بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

پێناسەی سۆفیگەری بەشی سێیەم

ئەبولحەسەنی حەسری (خودا لێی رازی بێت) دەفەرموێت: سۆفی ئەو کەسەیە کە ناگەڕێتەوە بۆ ئەو تاوانەی کە کردوویەتی، دڵی هیچ ئارام ناگرێت تەنها به خۆشەویستی پەروەردگارەکەی نەبێت. لە کاتێکدا پشت بە ئیزنی خودا دەبەستێت کە ئەوەی دەیزانێت بۆی دیاری کردووە.  


.

ئەبو سەعیدی ئەبولخەیر (خودا لێی ڕازی بێت) (440ی کۆچی کۆچی دوایی کردووە) دەفەرموێت: سۆفی ئەو کەسەیە کە ئەوەی لێی بەرپرسیارە بەجێی دەهێنێت و هەرچەنده ده تووانای دایه سامانی دونیا دەبەخشێت.

.

شێخ عەبدولقادری گەیلانی (خودا لێی رازی بێت) (470-561 کۆچی) دەفەرموێت: سامانی دونیا لە ڕێگەی حەڵاڵ بەدەست بێنە، ئینجا بیخە ناو بەری دەست و نەک لە جێگای خۆشەویستی لە دڵتدا. 

.

سۆهنون کە هاوچەرخی جونەید بووه (خودا لێیان رازی بێت) ، پرسیاری ئەوەی لێکرا کە سۆفیگەری چییە؟ فەرمووی: سۆفیگەری ئەوەیە کە تۆ خاوەنی هیچ شتێک نەبێت و هیچ شتێکیش جگە لە خودا خاوەنی تۆ نەبێت

.

شێخ ئەبو نەسری سیراج (خودا لێی رازی بێت) (کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٣٧٨ی کۆچی) دەفەرموێت: سۆفیەکان ئەوانەن کە شارەزای جەوهەری پیرۆزی خودا و فەرمان و حوکمە ئیلاهییەکانن.

.

لەو کردارانەی کە خودای گەورە هانی داون و دڵگەرمی کردوون، لێکۆڵینەوە دەکەن و دەگەڕێن، و ئەوحەقیقەتەی کە بەدوایدا دەگەڕان، تێیدا فانی بوونه

.

ئەبو سەعیدی خەرراز (خودا لێی رازی بێت) (٢٦٨ی کۆچی کۆچی دوایی کردووە) دەفەرموێت: سۆفی کەسێکە کە دڵی لە لایەن پەروەردگارەوە پاککرابێتەوە و پڕ بووە لە نوور و ڕووناکی، وە کەسێکە کە به چێژ یادی خودای گەورە دەکات [نشاة التصوف الاسلامی، ص 22.]

.                                                                                                      .

جەعفەر خولدی (خودا لێی رازی بێت) (348 کۆچی دوایی کردووە) دەفەرموێت: سۆفیگەری بریتییە  لە وەی که نەفست بکەی به کۆیله و دەرچوون لە خووی مرۆڤایەتی و تەواو  سەرنج بدەی به حەق تعالی.

.

حەزرەتی خواجە بەهائەددینی نەقشبەند (خودا لێی رازی بێت) (717-719 کۆچی) دەفەرموێت: تەریقەتی ئێمە تایبەتە بۆ ئەدەب.

.

سۆفی بایەخ بە خەبات لەگەڵ نەفسی خۆی دەدات، و ئاوا نییە تەنها بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینیەکەی ڕوو لە ڕووگەی خوداپەرستی بکات؛ بەڵکو سەرنجی ئەو بۆ حەماسەت و خۆشەویستی بۆ جەوهەری خودا دەگەڕێتەوە و لە ڕێگای خۆشەویستی و دڵداری خودادا ڕەنگە پێشوازی له ئازار و تاقیکردنەوە قبوڵ بکات.

.

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد مافی علم الله صلاه کامله بدوام مُلک الله

..

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد