بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ناشتنی مردوو له تەنیشت پێغەمبەران و چاکەکاران


هۆکاری داواکردنی خەلیفە حەققەکان بۆ ئەوەی لە تەنیشت گۆڕی پێغەمبەری خودا دا بنێژرێن ئەوەیە کە جیرانەتی رسول الله بە بەختەوەری و متفەڕک و بەرەکەتیان زانیوه

.

دیارە ئەبوبەکر و عومەر خوا لێیان ڕازی بێت وەسیەت و داوایان کرد لە تەنیشت گۆڕی پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم بنێژرێن

.

کوری سەعد ڕەحمەتی خوای لێ بێت، بە بەلگەی خۆی دەفەرموێت: ئەبوبەکر (خوا لێی ڕازی بێت)  له لای عائیشە(خوا لێی ڕازی بێت) وەسیەتی کرد لە تەنیشت پێغەمبەری خودا بنێژرێت

.

کاتێک وه فاتی فەرموو گۆڕێکی بۆ هەڵکەندرا، سەری هاوتەریب بوو لەگەڵ دوو شانی پێغەمبەری خودا ، سەری بە گۆڕی پێغەمبەری خوداوە لکابوو

سەرچاوە: الطبقات الکبرى، ج3، ص157، تحقیق: محمد عبد القادر عطا، ناشر: دار الکتب العلمیة

.

لە سەحیحی بوخاریدا فەرموودەیەک لە عومەری کوری خەتتابەوە هاتووە، خوا لێی ڕازی بێت، کە فەرمان بە عەبدوڵڵای کوڕی دەکات بچێتە لای ئومم المومینین. و بڵێت: عومەر سڵاوت لێدەکات و ... بڵێ عومەری کوری خەتتاب(خوا لێی ڕازی بێت)  داوای کردووه لە تەنیشت دوو هاوەڵەکەی بنێژرێت 

.

لەم کاتەدا عائیشە (خوا لێی ڕازی بێت) وتی: ئەو شوێنەم بۆ خۆم هەڵبژاردبوو، بەڵام ئەمڕۆ عومەرم لە خۆم پێ باشترە.

.

عومەر (خوا لێی ڕازی بێت)  وتی: سوپاس و ستایش بۆ خودا هیچ شتێک لەوە گرنگتر نەبوو بۆ من، کاتی کە کۆچی دوایم کرد، تەرمەکەم ببە بەر دەرکی ماڵی عائیشە (خوا لێی ڕازی بێت)  جارێکی تر داوای مۆڵەتی لێبکە، نەوەک کاتێک لە ژیاندا بووم؛ لەبەر ناچاری و شەرم و حەیا ئەم مۆڵەتەی دابیت.

.

ئەگەر عائیشە (خوا لێی ڕازی بێت) ڕێگەم بدات لەوێ بمنێژن و ئەگەر ڕێگەت پێنەدات لە گۆڕستانی موسڵمانان بمنێژن...

.

کاتێک عومەر کۆچی دوایی کرد، چووینە بەردەرکی ماڵی عائیشە، عائیشە مۆڵەتی دا، عومەریش لە تەنیشت پێغەمبەری خودا و ئەبوبەکر(خوا لێیان ڕازی بێت)  بە خاک سپێردرا

سەرچاوە: صحیح البخاری، ج5، ص15، ح 3700

 

هەندێک لە زانایان؛ ناشتن لە تەنیشت گۆڕی پێغەمبەران و چاکەکاران بە موستەحەب دە زانن؛

.

هەروەکوو لە سەحیحی موسلیم و بوخاری ڕەحمەتی خوایان لێ بێت فەرموودەیەک هەیە لە ئەبوهورەیرە (خوای گەورە لێی ڕازی بێت)

.

کە دەڵێت پێغەمبەر موسا(علی نبینا و علیه الصلاه والسلام) کاتی مردن فەرموویەتی:

«... ثُمَّ الْمَوْتُ، قَالَ: فَالْآنَ، فَسَأَلَ اللهَ أَنْ یُدْنِیَهُ مِنَ الْأَرْضِ الْمُقَدَّسَةِ رَمْیَةً بِحَجَرٍ"

من پێم باشترە ئێستا بمرم، داوای لە خودا کرد لە نزیک قودس ،دایبنێت، به پێوەری فڕێدانی بەردێک لێیەوە

.

ئیمامی نەوەوی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە ڕوونکردنەوەی ئەم فەرموودەیە دا دەفەرموێت: "ئەو ڕاستییەی کە پێغەمبەر موسا (علی نبینا و علیه الصلاه والسلام) داوای کرد لە نزیک خاکی قودس بە خاک بسپێردرێت، لەبەر شەرەف و فەزیلەتی ئەو شوێنەیە و هەروەها لەبەر فەزیلەتی " پێغەمبەران و مرۆڤە ڕاست ودروستەکانه کە لەو شوێنەدا نێژراون

.

وە هەندێک لە زانایان وتوویانە کە داوای کردووە لە نزیک قودس بنێژرێت، بەڵام داوای خۆدی قودسی نەکردووە، چونکە ترسی لە ناوبانگی گۆڕەکەی هەبووە نەوەک خەڵکیش تووشی تاقیکردنەوە و فیتنە بن.

.

و لەم فەرموودەیەشەوە، دەردەکەویت ناشتنی مردوو لە شوێنە پیرۆزەکان و گۆڕی چاکەکاران، باشتر و رەوایه و موبارەک.

سەرچاوە: المنهاج شرح صحیح مسلم بن الحجاج، ج15، ص 128

https://b2n.ir/x84241

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد