بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

(شەڕی صفین(بەشی یەکەم)

دوای شەهیدبوونی حەزرەتی عوسمان - خوا لێی ڕازی بێت - وەک ئەوە وابوو پەروەردگاری جیهان بڕیاری تاقیکردنەوەی موسڵمانانی دابێت. بەهۆی ئەمەوە فیتنە و ئاژاوە دەستی پێکرد.

.

حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - پێی وابوو حەزرەتی عوسمان - خوا لێی ڕازی بێت - بە ناڕەوا شەهید بووە و نابێت لە تۆڵەسەندنەوە لە بکوژەکان نەرم و نیان بێت.

.

لە لایەکی ترەوە ئەو مونافیقانەی کە لە ڕابردووه چاوەڕێی دەرفەتێکی لەم شێوەیە بوون و دڵخۆش و خۆشحاڵ بوون کە لە نێوان ئەم دوو ئەمیره گەورەیەدا ناکۆکی و دووبەرەکی دروست بێت لە نێو سەربازەکانی حەزرەتی عەلی (خوای لێ ڕازی بێت) خۆیان شاردبووەوە

.

بەهۆی ئەو دەلیلانەی کە حەزرەتی عەلی (خوا لێی ڕازی بێت) هەیبوو بڕیاریدا ڕادەستیان نەکات و ئەمەش بووە هۆی ناڕەحەتی و ناکۆکی نێوان حەزرەتی عەلی و حەزرەتی موعاویە (خوا لێیان ڕازی بێت)

 

عەللامه ابن کثیر ئەم چیرۆکە بەم شێوەیە وەسف دەکات:

حەزرەتی ئەبو موسلیم خولانی - خوا لێی ڕازی بێت - لەگەڵ کۆمەڵێک هاوەڵدا چووە لای حەزرەتی موعاویە و بانگهێشتیان کرد بۆ بەیعەت کردن لەگەڵ حەزرەتی عەلی (خوای گەورە لێیان ڕازی بێت).

.

وە بەم شێوەیە قسەیان لەگەڵ حەزرەتی موعاویە کرد - خوا لێی ڕازی بێت

تۆ دەتەوێت شەڕ لەگەڵ عەلی بکەیت؟

تۆ به‌لای خوته‌ۆه‌ چۆنت بیر کردۆتەوه؟

.

ئایا تۆ لە ڕووی زانست و گەوره ییەوه، یەکسانیت لەگەڵیدا؟

حەزرەتی موعاویە وەڵامی دایەوە: سوێند بەخوا هیچ بیرۆکەیەکی لەو جۆرەم نییە.

وە من زۆر لە ئێوه باشتر دەزانم کە حەزرەتی عەلی - خوا لێی ڕازی بێت - لە من باشترە.

.

بەڵام ئایا ئێوەش قبوڵ ناکەن کە حەزرەتی عوسمان - خوا لێی ڕازی بێت - بە ناڕەوا شەهید کراوە؟

من ئامۆزای ئەوم(حەزرەتی عوسمان) هەر لەبەر ئەم هۆکارەش له هەموو کەس زیاتر مافی ئەوەم هەیە تۆڵەی خوێنی (حەزرەتی عوسمان) بکەمەوە.

.

پێویستە بچنه لای حەزرەتی عەلی و بڵێین، ئەگەر بکوژانی حەزرەتی عوسمان ڕادەستی من بکات منیش خەلافەتەکە ڕادەستی ئەو دەکەم و هەموومان بەیعەتی لەگەڵ دەکەین

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

عەللامه سیوطی دەفەرموێت: خەلافەتی حەزرەتی موعاویە(رض)......... 8

عەلامه سیوطی لە کتێبی (مێژووی خەلیفەکان)دا چیرۆکێکی لەو بارەیەوە گێڕاوەتەوە:

.

جبله بن سخیم دەفەرموێت: ڕۆژێک لە سەردەمی خەلافەتی حەزرەتی موعاویەدا - خوا لێی ڕازی بێت- چوومە لای، بینیم پەتێکی لە ملی کردووە و منداڵێک لە پشتیەوە دەیکێشێت، وەک ئەوەی هه و ساری کردبێت. وە بەم شێوەیە یاری لەگەڵ دەکات. لێم پرسی: ئەی (امیرالمومنین) ئەمە چییە کە تۆ دەیکەیت؟

.

حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - وتی: ئەی گەمژە! لە پێغەمبەری خودا - سەلامی خوای لێ بێت بیستوومە کە فەرموویەتی: ئەگەر منداڵت هەبوو، وەک منداڵ ڕەفتار بکە بۆ ئەوەی دڵخۆشی بکەیت.(4) تاریخ الخلفاء / سیوطی / ص 195

.

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

بەشێکی کەم له بارەی حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت_7

ابن کثیر دەفەرموێت

 

حدثنا سلیمان بن عبدالرحمن الدمشقی ثنا یحیی بن حمزه، ثنا ابن ابی مریم ان القاسم بن مغیره ان ابا مریم الازدی اخبره، قال: دخلت علی معاویه. فقال: ما انعمنا بک یا ابا فلان! فقلت : حدیث سمعته، اخبرک به. سمعت رسول الله -صلی الله علیه وسلم- یقول: ((من ولاه الله شیئاً من أمر المسلمین فاحتجب دون حاجتهم و خلتهم و فقرهم، احتجب الله دون حاجته وخلته و فقره)) فجعل معاویة حین سمع هذا الحدیث رجل علی حوائج الناس(3). البدایه و النهایه / ج 8 / ص 128 / به نقل از ترمذی

 

.

ئەم فەرموودەیە دوو شت ڕوون دەکاتەوە:

یەکەم: گوێڕایەڵی تەواو و بێ گومان بۆ پێغەمبەری خودا - صل الله علیه وسلم - لەگەڵ بیستنی فەرمان و فەرموودەکەی.

.

دووەم: بەزەیی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا - صل الله علیه وسلم - بەرامبەری و نەترسان لە قبوڵنەکردنی قسەکانی.

.

ئەم هاوەڵە بەنرخە کاتێک پاسەوانەکانی بەردەم ماڵ و شوێنی کارەکەی حەزرەتی موعاویە دەبینێت، یەکسەر دەچێتە لای. حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - لێی پرسی: چی ڕوویداوه؟ بۆ چی هاتووی؟ (وا به پەلە).

.

حەزرەتی ئەبی مریەم دەفەرموێت: فەرموودەیەکم لە پێغەمبەری خودا- صل الله علیه وسلم- بیستووە ، کە دەمەوێت بۆتان بخوێنمەوە بۆ ئەوەی زانیاریتان هەبێت. حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - دەفەرموێت: ئێمە ئامادەین بۆ بیستن و کردار.

.

ئەبی مەریەم دەڵێت: لە پێغەمبەری خودا "صل الله علیه وسلم" بیستوومە کە هەرکاتێک خودا کەسێک دەکاتە شازادە و پاشا و ئەویش بە دانانی پاسەوان و دەروازەوان بەربەست بۆ خەڵک دروست بکات، ، کاتێک ئەم بەندەیە(پاشایە) روو بکاته خودا و کاتی دووعاکردن و داواکردن لە خودا، خوداش هەروەها بەربەست دروست دەکات و دوعاکەی قبوڵ ناکات.

.

بە بیستنی ئەم فەرموودەیە، حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - یەکسەر کەسێکی دانا کە لە هەموو کاتژمێرێکی شەو و ڕۆژدا ئەگەر کەسێک هات و کاری به من بوو بیهێنە لای من 

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

بەشێکی کەم له بارەی حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت_6


هەروەها هاتووە کە موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - لە کاتی حوکمڕانی و خەلافەتیدا بیستوویەتی کە کەسێک هەیە لە یەمەن زۆر لە پێغەمبەری پیرۆز دەچێت -

.

موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - نامەیەک بۆ پارێزگاری یەمەن نووسی کە دەستبەجێ ئەو کەسەی باسکراوە بنێرێتە ئێرە، بەڵام بە ڕێز و کەرامەتێکی تەواوەوە.

.

ئەو کەسەی کە باسی لێوە دەکرێت بە حورمەت و ڕێزی تەواوەوە هێنرا، حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت خۆی چوو بۆ پێشوازی لێکردن، هەر کە بینی، نێوچاوانی ماچ کرد و بۆ ماوەیەک لای خۆی هێشتەوە.پاشان دیارییه کی زوری پێدا و به حورمەت ناردیەوە (٢)

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

2--سەرچاوە: حضرت معاویه و حقایق تاریخی / ص 227 / با اندکی تصرف

حەزرەتی معاویە بەشی_پێنجەم

حەزرەتی معاویە - خوا لێی ڕازی بێت - لە ڕوانگەی شوێنکەوتووانەوە(تابیعین) بەشی_پێنجەم 



لە ناو سوننەکاندا، حەزرەتی موعاویە(رضی اللە عنە) پێگەی خۆی وەک هاوەڵێکی پێغەمبەر و نووسەری وەحی و نامەنووسی پاراستووە. نازناوی خال المومنین کە بە واتای خاڵی ئیمانداران دێت، کە بەهۆی زەواجی خوشکەکەی لەگەڵ پێغەمبەر پێی دراوە، پێگەی زیاتری بۆ زیاد کرد.

 

حەزرەتی موعاوییە (رضی اللە عنە) خەزوری پێغەمبەرە صل اللە علیە وسلم یەکێکە لە ٲصحاب، بەس بەبینینی حەزرەت، پلەی لەهەموو چاکانی تابعین و تا کۆتایی ئوممەت بەرزترە

 

حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - بە یەکێک لە هاوەڵانی بەرز و بەنرخی پێغەمبەری پیرۆز (صلی الله علیه وسلم) دەزانن .پێگەیەکی تایبەتی هەیە لە نێو تابعین و تابعی تابعین و سەلەفی سالح و گەورەکانی دین.

 

لێرەدا ئاماژە بە چەند ڕیوایەتێک لە تابیعینەوە دەکەین سەبارەت بە کەسایەتی و پێگەی حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت

 

عەلامە ابن کثیر لە البدایه و النهایه دا دەفەرموێت: ڕۆژێک لە تابیعیەکی بەناوبانگ، عەبدوڵڵا کوری موبارەک (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) پرسیاریان کرد دەربارەی کەسایەتی حەزرەتی موعاویە (خوای گەورە لێی ڕازی بێت).

 

لە وەڵامدا وتی: من باسی ئەو کەسە بکەم کە لە پشت پێغەمبەری خودا - صلی الله علیه وسلم- نوێژی کردووە و لە وەڵامی (سمع الله لمن حمده) (ربنا و لاک الحمد)ی وتوه چیم هەیە بیڵێم .

 

هەروەها ڕۆژێک کەسێک هاتە لای و پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - باشترە یان عومەر بن عەبدولعەزیز؟

 

ئیبن موبارەک بە بیستنی ئەم پرسیارە تووڕە دەبێت وده لی: ئایا ئەم دوو کەسە پیکه وه بەراورد دەکەیت؟  (یەک سەحابە لەگەڵ تابیعیەک؟)

 

سوێند بەخوا ئەو تۆزەی کە لەسەر جەستە و لوتی موعاویە (خوا لێی ڕازی بێت) نیشتووه که هاوریی پێغەمبەر بوو لە کاتی جیهاد لەگەڵ کافران, شایستەیی زیاتری هەیە لە عومەری کوری عەبدولعەزیز (کە بە دادپەروەری و تەقوای ناسراوە لەنێو تابیعین دا. (1)

(1)                    البدایه و النهایه / بەرگی هەشتەم

 

خۆشەویستی و سۆزی پێغەمبەری خودا _صل الله علیه وسلم- لەنێو دڵ و دەروونی  موعاویەدا (خوا لێی ڕازی بێت) ڕەگ و ڕیشەی داکوتابوو.

 

معاویە پێش وەفاتی- خوا لێی ڕازی بێت - وەسیەت بۆ کوڕەکەی یەزید دەکات و دوای ئەوە ئەم چیرۆکەی بۆ دەگێرێتەوه

 

ڕۆژێک پێغەمبەری خودا- صل الله علیه و سلم - نینۆکەکانی دەبڕی و قژی دەبڕییەوە، کە منیش هەڵمگرت و لەگەڵ خۆمدا هێشتمەوە. بۆ ڕۆژێکی وا

 

ئەی کوڕەکەم! کاتێک دەمرم، دوای شۆردنم، ئەم پارچە قوماشە لە ژێر کفنەکەمدا دابنێ، سەر جەستەم و نینۆک و قژەکە بخەرە ناو دەم و چاو و شوێنی سوجدەمەوە. بەڵکو خودا بە نیعمەتی ئەمانە ڕەحمم پێ بکات خودا لێی خۆشبوو و میهرەبانە.

 

ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و سۆزێکی چڕ و پڕە بەرامبەر بە پێغەمبەری خودا - درود و سەلامی خودای لەسەر بێت.

 

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته مادامت السماوات و الارض


وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی