بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ئەم ماڵە، یان شوێنی منە یان نانی وشک ....


دەگێڕنەوە کە شا شوجاعی کرمانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)، کچێکی هەبووە و پاشاکانی کرمان خوازبێنیان کردبووە .(کرمان شارێکی قەدیمی ئێرانه)

شا شوجاع  (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)، داوای لێکردن سێ ڕۆژ مولەتم بدەن.  لەو سێ ڕۆژەدا سەردانی مزگەوتەکانی کرد تا دەروێشێکی بینی کە بە چاکی نوێژی دەکرد.

 شا شوجاع چاوەڕێی کرد تا ئەو دەروێشە نوێژەکەی تەواو کرد. پێی گوت: ئەی دەروێش! ئایا ژنت هەیە وتی: نەخێر. وتی: کچێکی قورئان خوێنت دەوێت تا هاوسەرگیری لەگەڵ بکەیت ؟ دەروێش وتی: من سێ درهەمم زیاتر نییە، کێ کچم پێ دەدات ؟

وتی: من کچەکەم دەدەم به تۆ هاوسەرگیری لەگەڵ بکه. ئەم سێ درهەمەشت هەیە؛ یەکێکیان بۆ نان و یەکێکیان بۆ عەتر و یەکێکیان بۆ هاوسەرگیری خەرج بکە .

دەروێشیش هاوسەرگیری لەگەڵ  کچی شا شوجاع کرد.شا شوجاع هەر ئەو شەوە کچەکەی ڕەوانەی ماڵی دەروێش کرد. کچەکە کە هاتە ماڵی دەروێش، بینی نانیکی وشک لەسەر گۆزە ئاویک دانرا بوو. وتی: ئەم نانە چییە؟ وتی: لە دوێنێ شەو ماوەتەوه و بۆ ئەمشەو پاشەکەوتم کردووه

کچەکە ویستی لە ماڵی دەروێش بچێتە دەرەوە. دەروێش وتی: دەمزانی کچی شا شوجاع ناتوانێت لەگەڵمدا بژیت و ئامادە نییە هەژاربوونی من قوبووڵ کات

کچەکە وتی: ئەی کوڕی گەنج! من لەبەر هەژاری تو ناڕۆم، بەڵکو لەبەر لاوازی ئیمان و  باوەڕی ناپتەوی تۆ دەڕۆم ؛ بۆچی نیوەی نانی دوێنێ شەوت بۆ ئەمشەو پاشەکەوت کرد و متمانەت بە خودای ڕۆزی دەر نییە؟ بەڵام من سەرم سوڕماوە لە باوکم کە بیست ساڵە منی هێشتۆتەوە و دەڵێت: من تو دەدەم به پیاوێکی خواپەرست. بەڵام منی بەخشی بە کەسێک کە متمانەی بە خودای بژیوی گەیەن نیه  

دەروێش وتی: سزای ئەم تاوانە چییە؟ کچەکە وتی: سزای ئەم تاوانە ئەوەیە ئەم ماڵە، یان شوێنی منە یان نانی وشک

سەرچاوە:

تذکرة الاولیاء عطار نیشابوری

 مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد