بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ڕاوچییەک باڵندەیەکی گرت

ڕاوچییەک باڵندەیەکی گرت، باڵندەکەش وتی: ئەی پیاوی بەرێز! لە ژیانتدا گۆشتی مانگا و گۆشتی مەڕت زۆر خواردووە و هەرگیز تێر نەبوویت. لە خواردنی جەستە بچووکی منیش تێر نابیت !

 

ئەگەر ئازادم بکەی سێ ئامۆژگاری بەنرخت دەکەم بۆ بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی و بەختەوەری. کاتی لە دەستی تۆدام، ئامۆژگاری یەکەم دەکەم

 

ئەگەر ئازادت کردم کاتێک لەسەربانی ماڵەکەت دادەنیشم ئامۆژگاری دووەمت دەکەم کاتێک لەسەر دارەکە دادەنیشم ئامۆژگاری سێیەم دەکەم.

کابرا ڕازی بوو. باڵندەکە وتی:

 

یەکەم ئامۆژگاری ئەوەیە: باوەڕ بە قسە مەحاڵەکانی کەس مەکە !

پیاوەکە یەکسەر ئازادی کرد. باڵندەکە لەسەر بانەکە دانیشت .

 

وتی ئامۆژگاری دووەم ئەوەیە: هەرگیز پەشیمان مەبە لە ڕابردوو پەشیمان مەبە لەوەی لەدەستت دا.    

 

باڵندە بازێکی دا بەسەر قۆچی دارەکەدا و وتی: کاکە گیان لە گەدەمدا مروارییەکی بەنرخ هەیە کە کێشی دە درامە. بەڵام بەداخەوە کات بۆ تۆ و منداڵەکانت نەبوو ئەگەرنا دەوڵەمەند دەبوویت و دڵخۆش دەبوویت پێی .

 

پیاوی ڕاوچی زۆر دڵتەنگ بوو بە بیستنی ئەمە و ئاه و نالەکانی بەرز بووه.

 

باڵندەکە پێکەنی و پێی گوت: ئایا من ئامۆژگاریم نەکردیت پەشیمان نەبییەوە لە ڕابردوو؟ یان لە ئامۆژگارییەکانم تێنەگەیشتووی یان کەڕی؟

 

ئامۆژگاری دووەم ئەوە بوو کە باوەڕ بە قسە مەحاڵەکان نەکەیت. ئەی بێ هەڵوێست هەموو کێشم لە سێ درام زیاتر نییە، چۆن دەکرێت مروارییەکی دە درام لە گەدەمدا بێت؟

 

کابرا هۆشی هاتەوە بەرە خۆی و وتی ئەی باڵندەی ژیر ئامۆژگاریت زۆر بەنرخە. ئامۆژگاری سێیەمم پێ بڵێ .

 

باڵندەکە وتی: ئەو دوو ئامۆژگارییەت جێبەجێ کرد تا منیش ئامۆژگاری سێیەمیش بکەم!؟

ئامۆژگاریکردن بە گەمژەیەکی خەوتوو، وەک ئەوە وایە، تۆو، لە زەوی شورەکات دابچێنیت .

وەرمگێراوە لە مەسنەوی مەعنەویەوە


   https://b2n.ir/h78064

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد