بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

شەیتان چەند مندالی هەیە؟

پرسیار

شەیتان چەند منداڵی هەیە؟

ئەوان ناویان چییە؟

سەرقالی چ کاریکن؟

وه‌ڵام:

 

کۆی نەوەکانی شەیتان نازانرێت، بەڵام هەندێک لە نەوەکانی شەیتان و کردەوەکانیان باس کراوە:

 

له نیو منداڵانی شەیتاندا دوو کەس هەن کە ئیشیان وەسوەسەکردنە لە پاکی واتا لە دەستنوێژ و نوێژدا وەسوەسە لە دڵدا دروست دەکەن بۆ ئەوەی ئامادەیی دڵمان لە نوێژدا نەبێت. نیوی ئەم دوو شەیتانه (#لافس و #دلهان)ن

 

یەکێکی تر لە مناڵەکانی شەیتان ناوی #(زلنبور)ه کاری ئەو ڕازاندنەوە و جوانکردنی بازاڕەکانە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بە درۆ سوێند بخۆن و پێناسە و وەسفی کاڵا و بەرهەمەکانیان بکەن.

یەکێکی تر لە مناڵەکانی شەیتان ناوی #(بتر)ە، کاری ئەو ئەوەیە کە مرۆڤەکان لە کاتی لە کاتی بەڵا دا بگرین و ماتەمینی بۆ بگرن.له خۆ بدەن و خۆیان ئازاردەن.

 

یەکێکی تر لە منداڵەکانی شەیتان ناوی#(اعور)ه  کاری ئەو هاندانی خەڵکە بۆ لەشفرۆشی و زینا و تەنانەت لە پێناو وروژاندنی زیاتریشدا پفک دەکاتە سەر بەشە تایبەتیەکانی ژن و پیاودا، بەجۆرێک کە ئەوانیش بێن هان بدرێن بۆ کارە خراپەکان و زیناکردنی زیاتر و ...

 

 یەکێکی تر لە مناڵەکانی شەیتان ناوی #(مطروس)ە ، کاری ئەو دروستکردنی دەنگۆ و درۆیە لە دڵدا و بڵاوکردنەوەی درۆ لە نێو خەڵکدا .

 

کوڕێکی تری شەیتان ناوی #(داسم)ه و کارەکەی ئەوەیە که: کەسیک کە دەچێتە ناو ماڵەوە و سڵاو ناکات، ئەم شەیتانەش هەوڵ دەدات شەڕ و توڕەیی و دڵتەنگی لە نێوانیاندا دروست بکات لە ڕێگەی ئەم کەسەوە کە سڵاوی نەکردووە.


لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده


نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد