بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

مەلاسدیقی موجتەهید

جەنابی مەلاسدێقی موجتەهێد ئەفەرمێ.

Karzan Kawreny

موحیبانی شێخانی بیارە

باخچەی بۆن خۆشان

ئەڵێ من لەدووڕوەئەم خوێند

حەزرەتی شێخ عوسمان لەخزمەت مامۆستامەلاسەییدموحەممەد مودەڕیسی دووڕوە ئەیخوێند شێخ ماوەیەبووبەمامۆستای خۆی فەرمووبو دەعوەتێکم بۆبکە،جەنابی مامۆستایش وابەناوبانگی کردبوو ئەمەش لەسەخاوەت کەمیی هەیە، ئەویش وەعدی پێ دابووکەدەعوەتی بکات، وەپێی وتبوو ئاخرتۆ بەدواوەیەخەڵک لەگەڵ خۆت ئەهێنی

ئەویش بڕیاری دابویە کە هیچ کەس لەگەڵ خۆی نەبات ، ئەنجا ڕۆژێ لە پاش نویژی نیوەڕۆ کە مامۆستا لە ویرد و ئەوراد بوەوە هەستا بڕواتەوە حەزرەتی شیخ عوسمانیش لە ڕیزی جەماعەت دا بو لە نوێژ سەلامی دابوەوە ، دەستی دا لە سەر شانی بە ئیشارەت کە واتە هەستە بڕۆین بۆ سەر دەعوەتەکە ، لە پاش ئەوە کە ئەوان ڕۆیشتن حەزرەتی شێخ عەلا ئەددین پرسیاری فەرموو بو عوسمان لە کوێیە عەرزیان کردبوو لەگەڵ مامۆستا دا ڕۆیشتن ئەنجا شێخ فەرمووی بەوە کەلەخانەقاداحازربوون بابچین بۆماڵی مامۆستا.جەماعەت کەلەحدودی حەفتا تا هەشتاکەسێ ئەبووین لەخزمەت شێخ دا چووین بۆماڵی مامۆستا دامان لەقاپی ، لەگەڵ تەقەی دەرگا دێ . مامۆستائەفەرمێ شێخ عوسمان نەموت خه لک دیت به دواوه  ئەویش وتى بۆلای تۆ هاتوون ، ئەویش ئەفەرمێ والله من بەکەسم نەووتوە ، بەڵکومیوانی خۆت بێ بزانن کێە؟ ئەویش پرسیارئەکات کێیە ؟ حەزرەتی شاعەلائەددین ئەفەرمێ خۆمانین قاپیمان بۆبکەرەوە ، کاتێ کاتێ ئەزانێ شێخە ئەڵێ قوربان دەرگای چی بکەمەوە بەخوامشتێ برنجە لێمان ناوە ئەوەندە شێخ ئەفەرمێ هیممەتت بێ دەرگامان بۆبکەوە ، پاش ئیسرار دەرگا ئەکاتەوە ئەبینێ ئەم هەموە لەخزمەت دان ئەڵێ قوربان جامن چی بکەم ؟ ئەبێ بڕۆم ئەفەرمێ تۆسەییدی ، ئەبێ بەغیرەت بی ، تۆ بابچین دانیشین ئەنجا ئەڵێ قوربان ئەمر بفەرمو با ئەوەی بۆخانەقالێنراوە بێت بۆئەم خەلکە ، ئەفەرمێ ئێمە ئەم نیوەڕۆ میوانی تۆین ، بەکورتی خەڵکەکە لەژورەکەداهەندێ لەخزمەت شێخ و بەعزێکی لەهەیوان و حەوشە دائەنیشن ، شێخ ئەفەرمێ ئەوەی کەکردوتانە بەچێشت بەخێزانت بڵێ چارەکەیە شتێ بدا بەسەریا هەروا بەکەوگیر تێی بکابۆمان و بۆئەم خەڵکە ، ئەویش بەخێزانی ئەڵێ مەلاسدێق بەحزوری شێخ ئەمەی گێڕاوە ، وتی والله ئەو نەختە چێشتە کەلە مەنجەڵێکی بچوکدا دروست کرابوو ، ئەو هەموو خەڵکە تێری لێ خوارد ، لە پاش ماوەی چێشتەکە مابوەوە حافزێ دراوسێیان بوو بۆ ئەوانیشیان نارد.


هــەر کـەس ئـەولـیـای بـەڕاسی نـاســی

ئـەکـەوێتـە ســەر شـەقـامـی ڕاســــی

ئــەوەش کـە ئــەهـلی خــودا نــەنـاســە

لــە هـەر دوو دنـیــا هــەر کـەڕ و کاسـە

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد