بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

چیروکی ژنیک و دراوسێیه کەی

ڕۆژێک کوڕێک له خێزانێکی تاڕادەیەک دەوڵەمەند، بینی کە دایکی داوای خوێی لە دراوسێ هەژارەکەی کرد

بە سەرسوڕمانەوە بە دایکی وت دوێنێ کیسەیەکی گەورەی خوێم بۆ کڕیویت، بۆچی داوای خوێی لە دراوسێ دەکەیت؟

دایکەکە وتی: کوڕەکەم دراوسێ هەژارەکەمان هەمیشە داوای شتمان لێدەکات.

ویستم شتێکی سادەیان لێ داوا بکەم کە بۆیان قورس نەبێ ئامادەکاری بکەن.

لە کاتێکدا هیچ پێویستم پێی نییە، بەڵام ویستم وا نیشان بدەم کە منیش پێویستیم بەوانە.

تا هەر کاتێک داوای شتێکیان لێکردین ئاسان بێت بۆیان داوای بکەن، وە شەرم نەکەن

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته بعدد نعمک یا الله

نووسه ر ماموستا عبدالحمید مومنی

مترجمعبدالرئوف اشنویی محمودزاده

https://b2n.ir/f39115


زیکرەکانی بەیانیان

زیکرەکانی بەیانیان


زیکرەکانی بەیانیان بخوێنە، کە خۆشبەختیت بۆ دابین دەکات و لە شەیتانەکانی ئینسانی و جنی دەتپارێزێت و بە درێژایی ڕۆژ پارێزراو دەبێت. هەندێک لەو دوعایانە بریتین لە:

 

.1 أَصْـبَحْنا وَأَصْـبَحَ المُـلْکُ لله وَالحَمدُ لله ، لا إلهَ إلاّ اللّهُ وَحدَهُ لا شَریکَ لهُ، لهُ المُـلکُ ولهُ الحَمْـد، وهُوَ على کلّ شَیءٍ قدیر ، رَبِّ أسْـأَلُـکَ خَـیرَ ما فی هـذا الیوم وَخَـیرَ ما بَعْـدَه ، وَأَعـوذُ بِکَ مِنْ شَـرِّ ما فی هـذا الیوم وَشَرِّ ما بَعْـدَه، رَبِّ أَعـوذُبِکَ مِنَ الْکَسَـلِ وَسـوءِ الْکِـبَر رَبِّ أَعـوذُ بِکَ مِنْ عَـذابٍ فی النّـارِ وَعَـذابٍ فی القَـبْر

 

ئێمە و هەموو خەلکی شەومان هێنایە بەیانی بۆ خودا، ستایشیش هی خودایە، هیچ خودایەک نییە جگە لە الله، کە یەکە و هاوبەشی نییە. شانشینی و ستایش تەنها هی ئەوه و ئەو بەهێزە بەسەر هەموو شتێکدا. ئیلاهی! من داوای چاکەی ئەم ڕۆژە و چاکەی دواییت لێ دەکەم، پەنات بۆ دەگرم لە خراپەی ئەوەی لەم ڕۆژە و دوای خۆیدا هەیە. ئیلاهی! پەنات بۆ دەگرم لە تەمبەڵی و خراپەکانی پیری، ئەی پەروەردگار لە ئازاری ئاگر و گۆڕ پەنات بۆ دەگرم.

 =================================

.2 اللّهُـمَّ عالِـمَ الغَـیْبِ وَالشّـهادَةِ فاطِـرَ السّماواتِ وَالأرْضِ رَبَّ کـلِّ شَـیءٍ وَمَلیـکَه أَشْهَـدُ أَنْ لا إِلـهَ إِلاّ أَنْت، أَعـوذُ بِکَ مِن شَـرِّ نَفْسـی وَمِن شَـرِّ الشَّیْـطانِ وَشِرْکِهِ ، وَأَنْ أَقْتَـرِفَ عَلـى نَفْسـی سوءاً أَوْ أَجُـرَّهُ إِلـى مُسْـلِم.


خودایا ئەی زانای ئاشکرا و شاراوە! ئەی دروستکەری ئاسمان و زەوی! ئەی پەروەردگاری هەموو شتێک و خاوەنەکەی! شایەدی ئەوە دەدەم کە جگە لە تۆ هیچ خودایەکی ڕاستەقینە نییە؛ پەنات بۆ دەگرم لە خراپەی خۆم پەنات بۆ دەگرم لە خراپەی شەیتان و شیرک و تەڵەی فێڵەکەی، پەنات بۆ دەگرم لە ئەنجامدانی کارێکی خراپ یان زیانگەیاندن بە موسڵمانێک.

=====================================

  

3- «بِسـمِ اللهِ الذی لا یَضُـرُّ مَعَ اسمِـهِ شَیءٌ فی الأرْضِ وَلا فی السّمـاءِ وَهـوَ السّمـیعُ العَلـیم»

به نام خدایی که با نام وی به هیچ چیز در زمین و آسمان ، گزندی نمی رسد ، و او شنوا وداناست.

سێ جار ئەم دوعایە بخوێنەوە

======================================

4- «اللّهُـمَّ إِنِّـی أَصْبَـحْتُ أُشْـهِدُک ، وَأُشْـهِدُ حَمَلَـةَ عَـرْشِـک ، وَمَلَائِکَتَکَ ، وَجَمـیعَ خَلْـقِک ، أَنَّـکَ أَنْـتَ اللهُ لا إلهَ إلاّ أَنْـتَ وَحْـدَکَ لا شَریکَ لَـک ، وَأَنَّ ُ مُحَمّـداً عَبْـدُکَ وَرَسـولُـک»

=======================================

ئەی خودایه من، ئەم بەیانییە، شایەتحاڵی تۆ و هەڵگرانی تەخت و هەموو فریشتەکانت و هەموو دروستکراوەکانت دەبم کە تۆ خوای و هیچ خوداوەندێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە تۆ؛ تۆ کەس و شەریکت نییە، و محمد (د.خ) بەندەو پێغەمبەرتە.                      ئەم دوعایە چوار جار بخوێنەوە

========================================

 

 -5 اللَّهُمَّ إِنَّی أَعُوذُ بِکَ مِنْ أَنْ أُشْرِکَ بِکَ شَیْئًا أَعْلَمُهُ، وَأَسْتَغْفِرُکَ لِمَا لَاأعْلَمُهُ

خوایە من پەنات بۆ دەگرم لە شەریک کردن لەگەڵ تۆ شتێک کە دەیزانم، وە داوای لێخۆشبوونت لێ دەخوازم بۆ ئەوەی کە نایزانم                         . سێ جار

 

=========================================

 

6- «أَصْبَـحْـنا عَلَى فِطْرَةِ الإسْلاَمِ، وَعَلَى کَلِمَةِ الإِخْلاَصِ، وَعَلَى دِینِ نَبِیِّنَا مُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ، وَعَلَى مِلَّةِ أَبِینَا إبْرَاهِیمَ حَنِیفاً مُسْلِماً وَمَا کَانَ مِنَ المُشْرِکِینَ»

سێ جار

=========================================

ئێمە لەسەر سروشتی ئیسلام و وشەی ئیخلاس و لەسەر دینی پێغەمبەرمان محمد وە لەسەر ئایینی ئیبراهیمی باوکمان کە موسڵمانێکی حەنیفە و ئەویش لە موشریکەکان نەبووە.”

=========================================

-7«سُبْحـانَ اللهِ وَبِحَمْـدِهِ عَدَدَ خَلْـقِه ، وَرِضـا نَفْسِـه ، وَزِنَـةَ عَـرْشِـه ، وَمِـدادَ کَلِمـاتِـه»

 

خودا پاک و جوانە و بە ژمارەی دروستکراوەکانی ستایشی دەکەم و به سنووری ڕەزامەندی ئەو ستایشی دەکەم و بە قورسایی تەختی عه رشی ئەو ستایشی دەکەم و درێژکردنەوەی قسەکانی ستایشی دەکەم                     .سێ جار

8- رَضیـتُ بِاللهِ رَبَّـاً وَبِالإسْلامِ دیـناً وَبِمُحَـمَّدٍ صلى الله علیه وسلم نَبِیّـاً»

 

من ڕازیم کە الله رَبَّـی من بێ، و ئیسلام دینم بێ و  ڕازیم  به پێغەمبەرایەتی محمد صلى الله علیه وسلم.                 سێ جار

==========================================

9- «أَعـوذُ بِکَلِمـاتِ اللّهِ التّـامّـاتِ مِنْ شَـرِّ ما خَلَـق»

پەنا دەگرم به قسە تەواوەکانی خودا لە خراپەی ئەو شتانەی کە دروستی کردووە.

===========================================

10- «اللّهُـمَّ بِکَ أَصْـبَحْنا وَبِکَ أَمْسَـینا ، وَبِکَ نَحْـیا وَبِکَ نَمُـوتُ وَإِلَـیْکَ النُّـشُور»

ئەی پەروەردگار، بە نیعمەتی تۆ لە خەو هەڵساین و بە نیعمەتی تۆ ڕۆژمان کرد به شەو ؛ ئێمە بە ئیرادە و دەسەڵاتی تۆ دەژین و دەمرین؛ وە گەڕانەوەمان بۆ لای تویه

 

========================================

11- «لا إلَه إلّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِیکَ لَهُ، لَهُ الْمُلْکُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى کُلِّ شَیْءِ قَدِیرِ»

هیچ خوداوەندێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە الله؛ ناوازەیە و هیچ هاوبەشێکی نییە؛ حوکمڕانی هی خۆیەتی و ستایش بۆ ئەو و توانای ئەوەی هەیە هەموو شتێک بکات

ئەگەر بتوانی [سەد جار] کەنەتتوانی؛ دە جار بیخوێنەوە


https://b2n.ir/s70336

وتەی زانایانی ئایینی

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله


وتەی زانایانی ئایینی


دوعا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئاسانکردنی کارەکە "ان شاءاللە"


ئەگەر شتێک بۆت قورس بوو و تووشی کێشە بوویت، ئەم دوعایە بخوێنەوە:

اللهُمّ لاسَهْلَ إلاّ ماجَعَلتَهُ سَهلاً وأنتَ تَجعَلُ الحَزْنَ إذا شِئتَ سَهلاً سَهِّلْ أمُوری یا ربَّ العالمین


خودایە هیچ شتێک ئاسان نییە جگە لەوەی کە تۆ ئاسانکاری دەکەیت، وە هەرکاتێک ویستت شتە سەختەکان ئاسان دەکەیت، کارەکانم ئاسان بکە پەروەردگاری جیهانەکان.


رواه النووی فی الأذکار و  ابن حبان فی صحیحه برقم (2427) (موارد) وابن السنی برقم (351)

.

ئیمام ئەحمەدی حەنبەل ڕەحمەتی خوای لێ بێت:

"من ڕەزامەندی خەڵکم بەجێهێشت و دواتر توانیم ڕاستییەکان بڵێم"

سیر اعلام النبلاء ۱۱/۳۴

.

چوار کەس دوای مردن قسەیان کرد.

ئیمامی کەمال الدین دامیری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: چوار کەس دوای مردن قسەیان کرد:


یەحیای کوری زەکەریا صلی الله علیه وسلم کاتێک سەربڕدرا.


حەبیبی نەجاڕ کە وتی خۆزگە گەلەکەم بیانزانیایە.


جەعفەری ته‌ییار  خوای گەورە لێی ڕازی بێت، کاتێک ئایەتی: ولا تَحْسَبَنَّ الَّذِینَ قُتِلُوا فِی سَبِیلِ اللَّهِ...


هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆرو تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.

.

حوسێن کوری عەلی خوای گەورە لێی ڕازی بێت، کاتێک ئایەتی: سیَعْلَمُ الَّذِینَ ظَلَمُوا أَیَّ مُنْقَلَبٍ یَنْقَلِبُون

.

سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه ده‌زانن که به‌چۆن تێکشکاویه‌ک ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خواو چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن.

 

 سه‌رچاوه:

حیاة الحیوان الڪبری امام ڪمال الدین الدمیری

کەناڵی بیلۆ

وەرگێڕ:

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

قسەی زانایان

قسەی زانایان

ئەو سەختیانەی کە دەتگەڕێننەوە بۆ لای خوا باشترن بۆتۆ لەو نیعمەتانەی کە لە زیکر و یادی خوا دوورت دەخەنەوە.


کابرایەک هاتە لای خالد بن وەلید و وتی: فڵان کەس شتێکی خراپی لەسەر تۆ وت.

وتی: کتێبی کردەوەکانی خۆیەتی بە هەر شێوەیەک بیەوێت پڕی دەکاتەوە


کابرایەک بە (وهب بن منبه)ی وت: فڵان کەس بوختان و خراپەی تۆی کردووه

(وهب) وتی: شەیتان جگە لە تۆ کەسی تری نەدۆزیەوە کە پەیامەکەی به من بگەیەنێت؟


کابرایەک چووە لای ئیمامی شافیعی رحمه الله تعالی و وتی: کەسێک قسەی ناشیرینی لەسەر کردیت.

 لە وەڵامدا وتی: ئەگەر ڕاستیت وتبێت سیخوڕی، ئەگەر درۆشت وتبێت،

 ئەوا تۆ گەندەڵ و گوناهباری کابرا پەشیمان بووەوە و شەرمەزار بوو.


وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

ئایا خەلک جنوکەکان دەبینن

ئایا خەڵک جنۆکەکان دەبینن


خەڵک, لەم دونیایەدا ناتوانن جنۆکەکان بە شێوەی ڕاستەقینەی خۆیان ببینن. مەگەر جنۆکە خۆی نیشان بدات و خۆی بگۆڕێت بۆ بوونەوەریکی تر.

 

بەڵێ هەندێک جن بەتایبەت جنی بێباوەڕ زیانی جەستەیی، یان دەرونی بە مرۆڤ دەگەیەنن، بەڵام نابێت وا خەیاڵ بکرێت کە جن هۆکاری هەموو کێشە ڕۆحییەکانن کە بۆ مرۆڤ دروستکراون.


وە نابێت خەیاڵ بکرێت کە جنەکان هێزی نائاسایییان هەیە یان زانیارییان لەسەر غەیبەکان هەیە، بەڵام هێزەکانیان وەک مرۆڤ سنووردارە.


بەڵکو هێزەکانیان کەمتریشن چونکە هیچ پێغەمبەرێک لە ناویانەوە نەنێردراوە و پێغەمبەری مرۆڤەکانیش پێغەمبەر بووە بۆ ئەوان.


وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده