بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

حەزرەتی موعاویە لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه ﷺ (بەشی چوارەم)

 

موعاویە خۆی - خوا لێی ڕازی بێت - دوای بیستنی ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر و فەرموودەکانی تری پێغەمبەر ، دەفەرموێت: هەمیشە پێم وابوو بەهۆی ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەرەوە تاقی دەبمەوە و دەگەم بە حکومەت و خەلافەت

.

(عه للامه ابن کثیر) له (البدایه و النهایه) ئەم فەرموودەیەی لە سەرەتاو کۆتاییدا بەم شێوەیە گێڕاوەتەوە: : عن عمر بن یحیی بن سعید بن العاص بن جده سعید،  أن معاویه أخذ الاداوة فتبع رسول الله -صلی الله علیه وسلم- فنظر الیه فقال له: (یا معاویه إن ولیت أمراً فاتق الله واعدل) قال معاویه: فما زلت أظن أنی مبتلی بعمل لقول رسول الله) 8  البدایه و النهایه / ج 8 / به نقل از بیهقی.

.

روی اسماعیل بن ابراهیم بن مهاجر عن عبد الملک بن عمر قال: قال معاویه: والله ما حملنی علی الخلافة إلا قول رسول الله لی: یا معاویه! إن ملکت فاحسن).

.

 موعاویه فەرمووی: بەخوا هیچ شتێک منی ناچار نەکرد بۆ خەلافەت تەنها ئەوە نەبێت کە پێغەمبەری خوا پێی وتم: ئەی موعاویە! ئەگەر هەتبێت، باشترە).

.

ئەم فەرموودەیە پێشبینی پێغەمبەر دەسەلمێنێت سەبارەت بە حوکمڕانی و خەلافەتی موعاویە؛ هەر بۆیە فەرمانی پێدەکات و دوعای بۆ دەکات..

.

(علامه ابن کثیر) لە فەرموودەیەکی تر دا دەگێڕێتەوە کە پوختەی ئەم فەرموودەیە بەم شێوەیەیە:

.

پێغەمبەر فەرموویەتی: ستوونێکی ڕووناکیم بینی کە لە ژێر سەرمەوە هاتە دەرەوە لە کاتێکدا هێشتا دەدرەوشایەوە و لە شام جێگیر بوو ( 9 ) ئەم فەرموودەیە یەعقوبی کوری سوفیان له حەزرەتی عومەرەوەی- خوا لێی ڕازی بێت- گێڕاوەتەوە

 9    البدایه و النهایه / ج 8.

 

فەرموودەیەکی تر سەبارەت بە حوکمڕانی و خەلافەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - لە (مجمع الزوائد) دا گێڕاوەتەوە :

.

قال عمرو بن العاص،  سمعت رسول الله -صلی الله علیه وسلم- انه یقول: (اللهم علمه الکتاب و مکن له فی البلاد وقه العذاب) 10

10   حضرت معاویه و حقایق تاریخی / به نقل از مجمع الزوائد / ج 9 / ص 356

.

عەمری کوڕی عاس فەرموویەتی، گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو فەرمووی:

خودایە زانستی نووسەری به موعاویە ببەخشە و لە شاردا بەهێزی بکە (بیکاتە فەرمانڕەوا) و لە سزا بیپارێزە

. .

(الکتاب) له زمانی عەرەبیدا واتای جۆراوجۆری هەیە من(نووسەرم) پی باش و گونجاو بوو.

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته

.

مترجم عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد