سەرنجتان بۆ بەشێک لە ئایەتەکانی قورئان ڕادەکێشین کە لێیەوە حەقیقەت وجەوهەری قورئان تێبگەین:
.
ذلک الکتاب لا ریب فیه هدی للمتقین.(2/2)
ئه‌و قورئانه کتێبێکه هیچ گومانێکی تێدا نیه، (که له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه کراوه به جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر )(صلی الله علیه وسلم) که مایه‌ی ڕێنمووی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزکاران
.
شهر رمضان الذی انزل فیه القرآ‌ن هدی للناس و بینات من الهدی و الفرقان.(185/2)
مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) که قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵکی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه، له ڕێنموویی و جیاکردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق
.
ان هذا القرآ‌ن یهدی للتی هی اقوم.(9/17)
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خشه بۆ چاکترین ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه، مژده‌یش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ی که کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ده‌که‌ن که بێگومان پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه.
.
و لقد صرّفنا فی هذا القرآ‌ن لیذکروا و ما یزیدهم الا نفورا.(41/17)
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا به چه‌نده‌ها شێوه له هه‌موو مه‌به‌سته‌کان دواوین تا بیربکه‌نه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی قورئان بۆ خوانه‌ناسان ته‌نها دووره په‌رێزی نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات.
.
و ننزل من القرآ‌ن ما هو شفا‌ء و رحمة للمؤمنین و لا یزید الظالمین الا خسارا.(82/17)
ئێمه له قورئان ئایه‌ت و سووره‌تانێک داده‌به‌زێنین، که ببێته هۆی شیفاو چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌کان هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیش، بۆ ئیمانداران، بۆ سته‌مکارو خوانه‌ناسانیش ته‌نها زیادکردنی زه‌ره‌رو زیان نه‌بێت هیچی تر نی یه، هیچ به‌هره‌و سوودێکی لێ نابه‌ن.
و انک لتلقی القرآ‌ن من لدن حکیم علیم.(6/27)
{ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)} به‌ڕاستی تۆ له‌لایه‌ن زاتێکی دانا‌و زاناوه قورئان فێر ده‌کرێیت و پێت ده‌ردرێت.
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد بعدد نعمک یا الله
مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده