بسمه سبحانه و تعالی و صل الله علی النبی محمد و آله بعدد نعمک یاالله
حەزرەتی موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه ﷺ (بەشی سێهەم)
ڕیوایەتێکی تر هەیە کە ڕۆژێک پێغەمبەر ﷺ فەرمانی بە حەزرەتی ئەبوبەکر و حەزرەتی عومەر - خودا لێیان ڕازی بێت -کردووە کە ڕاوێژ بە یەکتر بکەن سەبارەت بە کێشەیەک و پێغەمبەری خودا لە ئەنجامەکەی ئاگادار بکەنەوە.
بەڵام دیارە لەم بابەتەدا ناگەنە ئەنجام. پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (ادعوا معاویه) . موعاویە بانگهێشت بکەن بۆ ڕاوێژەکەتان و داوای ڕای خۆی لێ بکەن (فانه قوی امین) چونکە هەم بەتوانایە و هەم جێی متمانەیە. ( 5) واتە لە هزر و تیفکریندا لە ئاستێکی بەرزدایە و خیانەت لە بۆچوونەکەی ناکات .
5 تاریخ دمشق / ج 16 / ص 345
قال أبو مسهر و محمد بن عائز: عن صدقه بن خالد، عن وحش بن حرب بن وحشی عن أبیه عن جده، قال: أردف النبی معاویة بن أبی سفیان خلفه فقال: ما یلینی منک؟ قال: بطنی.قال:(اللهم املاه علماً).زاد أبو مسهر: أو (حلماً)(6)
6 تاریخ الاسلام / امام ذهبی / ج 2 / ص 310
ڕۆژێک پێغەمبەری خودا ﷺ سواری ئەسپێک بوو موعاویەش لە پشت پێغەمبەری خودا ﷺ سوار بوو.
پێغەمبەری خودا ﷺ لێی پرسی: چ بەشێکی جەستەت بە منەوە گرێدراوە؟ معاویە وتی: سکم (و سنگم). پێغەمبەری خودا ﷺ فەرمووی: خوایە! (سنگی) پڕ بکە لە زانست. هەروەها أبو مسهر:(حلماً)یشی زیاد کردووە که ئەمە(حلماً) لە کتێبەکانی تردا نەدۆزراوێتەوە.
(بیهقی)ش ئەم فەرموودەیە دەگێڕێتەوە کە ڕۆژێک پێغەمبەری خودا ﷺ بۆ دەستنوێژ چووە شوێنێک و موعاویەش بەدوای پێغەمبەری خودا ﷺ دا ڕۆیشت و ئاوی بۆ برد. دوای دەستنوێژ، پێغەمبەر ﷺ سەیری کرد و فەرمووی (ان ولیت امراً فاتق الله و اعدل)(7) 7 البدایه و النهایه / ابن کثیر / به نقل از بیهقی / ج 1
لەسەر بنەمای ئەم فەرموودەیە دەتوانین بڵێین کە پێغەمبەری خودا ﷺ زانیویەتی کە لە داهاتوودا معاویە - خوا لێی ڕازی بێت - دەبێتە خاوەنی حکومەت و خەلافەت، هەر بۆیە فەرمانی پێکرد کە (ئەگەر خەلافەت و حکومەت و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانت پێ سپێردرا، ئەوا لە خودا بترسە و تەقوا بکە بە پیشەی خۆت هەروەها، دادپەروەر بە.
مترجم عبدالرئوف اشنویی محمودزاده