ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
30 |
احمدی کوڕی عەبدولڵا عجلی دەڵێ
لە عێراق عاریفێکی خواناس هەبوو ناوی (ربعی کوڕی خراش) بوو، ئەو پیاوە بەوە ناسرا بوو کە ڕاستگۆیە لەهەمووشتێک، وە زۆر جێگای متمانە بوو .
لە سەردەمی (حەجاجی کوڕی سەقفی) دوو کوڕی لە حەجاج هەڵگەڕانەوە و دوژمنایەتیان دەکرد .
بۆیە حەجاج فەرمانی کوشتنی بۆ دەرکردن ، بەڵام کەس شوێنیانی نەدەزانی .
بۆیە بە حەجاجیان ووت : بۆ ناچی بە باوکیان بڵێیت چونکە قەت درۆی نەکردووە ؟
حەجاج ناردی بەشوێن باوکیانا و باوکیان هات
حەجاج ووتی: ئەی پیاو کوڕەکانت لە کوێن؟
ووتی ئەی حەجاج ئەوان ئێستا لە ماڵەوەن .
حەجاج ووتی: باشە دەزانیت ئەگەربیانگرم دەیانکوژم ؟
بۆچی درۆت نەکرد ؟
ربعی کوڕی خراش ووتی : چۆن بۆ لە دەستدانی منداڵەکانم درۆ ئەکەم، ئەوەی خودا نوسیبێتی هەر ئەوە دەبێت.
حەجاج ووتی : ئەی (ربعی کوڕی خراش) سوێند بەخوا بەڕاستگۆیت ڕزگارت کردن .
ئەوا من لێیان خۆش بووم
Karzan Kawreny
موحیبانی شێخانی بیارە
.