بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

سوفی راستەقینە کییه؟

سۆفی ڕاستەقینە کێیه؟


سۆفی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە ئەگەر کەسانی تر

ڕەخنەی لێ بگرن،

هەڵەی لێ بدۆزنەوە،

بە خراپه ناوی ببەن،

تەنانەت بوختانیشی پێ بکەن،

دەمی دادەخات و یەک قسەی ناشیرین بەکەس ناڵێت.

سۆفی عەیب نابینێت، بەلکو عەیب دادەپۆشێت...

شەمسی تەبریزی ڕەحمەتی خودای لێ بێت.

 وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

شەیتان چەند مندالی هەیە؟

پرسیار

شەیتان چەند منداڵی هەیە؟

ئەوان ناویان چییە؟

سەرقالی چ کاریکن؟

وه‌ڵام:

 

کۆی نەوەکانی شەیتان نازانرێت، بەڵام هەندێک لە نەوەکانی شەیتان و کردەوەکانیان باس کراوە:

 

له نیو منداڵانی شەیتاندا دوو کەس هەن کە ئیشیان وەسوەسەکردنە لە پاکی واتا لە دەستنوێژ و نوێژدا وەسوەسە لە دڵدا دروست دەکەن بۆ ئەوەی ئامادەیی دڵمان لە نوێژدا نەبێت. نیوی ئەم دوو شەیتانه (#لافس و #دلهان)ن

 

یەکێکی تر لە مناڵەکانی شەیتان ناوی #(زلنبور)ه کاری ئەو ڕازاندنەوە و جوانکردنی بازاڕەکانە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بە درۆ سوێند بخۆن و پێناسە و وەسفی کاڵا و بەرهەمەکانیان بکەن.

یەکێکی تر لە مناڵەکانی شەیتان ناوی #(بتر)ە، کاری ئەو ئەوەیە کە مرۆڤەکان لە کاتی لە کاتی بەڵا دا بگرین و ماتەمینی بۆ بگرن.له خۆ بدەن و خۆیان ئازاردەن.

 

یەکێکی تر لە منداڵەکانی شەیتان ناوی#(اعور)ه  کاری ئەو هاندانی خەڵکە بۆ لەشفرۆشی و زینا و تەنانەت لە پێناو وروژاندنی زیاتریشدا پفک دەکاتە سەر بەشە تایبەتیەکانی ژن و پیاودا، بەجۆرێک کە ئەوانیش بێن هان بدرێن بۆ کارە خراپەکان و زیناکردنی زیاتر و ...

 

 یەکێکی تر لە مناڵەکانی شەیتان ناوی #(مطروس)ە ، کاری ئەو دروستکردنی دەنگۆ و درۆیە لە دڵدا و بڵاوکردنەوەی درۆ لە نێو خەڵکدا .

 

کوڕێکی تری شەیتان ناوی #(داسم)ه و کارەکەی ئەوەیە که: کەسیک کە دەچێتە ناو ماڵەوە و سڵاو ناکات، ئەم شەیتانەش هەوڵ دەدات شەڕ و توڕەیی و دڵتەنگی لە نێوانیاندا دروست بکات لە ڕێگەی ئەم کەسەوە کە سڵاوی نەکردووە.


لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده


حەوت شتە سەر سورهینەرەکەی دایک

حەوت شتە سەر سورهینەرەکەی دایک

 

1ـ دانیشتن لەتەنیشت دایک بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەرامبەر ۷ جار دانیشتنە لەگەڵ پزیشکێکی دەرونی زۆر لێهاتوو.

2ـ لەڕووی زانستیەوە دایک کۆمەڵێک شەپۆلی خۆشەویستی و گەرمووگوڕ لەجەستەیەوە دەردەچێت کەباوەشی پیائەکەیت وات لێ ئەکات زۆرترین ئارامی و ئاسودەیی و ئەمانەتت پێ ببەخشێت.

3ـ دایک تاکە بونەوەرە کەسیستەموو ئامێرێکی هەستکردنی تێدایە کە هەستێکی لادروست ئەبێت کاتێک کەوەزع ناخۆشە ،بۆیە بەلاتەوە سەیر نەبێت ئەگەر رێگەی پێت نەدا لەماڵەوە بچیتە دەرەوە تەنانەت ئەگەر دەرچونەکەت بۆشوێنێکی خۆش و کات بەسەربردنیش بێت.

4ـ کاتێک دایک دەست ئەنێتە سەر شوێنی ئازارەکەت لەسەر جەستەت یەکسەر ئازارەکەت ئەشکێت و نامێنێت.

5ـ دایک هەمیشە خۆی قوربانی تۆ ئەکات و بە قوربانت ئەبێت هەرچەندە ئەگەر پێویستیش نەکات لەوکاتانەدا.

6ـ دایک لە توانایدا هەیە بە دووعاکانی ڕێڕەوی قەدەری تۆ بگۆڕێت.

7ـ دایک ئەو تاکە بونەوەرەیە کەتۆ ناتوانیت هەستەکانت لەبەر چاوی بگۆڕیت و بیشاریتەوە کاتێک کێشەیەکت هەیە تەنانەت ئەگەر بتەوێت فێڵیش بەکار بهێنیت.

خوای گەورە دایکی ئەوانە تەمەن دریژ بکات کە لە ژیاندا ماون،

ئەوانەش نەخۆشن شیفایان دات،

ئەوانەش وەفاتیان کردووە جێگایان فیردووس بێت.

نووسەر: عبید بانه

کانال تلگرامی محمد رسول الله