بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

خەلافەتی حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه) 1

بسمه سبحانه و تعالی

ڕەوتی کرۆنۆلۆژی ڕووداوەکانی ئاژاوەی گەورە لەدژی خەلافەتی حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه) 1

.

ڕووداوەکانی پەیوەست بەو ئاژاوە گەورەیە که لە ساڵی ٣٠ی کۆچی دەستی پێکرد، واتە لە ساڵی حەوتەمی خەلافەتی حەزرەتی عوسمانەوە، یەکەم پریشکی ئەو ئاگرە لە شاری کوفە ڕوویدا، شارێک کە بە ناوەندی (فیتنە و شڵەژاندن) لە سەرەتای مێژووی موسڵمانان ڕەچاو دەکرا.

.

کاتێک حەزرەتی عوسمان کاروباری خەلافەتەکەی گرتە ئەستۆ، (مغیره بن شعبه) والی کوفە بوو، حەزرەتی عوسمان بە فەرمانێک لە کارەکەی دوورخستەوە و هاوەڵی پایەبەرز (سعدبن ابی وقاص)ی لە شوێنی دانا و سەعد بن ئەبی وەقاس والی کوفە بوو بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک. (رضی الله تعالی عنهم اجمعین(

.

دوای ئەوە لە ساڵی ٢٥ی کۆچیدا حەزرەتی عوسمان (ولید بن عقبه بن معیط) دانا کە بە هاوەڵێکی بەنرخ و موجاهیدێکی دڵسۆز دادەنرا، کە لە سەردەمی ئەبوبەکر و عومەردا والی بووە، خوا لێی ڕازی بێت ، وەک جێنشینی سەعد بن ئەبی وەقاس.

.

)ولیدبن عقبه) بۆ ماوەی پێنج ساڵ پارێزگاری کوفە بووە، لەو ماوەیەشدا ناوبانگێکی زۆری لە نێو خەڵکدا پەیدا کردبوو، چونکە لە لایەک کەسێکی بەسەبر و حەوسەله و لێبوردە بوو، لە لایەکی دیکەشەوە زۆر به زاکوون بوو. هەرگیز دەرگای شوێنی کار و ماڵەکەی بەسەر خەڵک دانەدەخست؛ وە بە میھرەبانی کێشەی خەڵکی چارەسەر دەکرد!

.

هەر لەو سەردەمەدا بوو کە ئاگری فیتنە لە شاری کوفە هەڵگیرسا و کەسانی داو ێن پیس و بەدڕەوشت و سەرگەردان و یاخیبوو، تۆوی ناتەبایی و وێرانکارییان لە خاکی ژیانی کۆمەڵایەتیدا چاند، بۆ ئەوەی سود لە فیتنە خراپەکانیان وەربگرن، و لە ژمارەیەک گەنجی دڵ چەڕێن و گەندەڵ و تاوانکار کە بە نهێنی پێکەوه، ڕێکخستنی پێویستیان لە پەیوەندی کردندا کردبوو و خراپەکاریان دەکرد!

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

ڕووداوێکی گەورە لەسەر خەلافەتی ئیسلامی


سەرەڕای ئەوەش، ناوی (یەزید) بۆ خەلافەت دووباره دیتەوه مەیدان، تەنانەت چل کەس لە خەڵکی کوفە هاتن (یان نێردراون) بۆ خزمەتی ئەمیر موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت-

.

و پێشنیاریان بۆ کرد کە شایەنی ئەوەیە (یەزید)پاش خۆی بکات به خەلیفە چونکە بەڕای ئێمە هیچ کەسێک لە ئەو بەدڵتر و لێهاتووتر لە سیاسەت و کاروباری دەوڵەتدا نییە بۆیە پێویستە خەڵک ئێستا بەیعەتی لەگەل بکات

.

حەزرەتی ئەمیر موعاویە -خوا لێی ڕازی بێت- کەمێک بیری لێکردەوە و ڕاوێژی بە هەندێک کەس کرد لەم بابەتەدا .

.

هەندێکیان بە خەلافەتی (یەزید) ڕازی بوون. چونکە تا ئەو کاتە گەندەڵکاری و داو ێن پیسی (یەزید) ئاشکرا نەبوو، هەرچۆنێک بێت، دواجار بڕیارێک بۆ بەیعەتی خەلافەتی (یەزید)  دەدرێت.

.

.

بەیعەتدان بە یەزید

تا ئێستاش ئاشکرا نەبوو کێ بەیعەتی یەزیدی لە سوریا و عێراق بڵاوکردۆتەوە و ئەم قسەیە لە نێو خەڵکدا بلاو بووه کە؛ گەلی شام، عێراق، کوفە و بەسرە ڕێککەوتوون لەسەر بەیعەتدان بە یەزید

.

خەڵکی حیجازیش چاویان لەسەر ئەهلی بەیت بوو بەتایبەت حەزرەتی حسێن بن عەلی (خوا لێی ڕازی بێت) کە دوای ئەمیر موعاویە (خوای لێ ڕازی بێت) بە شایستەی خەلافەتیان دەزانی.

.

 وە لەم حاڵەتەدا چاوەڕێی بۆچوونی حەزرەتی حسێن و حەزرەتی عەبدوڵڵا بن عومەر و حەزرەتی عەبدوڵڵا بن ئەبی بەکر و حەزرەتی عەبدوڵڵا بن زوبەیر و حەزرەتی عەبدوڵڵا بن عەباس بوون (خوای گەورە - لێیان ڕازی بێت-).

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

هەڵەی ئیجتیهادی حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت


حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - لە ماوەی حوکمڕانیدا چەند جارێک ڕووبەڕووی خلیسکانی ئیجتیهاد بووەتەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی حوکمڕانیەکەی جیاواز بێت لە خەلافەتی دامەزراو، و سەردەمی حوکمڕانیەکەی پێی دەوترێت (شانشینی).

.  

بەڵام ئایا تاوانبارە لەسەر ئەم هەڵە و خلیسکانە؟

(عەللامە تەقی عوسمانی) دەفەرموێت: لە فەرموودە صحیحەکاندا باس لەوە کراوە کە ئەگەر موجتەهیدێک بگاتە حەق دوو جار پاداشتی دەدرێتەوە، وە ئەگەر هەڵەی کرد ئەوا هەمان پاداشت وەردەگرێت، وە گومانی تێدا نییە کە حەزرەتی موعاویە - خوای گەورە لێی ڕازی بێت، ئەو موجتەهید بووە، بۆیە ئەگەر هەڵەی کرد، لای خودا پاداشتی هەیە. وە ئەمەش بۆ حەزرەتی موعاویە - خوای گەورە لێی ڕازی بێت جێگەی ناڕەزایی و سەرزەنشت نییە.

 .

بەڵام ئەم بابەتە (خلیسکانی ئیجتیهاد) ناتوانرێت بۆ کەسانی دواتر (وەکوو یەزید) جێبەجێ بکرێت. چونکە ئەوان بە هیچ شێوەیەک شیاوی ئیجتیهاد نەبوون، بەڵکوو به ئاشکرا گوناهبار و داو ێن پیس بوون و بە هیچ شێوەیەک لە بازنەی خەلیفەکاندا ناژمێردرێن . وە تەنها لە لیستی پاشاکاندان

.

یەکێک لەو هەڵە گەورانە هەڵبژاردنی کوڕەکەی(یەزید) بوو بە جێنشینی خۆی .

ئەم پێشنیازە لەلایەن هاوەڵانی بەنرخی پێغەمبەر و شوێنکەوتووانیەوە ڕەخنەی توندی لێ گیرا و زۆربەی گەورەکانی هاوەڵان و حەزرەتی ئومم المومینین عائیشەی صدیقە - خوا لێی ڕازی بێت - ڕەتیان کردەوە .

.

ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر لەسەر ئەم پرۆسەیە لە موفتی شێخ عوسمانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەهێنینەوە (3) دریژه ی هەیە................

