بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

حەزرەتی موعاویە لە ڕوانگەی(تابیعین)

حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت

لە ڕوانگەی شوێنکەوتووانەوە(تابیعین)

 به شی پینجه م

.

لە ناو سوننەکاندا، حەزرەتی موعاویە(رضی اللە عنە) پێگەی خۆی وەک هاوەڵێکی پێغەمبەر و نووسەری وەحی و نامەنووسی پاراستووە. نازناوی خال المومنین کە بە واتای خاڵی ئیمانداران دێت، کە بەهۆی زەواجی خوشکەکەی لەگەڵ پێغەمبەر پێی دراوە، پێگەی زیاتری بۆ زیاد کرد.

حەزرەتی موعاوییە (رضی اللە عنە) خەزوری پێغەمبەرە صل اللە علیە وسلم یەکێکە لە ٲصحاب، بەس بەبینینی حەزرەت، پلەی لەهەموو چاکانی تابعین و تا کۆتایی ئوممەت بەرزترە،

حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - بە یەکێک لە هاوەڵانی بەرز و بەنرخی پێغەمبەری پیرۆز (صلی الله علیه وسلم) دەزانن .پێگەیەکی تایبەتی هەیە لە نێو تابعین و تابعی تابعین و سەلەفی سالح و گەورەکانی دین.

لێرەدا ئاماژە بە چەند ڕیوایەتێک لە تابیعینەوە دەکەین سەبارەت بە کەسایەتی و پێگەی حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت

عەلامە ابن کثیر لە البدایه و النهایه دا دەفەرموێت: ڕۆژێک لە تابیعیەکی بەناوبانگ، عەبدوڵڵا کوری موبارەک (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) پرسیاریان کرد دەربارەی کەسایەتی حەزرەتی موعاویە (خوای گەورە لێی ڕازی بێت)

لە وەڵامدا وتی: من باسی ئەو کەسە بکەم کە لە پشت پێغەمبەری خودا - صلی الله علیه وسلم- نوێژی کردووە و لە وەڵامی (سمع الله لمن حمده) (ربنا و لاک الحمد)ی وتوه چیم هەیە بیڵێم .

هەروەها ڕۆژێک کەسێک هاتە لای و پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - باشترە یان عومەر بن عەبدولعەزیز؟

ئیبن موبارەک بە بیستنی ئەم پرسیارە تووڕە دەبێت وده لی: ئایا ئەم دوو کەسە پیکه وه بەراورد دەکەیت؟  (یەک سەحابە لەگەڵ تابیعیەک؟(

سوێند بەخوا ئەو تۆزەی کە لەسەر جەستە و لوتی حەزرەتی موعاویە (خوا لێی ڕازی بێت) نیشتووه که هاوریی پێغەمبەر بوو لە کاتی جیهاد لەگەڵ کافران, شایستەیی زیاتری هەیە لە عومەری کوری عەبدولعەزیز (کە بە دادپەروەری و تەقوای ناسراوە لەنێو تابیعین دا.    البدایه و النهایه / بەرگی هەشتەم  1

خۆشەویستی و سۆزی پێغەمبەری خودا _صل الله علیه وسلم- لەنێو دڵ و دەروونی حەزرەتی موعاویەدا (خوا لێی ڕازی بێت) ڕەگ و ڕیشەی داکوتابوو.

حەزرەتی موعاویە پێش وەفاتی- خوا لێی ڕازی بێت - وەسیەت بۆ کوڕەکەی یەزید دەکات و دوای ئەوە ئەم چیرۆکەی بۆ دەگێرێتەوه

ڕۆژێک پێغەمبەری خودا- صل الله علیه و سلم - نینۆکەکانی دەبڕی و قژی دەبڕییەوە، کە منیش هەڵمگرت و لەگەڵ خۆمدا هێشتمەوە. بۆ ڕۆژێکی وا

ئەی کوڕەکەم! کاتێک دەمرم، دوای شۆردنم، ئەم پارچە قوماشە لە ژێر کفنەکەمدا دابنێ، سەر جەستەم و نینۆک و قژەکە بخەرە ناو دەم و چاو و شوێنی سوجدەمەوە. بەڵکو خودا بە نیعمەتی ئەمانە ڕەحمم پێ بکات خودا لێی خۆشبوو و میهرەبانە.

ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و سۆزێکی چڕ و پڕە بەرامبەر بە پێغەمبەری خودا - درود و سەلامی خودای لەسەر بێت.

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته مادامت السماوات و الارض

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد