ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
30 |
کوڕی وەزیر و زانای هونەرمەند (سەعدی شیرازی)
.
یەکێک لە وەزیرەکان کوڕێکی گێل و حۆلی هەبوو. ناردی بۆ لای یەکێک لە زاناکان بۆ ئەوەی ئەم کوڕە پەروەردە بکات، ڕەنگە ژیر بێت.
.
زاناکه بۆ ماوەیەک کوڕی وەزیرەکەی پەروەردە کرد و کاریگەر نەبوو. بۆ باوکی ناردەوە کە ئەم کوڕە ژیر نابێت و منیشی شێت کرد.
.
ئەگەر سەرچاوەی سروشت به نرخ بێت
پەروەردە کردن کاریگەر دەبێت
.
هیچ ژەنگ سرینێک خاسی ناکاتۆ
ئەگەر ئاسنێک خراپ سروشت بێت
.
ئەگەر سەگ به حەوت دەریا بشۆیتۆ
هەرکه تەڕی کەیت گڵاوتر ئەبێت
.
گەر کەری عیسا بەری بۆ مەککه
کاتێ گەڕاوه هێشتا هەر کەره
.
#سلام_قولا_من_رب_الرحیم
.