پرسیارەکانی زانایەکی جولەکە لە رسول الله صل الله علیه وسلم
ثوبان خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت: یەکێک لە زانایانی جولەکە هاتە لای پێغەمبەری خودا سەلامی خوای لەسەر بێت و فەرمووی: سەلامت لی بێت ئەی محمد. منیش هێندە بە توندی پاڵم پێوەنا بۆ دواوە کە ویستی بکەوێتە سەر زەوی. ئهو ووتی:
.
بۆچی ڕەتم دەکەیتەوە؟ وتم: بۆ ناڵێی: ئەی پێغەمبەری خوا؟ یەهوودی وتی: ئێمە بە هەمان ناو بانگی دەکەین کە بنەماڵەکەی پێیان ناوە. پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەو ناوەی بنەماڵەکەم بۆیان داوم محمدە. زانای جولەکە وتی: هاتووم چەند پرسیارێکتان لێ بکەم.
.
پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم فەرمووی: ئەگەر قسە بکەم سودی بۆت دەبێت؟ وتی: هەوڵ دەدەم بە باشی گوێ بگرم. پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم بە دارێکەوە لە زەویدا دا و وتی: بپرسە، پیاوە جولەکەکە وتی: ڕۆژێک کە زەوی و ئاسمانەکان دەگۆڕدرێن، خەڵک لە کوێ دەبن؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەوان لە تاریکیدا دەبن، لە سەرووی پردی سیراتەوە.
.
پرسیاری کرد: یەکەم کەس کێن کە پردی سیرات دەبڕن؟ پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم فەرموێ: هەژارەکانی موهاجیر
پیاوە جولەکەکە وتی: کاتێک دەچنە بەهەشت، چ دیارییەکیان پێدەدرێت؟ وتیان: پەیوەندی جگەری ماسی. کابرا جولەکە وتی: دوای ئەوە نانی نیوەڕۆیان چی دەبێت؟ گوتیان مانگای بەهەشت کە بەدەوریدا دەلەوەڕێت بۆیان سەردەبڕدرێت.
.
پیاوە جولەکەکە پرسی: دوای ئەوە ئاو لە کوێوە دەخۆنەوە؟ وتیان: لە کانییەکەوە بە ناوی سەلسەبیل. پیاوە جولەکەکە وتی: تۆ ڕاستی دەڵێیت؛ هەروەها هاتووم پرسیارت لێ بکەم دەربارەی شتێک کە تەنها پێغەمبەر یان یەک دوو کەس لەسەر زەوی دەیزانن.
.
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەگەر قسە بکەم سودی بۆ ت دەبێت؟ وتی: هەوڵ دەدەم بە باشی گوێ بگرم. بەڵێ من هاتوومە پرسیار لەبارەی چونیەتی بوونی کچ یان کوڕ بکەم
ڕەسوڵڵا صل الله علیه وسلم دفەرمووی: مەنی پیاو سپییە، و مەنی ئافرەتیش زەردە. کاتێک پێکەوە کۆدەبنەوە و سپێرمەکەی پیاوەکە بەسەر سپێرمەکەی ژنەکەدا زاڵ دەبێت، بە ئیزنی خودا کوڕێکیان دەبێت.
وە ئەگەر سپێرمەکەی ژنەکە بەسەر سپێرمەکەی پیاوەکەدا زاڵ بوو، ئەوا بە ئیزنی خودا کچێکیان دەبێت. کابرای جولەکە وتی: ڕاست دەکەیت؛ بەڕاستی تۆ پێغەمبەریت. پاشان هەستا و ڕۆیشت.
پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم فەرمووی: هیچ زانیارییەکم نەبوو لەسەر هیچ کام لەو پرسیارانەی کە ئەم پیاوە لێی کردم تا خوای گەورە وەڵامەکانیانی پێدامەوە.
سەرچاوەکان:
· مــسلم 315
· ابــن خزیمه 232
· مــسند بزار 4168
· مــصنف عبدالرزاق 20884
· ســنن الڪبری البیهقی 745
· ســنن الڪبری النسائی 9222
· مــعجم الڪبیر الطبرانی 1414
· مــعجم الاوسط الطبرانی 470
· مــستدرڪ الصحیحین حاڪم 6093
· کەناڵی مامۆستا عەبدولحەمید مۆمەنی
· لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ کوردی