بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

شەریعەت و فەلسەفە

بسمه سبحانه و تعالی

خوێندنەوەی ئەم بابەته زۆر گرینگه

.

ئیمام ئەبو ئیبراهیم بن محمد بوخاری، شیکەرەوەی کتێبی {التعرّف لمذهب التصوّف} دەنووسێت:

 

کۆدەنگی ئەم تەریقەتە (سوفیە) ئەوەیە کە هەرچی خودای متعال لە کتێبەکەیدا ئەرکی سەرشانی بەندەکانی کردووه وە هەرچی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) واجبی کردبێت ئەوە ئەرکێکی واجبە و پێویستە بۆ دانا و ژیرەکان و هەموو مسولمانان که نابێت لە فەرزەکان بوەستن و بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی پێنادرێت تەمبەڵی بکرێت ، تەنانەت ئەگەر پیاوچاکیش بێت ، یان پارێزەرێک یان عارفێک بێت. هەرچەنده تەواوی پلە و پایەکانی تەسەووفی بەدەست هێنابێت یان ئەگەر به بالاترین دەرەجەی ئیجتهادیش گەیشتبێت.

مانای ئەم وتەیە کە باسمان کرد ئەوەیە کە بەندە نابێت ڕەوشتەکانی شەریعەتی ئیسلام لەدەست بدات لە هەر بارودۆخێکدا.    

 

لە (ئەسرار التوحید) دا باس لەوە کراوە: " شێخی ئێمە ئەبو سەعید قدّس‌الله روحه العزیز فەرموویەتی "هەرچیمان خوێندبوویەوە و بینیبوومان، بیستبێتمان یان  نووسراوه بووبێت لەو کردارانەی کە رسول الله(صلی الله علیه وسلم) کردبێتی یان فەرمووبێتی ، ئێمە هەموومان جێبەجێ کردووه و هەروەها خوو و شێوازی هەموو شێخەکان ئاوابووه. وە بە درێژایی تەمەنیان، پەیڕەوی لە نەریتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و سوننەت و زیکر و عیبادەتی ئەویان واجب کردووە لەسەر خۆیان  

 

لە کتێبی (مرصاد العباد‌)دا لە شێخ نەجمەدین ڕازیەوە خوێندمانەوە: " لێرەدا  فەیلەسوفەکان بە هەڵەدا چوون... کە ناچار نەبوون گوێڕایەڵی پێغەمبەران بن... پێیان وابوو هەموو شتێک عەقڵە... ئەوان نەیاندەزانی کە لە دەرەوەی عەقڵ ئامرازی تر هەن کە مرۆڤ هەزار جار لە عەقڵ بەرزتر دەکەنەوە . وەکوو (دل و سرّ و روح و خفیّ و اخفی) ئەم ئامێرانە بە عەقڵ تێناگەن، هەروەها بە عەقڵیش ناچێنرێت، چونکە خودی عەقڵ توانای تێگەیشتن لە خۆی نییە و لە خۆیدا پەککەوتە و نەخۆشە.

 

چونکە ئەم ڕستەیە، پێویستیان بە دکتۆرێکی شه رعی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن بە پێی یاسای لەم وتەیە دەردەکەوێت کە: وەک چۆن چرایەک پێویستی بە ڕۆن هەیە بۆ ئەوەی بە داگیرساوی بمێنێتەوە، پاراستنی ئیمانیش پەیوەستە بە کردەوە و جێبەجێکردنی ڕێساکانی شەریعەتەوە، وە وازهێنان لە کردەوەکان هاوتایە لەگەڵ کوژاندنەوەی چرای ئیمان. چارەسەری هەر یەکێکیان بکەن، چونکە چاوی عەقڵی کۆمەڵێک چەوتیان بە چاوپۆشی خراپەکاری بەستووە، بێبەش بوون لە بینینی تایبەتمەندییەکانی شەریعەت و یاسای پێغەمبەران، بە گاڵتەجاڕی و بێڕێزیەوە سەیریان دەکرد و شانازییان بە پێشوازیی عەقڵ و سەرلێشێواوییەکەیەوە دەکرد

 

لە کتێبی "مصباح الهدایه‌ومفتاح الکفایه" لە نووسینی شیخ عزّالدّین‌محمود‌کاشانی ، هەروەها دەخوێنینەوە: "ئیمان وەک چرای فانووس وایە و کردار  وەک نەوت وایە" وەک چۆن ڕووناکی چرایەک بە یارمەتی ڕۆن زیاد دەکات و گەشاوەتر دەبێت، ڕووناکی ئیمانیش بە یارمەتی ڕۆنی کردەوه زیاد دەکات و گەشاوەتر دەبێت. لەم وتەیە دەردەکەوێت کە: وەک چۆن چرایەک پێویستی بە ڕۆن هەیە بۆ ئەوەی بە داگیرساوی بمێنێتەوە، پاراستنی ئیمانیش پەیوەستە بە کردەوە و جێبەجێکردنی ڕێساکانی شەریعەتەوە، وە وازهێنان لە کردەوەکانی شەریعەت هاوتایە لەگەڵ کوژاندنەوەی چرای ئیمان.

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد مافی علم الله

صلاه دائمه بدوام ملک الله

121

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد