هاندانی درێژەدان بە زیکری ئیلاهی
بۆ وەرگرتنی تەریقەتی نەقشبەندی بە قەڵەمی
حەزرەتی ئیمامی ڕەبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت.
.
پوختە
ژیربە و ئاگاداربە کە بەختەوەری تو، بەڵکوو بەختەوەری هەموو مرۆڤایەتی و ڕزگاری هەمووان، لە یادی الله دایه.
.
بۆ یەکێک لە مناڵەکانی میر محەمەد نوعمان بەدەخشی لە هاندانی بەردەوامی زیکری ئیلاهی ـ جَلَّ سُلْطَانَه ـ و دڵگەرم کردنی بۆ گرتنەبەری شێوازی نەقشبەندییە ـ قَدَّسَ اللهُ تَعَالَی اَسْرَارَهُمْ ـ بەخستنەڕووی شێوازی زیکر و... وَ ماَ یُنَاسِبُ ذَلِکَ.
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیْمِ اَلْحَمْدُللهِ رَبِّ الْعَالَمِیْنَ وَ الصَّلَوةُ وَ السَّلاَمُ عَلَی سَیِّدِ الْمُرْسَیْنَ وَ آلِهِ الطَّاهِرِیْنَ اَجْمَعِیْنَ.
ژیربە و ئاگاداربە کە بەختەوەری تو، بەڵکوو بەختەوەری هەموو مرۆڤایەتی و ڕزگاری هەمووان، لە یادی الله دایه ـ جَلَّ سُلْطَانَه ـ تا دەتوانرێت هەموو کاتەکان لە زیکری خودا ـ جَلَّ سُلْطَانَه ـ دا نوقم بکەن و بۆ ساتێکیش ئیجازەی پشتگوێخستن به خۆتان مەدەن
.
للهِ سُبْحَانَهُ اَلْحَمْدُ وَ الْمِنَّةُ_ کە بەردەوامبوونی زیکر لە تەریقەتی حەزەراتی (خواجگان) ـ قَدَّسَ اللهُ تَعَالَی اَسْرَارَهُمْ ـ لە سەرەتاوە گونجاو دەکرێت و لە ڕێگەی اندراج النِّهَایَةِ فِی الْبِدَایَةِ بەدەست دێت؛
بۆیەهەڵبژاردنی ئەم تەریقەته کە پلەبەرز و شەرەفمەندە، گونجاوتر و باشتره بۆ سالک، بەڵکو واجب و پێویستیشە؛ کەواتە واجبە لەسەر ئێوە کە سەرنجتان بە تەواوی لەسەر گەورەکانی ئەم تەریقەته بەرزە چڕ بکەنەوە و له مورشدی خوتان داوای هیممەت و بەردەوامبوون لەسەر ریگەتان بکەن.
سەرەتا هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لە زیکر کردن پێویستە سەرنجی دڵی سنەوبەری بدەیت، کە وەک خانەیەک وایە، مەڵهەمی دڵی ڕاستەقینە و ناوی پیرۆزی "الله" بخەیتە ناو ئەو دڵە و لەم کاتەدا، بە ئەنقەست هیچ بەشێکی جەستە مەجوڵێنە، تەرکیز لەسەر دڵ بکە و لە خەیاڵتدا ژیان بە ڕووخساری دڵ ببەخشە، و پێیەوە گرێ مەبە، چونکه مەبەست دڵه نەک ڕووخساری دڵ.
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد
عدد ما فی علم الله صلاه دائمه بدوام ملک الله