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

خەلافەتی حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت

حەزرەتی حەسەنی کو ڕی حەزرەتی عەلی -خوا لێیان ڕازی بێت- لەگەڵ بینینی فیتنە و ئاژاوەگێڕی موونافیقەکان و خەواریجەکان و ئەگەری ڕژانی دووبارەی خوێنی هاوەڵان ، و بینینی ناکۆکی خەڵکی عێراق، بڕیاریدا خەلافەت بە حەزرەتی موعاویە-خوا لێی ڕازی بێت-  بسپێرێت - بۆ ئەوەی هیچ ناکۆکییەک دروست نەبێت و حەزرەتی حەسەن-خوا لێی ڕازی بێت-  ڕێگری لە خوێنڕشتنەکە کرد و خۆی گەڕایەوە بۆ مەدینە .    

.

حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - چووە کوفە و خەڵکەکە هەموویان بەیعەتیان پێدا. (1) عەللامه سیوطی دەفەرموێت: حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - بە گشتی 20 ساڵ والی بووە و بۆ ماوەی 20 ساڵ وەک خەلیفە و حاکمی ئیسلامی دانراوه(2 (

.

٤ ساڵ لە سەردەمی خەلافەتی حەزرەتی عومەر، ١٢ ساڵ لە سەردەمی خەلافەتی حەزرەتی عوسمان، ٤ ساڵ لە سەردەمی خەلافەتی حەزرەتی عەلی، و ٦ مانگ لە سەردەمی خەلافەتی حەزرەتی حەسەنی کوری عەلی (رضی الله تعالی عنهم اجمعین) ئەمیر و والی شام بووە.

 .

عەللامه ابن کثیر دەفەرموێت: پێغەمبەری خودا صل الله تعالی علیه و سلم- لە فەرموودەکاندا باسی لەوە کردووە کە دوای من خەلافەت تا سی ساڵ دەخایەنێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ شانشینی .

.

وە ئەم ماوەی سی ساڵە بە خەلافەتی حەزرەتی حەسەن - خوا لێی ڕازی بێت - تەواو بوو و حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - یەکەم پاشای ئیسلامی بوو و باشترینیان بوو. (3(

.

عه للامه سیوطی فەرموودەیەک له (کعب الاحبار )دەهێنێتەوە کە دەڵێت: (لن یملک أحد هذه الامة ما ملک معاویه) هیچ کەسێک لەم ئوممەتە بە ئەندازەی موعاویە حوکم ناکات.

.

[1] اسد الغابه / ج 5 / ص 200.

[2] تاریخ الخلفاء / سیوطی / ص 195.

 [3]البدایه و النهایه / ج 8.خەلافەتی حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

 

شەڕی (صفین) بەشی کۆتایی

شاندەکەی ناوبراو هاتە لای حەزرەتی عەلی- ڕەزای خوایان لیبیت- و پەیامی حەزرەتی موعاویەیان، بە ئیمامی عەلی گه یاند.

.

 بەلام بەهۆی ئەو دەلیله ڕەوایانەی کە حەزرەتی عەلی (خوا لێی ڕازی بێت) هەیبوو ڕەتیکردەوە بکوژەکان ڕادەستیان بکات

.

و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لەشکری شام کە هەمووی گوێرایەڵی فەرمانی حەزرەتی موعاویه(خوا لێی ڕازی بێت) بوو، بەیعەت نەکەن لەگەل حەزرەتی عەلی (خوا لێی ڕازی بێت)  و ناکۆکییەکە دەستی پێکرد. (1) حضرت معاویه و حقایق تاریخی / ص 263.

.

بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەمانە، ئەو دوو هاوەله گەورەیه؛ ڕێزیان لە یەکتر دەگرت و هیچیان بۆ پۆست و پێگه شەڕیان نەدەکرد؛ بەڵکو هەریەکەیان خۆی لەسەر ڕێگای ڕاست دەبینی و بۆ  هه مان ڕا شەڕیان دەکرد؛

.

بێگومان بوچوونی جەماوەری زانایان  ئەوەیە کە حەزرەتی عەلی - خوا لێی ڕازی بێت- لەم ململانێیەدا ڕاستی کردووە و ئەمەش هەڵەیەکی ئیجتیهادی بووە کە حەزرەتی موعاویە کردوویەتی - خوا لێی ڕازی بێت. (2) البدایه و النهایه / ج 8 / ص 129.

.

و صل الله علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته مادامت السماوات و الارض

وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردیشەڕی (صفین) بەشی کۆتایی