بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

داهاتی دارایی نایاسایی

داهاتی دارایی نایاسایی

یەکێک لە خەمەکانی پێغەمبەری خودا، صل الله تعالی علیه و سلم، سەبارەت بە ئومەت، گرنگیدانی زیادەڕۆییە بە پارە و موڵک و کەڵەکەکردنی سەروەت و سامان.  

 

لەم بابەتەدا دەبێتە هۆی ئەوەی لایەنە ئابوورییەکان ڕەنگاوڕەنگتر بن و لایەنەکانی دیکەی ژیان کاڵ ببنەوە، وەک گەشەسەندنی ئەخلاقی، گرنگیدان بە پەروەردە، فراوانبوونی ڕۆحانیەت لە کۆمەڵگادا و هاوشێوەکانی.

 

هەروەها بەداخەوە مەیلی ڕیبا و قازانج و بەدەستهێنانی حەرامیش لە نیگەرانییەکانی ئەم میللەتە...

 

مصنف ان ابی شیبه:

پێغەمبەری خودا، صل الله تعالی علیه و سلم، فەرمووی؛ تاقیکردنەوەیەک بۆ هەموو نەتەوەیەک هەیە، ئامرازی تاقیکردنەوەی میللەتەکەی منیش موڵک و ماڵییە.

 

هەروەها پێغەمبەری خودا خوای گەورە صل الله تعالی علیه و سلم، فەرموویەتی: بەڕاستی موڵک و ماڵی مرۆڤ تاقیکردنەوەیە، ژن و منداڵەکانیشی تاقیکردنەوەن.

رواه احمد و ترمذی و حاکم

 

خودای مەزن لە بەندە دڵسۆزەکانی قەدەغە کردووە کە موڵک و ماڵی یەکتر بخۆن به بێهودە.

واتە هۆشداری داوە لە هەموو داهاتە ساختەکان وەک ڕیبا و قومار و بەرتیل و فێڵ و موڵک و ماڵی کە دەبێتە هۆی دوژمنایەتی نێوان مرۆڤەکان.

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە

کانال ماموستا عبدالحمید مومنی

 

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد