بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ئامۆژگاریەکانی حەزرەتی وەیسی قەرەنی

وەیسی قەرەنی فەرمووی

.

ئەگەر دەتانەوێ گەورە بن خۆتان بە گەورە مەگرن چونکە من زۆر لە گەورەیی گەڕام تەماشام کرد گەورەیی لە خۆبەکەم گرتن دایە ...

ئەگەر دەتانەوێ ببنە بەرپرس و پیاوەتیتان دەست بکەوێت ئامۆژگاری خەڵک بکەن و ڕێگای ڕاستیان نیشان بدەن ...

ئەگەر پیاوەتیتان پێ خۆشە و پێتان خۆشە خەڵک بە پیاوتان بزانێ ڕاست و ڕاست گۆبن چونکە پیاوەتی لە ڕاستگۆیدایە ...

ئەگەر دەتانەوێ شانازی بەسەر خەڵکدا بکەن بە فەقیری ڕازی بن چونکە من لە فەخرو شانازی گەڕام تەماشام کرد فەخر لە فەقیری دایە بەو شەرتەی ناشوکر نەبی ..


ئەگەر شەرەفتان دەوێت قەناعەت بکەن چونکە شەرافەت لە قەناعەت دایە ...

ئەگەر دەتانەوێ دەوڵەمەند بن تەوەکولتان بە خودا هەبێت چونکە دەوڵەمەندی لە تەوەکل دایە ...

(وەیسی قەرەنی) بەزۆری خۆی وەکو شێت نیشان دەدا ، جارێک کۆمەڵێک منداڵ دوای دەکەون و بەرد بارانی دەکەن ئەویش لەسەر خۆ دەفەرموێ : ڕۆڵەکانم بەردی گەورەم پێدا مەدەن با بریندار نەبم و خوێنم لەبەردا بڕوات و دەست نوێژەکەم بشکێت چونکە ئاوم دەست ناکەوێت دەست نوێژ تازە بکەمەوە ... ( ماشاء الله لە گەورەیی خوای گەورەو دروست کراوەکانی) ...


بەڕێزان ئەم پۆستانەم هەرکەسێ بەهەرشێوەیەک بیبات لە کۆپی و لە شێر و هەرچی بێت گەردنی ئازاد بێت و خێریشی بۆ دەنوسرێت ٳن شاء الله کە یەکێکی کە بەهۆیەوە سودمەند بێت ئامانجم زیاتر و پتەوتر و شارەزاتری دینەکەمانە

                                                                                                                  


سەرچاوە:

 موحیبانی شیخانی بیاره

 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک                                                                                                                      karazan kaweny   

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد