ کە ئادابی نان خواردن و وتاربێژی نازانی، ئایا ئادابی خەوتن دەزانی؟ شێخ وتی: بەڵێ،

دوای نوێژی عیشا کاتێ‌ دەستم بەتاڵ بوو، دەچمە جێگاوە، پاشان ئەوەی لە پێغەمبەرەوە وتراوە لە ئادابەکان پێی وت.بەهلول پێی وت: زانیم کە ئادابی خەوتنیش نازانی.

.

پاشان ویستی بڕوات، بەڵام جونەید دامێنی گرت و پێی وت: بەهلول من هیچ نازانم، تۆ نزیکی لە خوداوە من فێربکە.

بەهلول پێی وت: مادەم دانت بە نەزانی خۆتدا نا، با فێرت بکەم، بزانە ئەوانەی کە تۆ وتت، هەمویان فەرعی شتەکانن،

ئەسڵی خواردن ئەمەیە کە خواردنەکەت حەڵاڵ بێت، چونکە ئەگەر لە شوێنی حەڵاڵەوە دەستت نەکەوتبێت ئەو ئادابانە هیچ سودێکیان نیە و خواردنەکەت دەبێتە هۆی ڕەشی دڵ و دەرونت.

شێخ پێی وت: جزاک الله

.

بەهلول درێژەیدا و وتی: لە وتاربێژیدا ئەسڵ ئەوەیە دڵ پاک بیت، نیەتت دروست بێت، ئەوەی دەیڵێی مەبەستت ڕەزای خوا بێت، ئەگەر غەرەزێکی شەخسیت هەبێ یان بۆ مەبەستێکی دونیایی بتەوێ‌ یان بێ هودە و هەرزە بڵێی ئەوە باشترە هیچ نەڵێی و بێدەنگ بیت.

هەرچی سەبارەت بە ئەسڵی خەوتنیشە، ئەوانەی وتت گشتیان فەرع بون، ئەسڵ ئەمەیە کە لە کاتی چونە ناو جێگادا دڵی خۆت لە هەموو بوغز و کینە و حەسادەتێکی مرۆڤەکان ڕەها بکەی


Karzan Kawreny

موحیبانی شێخانی