بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ئایا نویژنەکەر کافرە؟ ( 2)

سێیەم: نزیک ئەبێتەوە لە کوفرو سەر هەڵئەکێشێ بۆلای.

.

 چوارەم: کردەوەیەکە وەکوو کردەوەی کافرەکان.

.

 پێنجەم: مەبەست پێی حەقیقەتی کوفرە واتە کافر مەبنەوەو بەڵکوو هەر ڵەسەر ئیسلامەتیەکەتان بمێننەوە. 

.

شەشەم هەروەک خەتتابی و غەیری ئەویش باسیان کردووە کەوا مەبەست پێی کافرەکانە ئەوانەی کوفرکەرن بە چەکەکانیانەوە، وەک ئەگوترێ: پیاو کوفر ئەکات بەهۆی چەکەکەیەوە کاتێ لەبەری ئەکات. ئەزهەریش لە کتێبەکەی خۆی (تهذیب اللغة) فەرموویەتی: بەو کەسە گوتراوە کافر کە چەکەکەی لەبەر ئەکات واتە هەڵی ئەگرێ. حەوتەم: خەتتابی فەرموویەتی: مانای وایە هەندێکتان هەندێکتان کافر مەکەن تاوەکوو کوشتنی هەندێکتان بۆ هەندێکتان حەڵاڵ بکەن". وتەکەی نەوەوی کۆتایی هات.

.

.

خوای گەورە دەرحەق بە ئیمانداران لە قوڕئاندا دەفەرمووێ (ئەگەر لە نێوان دوو تاقمی موسڵماناندا بووبە شەڕ ئەوە نێوانیان چاک بکەن). شاهێد لێرە ئەوەیە خودا هەردوو تاقمی بە موسڵمان داناوە، بۆیە زاناکانی پێشووترو هاوەڵان و تابیعیش ئەوەیان دەزانی کەوا جەنگ لە نێوان یەکتری مرۆڤ کافرنابێ مەگەر کوشتن بەحەڵاڵ بزانێ، ئەو جەنگانەش کە لەناو ئوممەتی پێغەمبەر ڕوویداوە بە کافر دانانرێن بە پێی بەڵگەکانی سەرەوە، لێرەش دەرکەوت شەی کوفر مرۆڤ لەبازنەی دین ناباتە دەرەوە.

.

۳ـ پێغەبەری خوا ـ صلی اللە علیە وسلم ئەفەرمووێ: (سباب المسلم فسوق وقتالە کفر) رواە مسلم.

واتە: جوێن دانی موسڵمان فاسق بوونەو جەنگ کردنیش لەگەڵی کافر بوونە. جا کافرێتی ئێرەش ماناکانی سەرەوەی بۆ لێک ئەدرێتەوە، یان کوفرێکە کە مرۆڤ لەدین ناباتە دەرەوە. بەڵام بەلای بەندەوە ڕاستترین مانا بۆ ئەوە بێ سپڵییەو بەدنمەکیە بەرامبەر برای ئیماندارت جەنگ بکەی وەک مامۆستا عوسمان عبد العزیز لە تەفسیرەکەی خۆیدا بەوە تەفسیری کردووە واللە اعلم.

.

جا تەفسیری ئەو فەرموودەیەش بە ئایەتەکە تەفسیر دەکرێ.

لێرەش دەرکەوت وشەی کوفر هاتووە، بەڵام مرۆڤ ناباتە دەرەوە لە بازنەی ئیسلامەتی.

٤ـ قال الحاکم أخبرنا احمد بن سلیمان الموصلی ثنا علی بن حرب ثنا سفیان بن عیینة عن هشام بن حجیر عن طاوس قال: قال ابن عباس رضی الله عنهم:(لَیْسَ بِالْکُفْرِ الَّذِی یَذْهَبُونَ إِلَیْهِ، إِنَّهُ لَیْسَ کُفْرًا یَنْقُلُ عَنِ الْمِلَّةِ، {وَمَنْ لَمْ یَحْکُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِکَ هُمُ الْکَافِرُونَ}کُفْرٌ دُونَ کُفْرٍ‏) رواە الحاکم وقال صحیح الإسناد ولم یخرجاە، ووافقە الذهبی (تلخیص الذهبی علی المستدرک)(ج۲/ص۳۱۳). ط. مجلس دائرة المعارف النظامیة. سنة ۱۳٤۰هجریة.

.

دەربارەی ئەو کەسەی کەوا بڕوای بە قوڕئان هەیە بەس ئیشی پێ ناکات. حاکم گێڕاویەتیەوە لە ئیبن و عەبباسەوە کەوا ئەفەرمووێ: ئەو کوفرە نیە کەوای بۆ دەچن، ئەو کوفرە نیە کەوا لە بازنەی ئیسلامەتی بیخاتە دەرەوە، (ئەو کەسەی کەوا حوکم بەوە نەکات کەوا خودا دایبەزاندووە ئەوە ئەو کەسانە کافرن) ئەمە کوفرێکە جگە لەو کوفرە، واتە کوفری بچووک کە نایباتە دەرەوە لە بازنەی ئیسلامەتی. حاکم بەسەحیحی داناوەو زەهەبیش موافیقە لەسەری.

.

ئێمەش ئەپرسین گەر کابرا بڕوای بەقوڕئان هەبێ و ئیش بە تەشریع و ئەحکامەکانی نەکات ئەوە پێی لە دین ناچێتە دەرەوە ئەی چی بەکەسێک کە شایەتومان ئەهێنێ و بڕوای بە هەموو شتەکانی دین هەیە بەس لەبەر نەفس و تەمبەڵی نایکات، ئایا گوناهی جێ بەجێ نەکردنی تەشریع و ئەحکام زۆر لە نوێژنەکەر گەورەتر نیە؟ لەگەڵ ئەو گەورەییەش کەچی کافر نەکراوەو تووشی کوفری بچووک بووە وەکو ڕیا کە شیرکی بچووکەو ناچێتە دەرەوە لە بازنەی ئیسلامەتی.


ئەمجارە بابێین ئەوانەی دەڵێن نوێژنەکەر کافرەو بەڵگەکانیان بهێنین

٥ـ عن جابر رضی الله عنه قال سمعت رسول الله صلى الله علیه وسلم یقول: ((إن بین الرجل وبین الشرک والکفر ترک الصلاة))  رواه مسلم ، ورواه الترمذی وقال حسن صحیح. وله عن عبد الله بن بریدة عن أبیه قال: قال رسول الله صلى الله علیه وسلم: ((العهد الذی بیننا وبینهم الصلاة فمن ترکها فقد کفر) رواه الترمذی

.

واتە: لە جابری کوڕی عبد اللە ڕەزای خوایان لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو صلی اللە علیە وسلم کەوا ئەیفەرموو: بێگومان نێوان پیاو و شیرک و کوفر وازهێنانە لە نوێژ.

.

وە لە عبد اللە کوڕی بوڕەیدەوە لە باوکیەوە کەوا پێغەمبەری صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی: پەیمانێک هەیە لە نێوان ئێمەو ئەوان واتە کافرەکان ئەوە نوێژە هەرکەسێ تەرکی بکات ئەوە کوفری کردووە.سێیەم: نزیک ئەبێتەوە لە کوفرو سەر هەڵئەکێشێ بۆلای. چوارەم: کردەوەیەکە وەکوو کردەوەی کافرەکان. پێنجەم: مەبەست پێی حەقیقەتی کوفرە واتە کافر مەبنەوەو بەڵکوو هەر ڵەسەر ئیسلامەتیەکەتان بمێننەوە. شەشەم هەروەک خەتتابی و غەیری ئەویش باسیان کردووە کەوا مەبەست پێی کافرەکانە ئەوانەی کوفرکەرن بە چەکەکانیانەوە، وەک ئەگوترێ: پیاو کوفر ئەکات بەهۆی چەکەکەیەوە کاتێ لەبەری ئەکات. ئەزهەریش لە کتێبەکەی خۆی (تهذیب اللغة) فەرموویەتی: بەو کەسە گوتراوە کافر کە چەکەکەی لەبەر ئەکات واتە هەڵی ئەگرێ. حەوتەم: خەتتابی فەرموویەتی: مانای وایە هەندێکتان هەندێکتان کافر مەکەن تاوەکوو کوشتنی هەندێکتان بۆ هەندێکتان حەڵاڵ بکەن". وتەکەی نەوەوی کۆتایی هات.

.

خوای گەورە دەرحەق بە ئیمانداران لە قوڕئاندا دەفەرمووێ (ئەگەر لە نێوان دوو تاقمی موسڵماناندا بووبە شەڕ ئەوە نێوانیان چاک بکەن). شاهێد لێرە ئەوەیە خودا هەردوو تاقمی بە موسڵمان داناوە، بۆیە زاناکانی پێشووترو هاوەڵان و تابیعیش ئەوەیان دەزانی کەوا جەنگ لە نێوان یەکتری مرۆڤ کافرنابێ مەگەر کوشتن بەحەڵاڵ بزانێ، ئەو جەنگانەش کە لەناو ئوممەتی پێغەمبەر ڕوویداوە بە کافر دانانرێن بە پێی بەڵگەکانی سەرەوە، لێرەش دەرکەوت شەی کوفر مرۆڤ لەبازنەی دین ناباتە دەرەوە.

.

۳ـ پێغەبەری خوا ـ صلی اللە علیە وسلم ئەفەرمووێ: (سباب المسلم فسوق وقتالە کفر) رواە مسلم.

واتە: جوێن دانی موسڵمان فاسق بوونەو جەنگ کردنیش لەگەڵی کافر بوونە. جا کافرێتی ئێرەش ماناکانی سەرەوەی بۆ لێک ئەدرێتەوە، یان کوفرێکە کە مرۆڤ لەدین ناباتە دەرەوە. بەڵام بەلای بەندەوە ڕاستترین مانا بۆ ئەوە بێ سپڵییەو بەدنمەکیە بەرامبەر برای ئیماندارت جەنگ بکەی وەک مامۆستا عوسمان عبد العزیز لە تەفسیرەکەی خۆیدا بەوە تەفسیری کردووە واللە اعلم.


جا تەفسیری ئەو فەرموودەیەش بە ئایەتەکە تەفسیر دەکرێ.

لێرەش دەرکەوت وشەی کوفر هاتووە، بەڵام مرۆڤ ناباتە دەرەوە لە بازنەی ئیسلامەتی.

٤ـ قال الحاکم أخبرنا احمد بن سلیمان الموصلی ثنا علی بن حرب ثنا سفیان بن عیینة عن هشام بن حجیر عن طاوس قال: قال ابن عباس رضی الله عنهم:(لَیْسَ بِالْکُفْرِ الَّذِی یَذْهَبُونَ إِلَیْهِ، إِنَّهُ لَیْسَ کُفْرًا یَنْقُلُ عَنِ الْمِلَّةِ، {وَمَنْ لَمْ یَحْکُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِکَ هُمُ الْکَافِرُونَ}کُفْرٌ دُونَ کُفْرٍ‏) رواە الحاکم وقال صحیح الإسناد ولم یخرجاە، ووافقە الذهبی (تلخیص الذهبی علی المستدرک)(ج۲/ص۳۱۳). ط. مجلس دائرة المعارف النظامیة. سنة ۱۳٤۰هجریة.

.

دەربارەی ئەو کەسەی کەوا بڕوای بە قوڕئان هەیە بەس ئیشی پێ ناکات. حاکم گێڕاویەتیەوە لە ئیبن و عەبباسەوە کەوا ئەفەرمووێ: ئەو کوفرە نیە کەوای بۆ دەچن، ئەو کوفرە نیە کەوا لە بازنەی ئیسلامەتی بیخاتە دەرەوە، (ئەو کەسەی کەوا حوکم بەوە نەکات کەوا خودا دایبەزاندووە ئەوە ئەو کەسانە کافرن) ئەمە کوفرێکە جگە لەو کوفرە، واتە کوفری بچووک کە نایباتە دەرەوە لە بازنەی ئیسلامەتی. حاکم بەسەحیحی داناوەو زەهەبیش موافیقە لەسەری.

.

ئێمەش ئەپرسین گەر کابرا بڕوای بەقوڕئان هەبێ و ئیش بە تەشریع و ئەحکامەکانی نەکات ئەوە پێی لە دین ناچێتە دەرەوە ئەی چی بەکەسێک کە شایەتومان ئەهێنێ و بڕوای بە هەموو شتەکانی دین هەیە بەس لەبەر نەفس و تەمبەڵی نایکات، ئایا گوناهی جێ بەجێ نەکردنی تەشریع و ئەحکام زۆر لە نوێژنەکەر گەورەتر نیە؟ لەگەڵ ئەو گەورەییەش کەچی کافر نەکراوەو تووشی کوفری بچووک بووە وەکو ڕیا کە شیرکی بچووکەو ناچێتە دەرەوە لە بازنەی ئیسلامەتی.

.

ئەمجارە بابێین ئەوانەی دەڵێن نوێژنەکەر کافرەو بەڵگەکانیان بهێنین

٥ـ عن جابر رضی الله عنه قال سمعت رسول الله صلى الله علیه وسلم یقول: ((إن بین الرجل وبین الشرک والکفر ترک الصلاة))  رواه مسلم ، ورواه الترمذی وقال حسن صحیح. وله عن عبد الله بن بریدة عن أبیه قال: قال رسول الله صلى الله علیه وسلم: ((العهد الذی بیننا وبینهم الصلاة فمن ترکها فقد کفر) رواه الترمذی


واتە: لە جابری کوڕی عبد اللە ڕەزای خوایان لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو صلی اللە علیە وسلم کەوا ئەیفەرموو: بێگومان نێوان پیاو و شیرک و کوفر وازهێنانە لە نوێژ.

وە لە عبد اللە کوڕی بوڕەیدەوە لە باوکیەوە کەوا پێغەمبەری صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی: پەیمانێک هەیە لە نێوان ئێمەو ئەوان واتە کافرەکان ئەوە نوێژە هەرکەسێ تەرکی بکات ئەوە کوفری کردووە. 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد