ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
30 |
(أبو هریره) (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خوای به‌رز و باڵا چه‌ند فریشته‌یه‌کی گه‌ڕۆکی زیاده‌ی هه‌یه، به‌شوێن کۆڕی زیکردا ده‌گه‌ڕێن، کاتێ کۆڕێکیان بینی یادی خوا ده‌که‌ن له‌گه‌ڵیان داده‌نیشن به‌باڵه‌کانیان یه‌کتری په‌رژین ده‌که‌ن، تا وه‌کو نێوان خۆیان و نێوان ئاسمانی دونیا پڕده‌که‌ن، کاتێ ئه‌و کۆڕه بڵاوه‌ی لێده‌که‌ن ئه‌وانیش سه‌رده‌که‌ونه‌وه بۆ ئاسمان. ده‌فەرمووێت: ئینجا خوای باڵا ده‌ست لێیان ده‌پرسێت له‌کاتێکدا ئه‌و خۆی له‌وان چاکتر ده‌زانێ؛ له کوێوه هاتن؟ ده‌ڵێن لای چه‌ند به‌نده‌یه‌کی خۆته‌وه هاتینه‌وه له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه هه‌میشه (سبحان الله، الله اکبر، لاالة الاالله و، الحمد لله)یان ده‌کرد و، له‌تۆیش ده‌پاڕانه‌وه، فه‌رمووی: (داوای چیم لێده‌که‌ن! ده‌ڵێن: داوای به‌هه‌شته‌که‌ت ده‌که‌ن. ده‌فه‌رمووێت: جا به‌هه‌شتی منیان دیوه؟ ده‌ڵێن: نه‌خێر ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ده‌فه‌رمووێت: جا ئه‌وه چۆن ده‌بوو ئه‌گه‌ر به‌هه‌شته‌که‌یان ببینایه؟ ده‌ڵێن: په‌نایشت پێده‌گرن. ده‌فه‌رمووێت: له‌چی په‌نام پێ ده‌گرن؟ ده‌ڵێن: له ئاگره‌که‌ت ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ده‌فه‌رمووێت: ئایا! ئاگره‌که‌یان دیوم، ده‌ڵێن: نه‌خێر. ده‌فه‌رمووێت: جا چۆن ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئاگره‌که‌یان ببینایه‌م؟ ده‌ڵێن: داوای لێخۆشبونیشت لێده‌که‌ن. ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت: ئه‌وا منیش لێیان خۆش بووم و، داوای چیشیان کردووه پێیان ده‌ده‌م و، په‌نایشیان ده‌ده‌م له‌وه‌ی په‌نام پێده‌گرن لێی، ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار فڵان که‌سیان تێدایه زۆر گوناهباره و، هه‌ر ڕابووردووه به‌لایاندا، دانیشتووه له‌گه‌ڵیان. ده‌فه‌رمووێت: وا له‌ویش خۆش بووم، ئه‌وانه کۆمه‌ڵێکن دانیشتوو له‌گه‌ڵیان به‌دبه‌خت نابێت
موحیبانی شێخانی بیارە
Karzan Kawreny