بسمه سبحانه و تعالی و صل الله علی النبی محمد و آله
حەزرەتی موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه ﷺ (بەشی دووهەم)
.
ئیبنُ کەثیر دەفەرموێت:ان معاویه یکتب الوحی لرسول الله -صلی الله علیه وسلم- مع غیره من کتاب الوحی (1) ; موعاویە لەگەڵ زانایانی تر وەحی بۆ پێغەمبەر نووسیوە .
(1 ) البدایه و النهایه / ج 8 / ص 122
.
روی عن علی و جابر ابن عبدالله (أن رسول الله -صل الله علیه وسلم- استشار جبرئیل (علیه السلام) فی استکتابة معاویة فقال: استکتبه, فإنه أمین) 2
( 2 ) البدایه والنهایه / ج 8 / ص 123.
.
فەرموودەیەکی لاواز هەیە که (پێغەمبەری خودا ﷺ، ڕاوێژی بە جبریل(علیه السلام)، سەبارەت بە نووسەر بونی موعاویە کردوه ئه ویش له جوابدا فەرموویەتی:با نووسەر بێت موعاویه جێی متمانەیە).
.
لەو ماوەیەی کە موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە خزمەت پێغەمبەردا ﷺ بووە، پێغەمبەر ﷺ چەندین جار دوعای بۆ کردوە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ خۆشەویستی پێغەمبەر ﷺ بۆ موعاوییە خوا لێی ڕازی بێت
.
زۆربەی مێژوونووسان و زانایانی موحەددیس ئەو فەرموودە بەناوبانگەیان گێڕاوەتەوە کە تێیدا دوعای جۆراوجۆر بۆ موعاویە (خوا لێی ڕازی بێت) کراوە .
.
لێرەدا باس لەوە دەکەین کە هەموو مێژوونووسەکان لەسەری کۆکن :
(صاحب الاستیعاب) ئەم فەرموودەیە لە موعاوییە کوڕی ساڵحەوە دەگێڕێتەوە: سمعت رسول الله -صلی الله علیه وسلم- یقول: (اللهم علم معاویة الکتاب والحساب وقه العذاب) (3) وە لە هەندێک له فەرموودەکاندا، (وأدخله الجنة) یان فەرمووە.
[3] – الاستیعاب / ج 3.
.
هەروەها (ابو سهر ) ئەم فەرموودەیە لە (عمیره مزنی) دەگێڕێتەوە. هەروەها ئیمام ئەحمەد لە (مسند) و ترمذی لە (صحیح)ه کەیدا و (ابن عساکر) لە (تاریخ دمشق) ئەم فەرموودەیە یان گێڕاوەتەوە.
.
قال مروان الطاهری: ثنا سعید بن عبدالعزیز، حدثنی ربیعه بن یزید ، سمعت عبدالرحمن بن ابی عمیره یقول: سمعت رسول الله -صل الله علیه وسلم- یقول لمعاویه: (اللهم اجعله هادیاً مهدیاً واهده واهد به)( 4)
4 تاریخ الاسلام / شمس الدین ذهبی / ج 2 / ص 325
(مروان الطاهری) فەرموویەتی: ، (ثنا سعید بن عبدالعزیز) کوتی (ربیعه بن یزید ) بومی باس کردوه که، گوێم لە عبدالرحمن بن ابی عمیره بوو دەیگوت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو - صل الله علیه وسلم - بۆ موعاویە فەرموویەتی:
ئەی خوای گەورە بیکه به ڕێبەر و ڕێنوینی کراو و هیدایەتی بده و بیکه به ڕێ پێشاندەری خەڵک
.
له فارسیه وه وەرمگێراوه