بسم الله الرحمن الرحیم و صل الله علی النبی محمد و آله
.
مرۆڤ کەی دەگاتە ئارامی ڕاستەقینە؟
.
چەندە هەژار و بێبەشین کاتێک یەکێک لە ئێمە دەڵێت: ئەگەر دەرچووم و بڕوانامە بەدەست بهێنم، دەگەم به ئارامی ڕاستەقینە و ئیسراحەت دە کەم
.
وە ئەوی تریش دەڵێت من هاوسەرگیری دەکەم و ئارامی بەدەست دەهێنم
.
سێهەمیش دەڵێ من کارێک دەدۆزمەوە و ئارامیم دەست دەکەوێت
.
یان خانوو یان ئۆتۆمبێلێک دەکڕم و ئارامی دەروونیم دەست دەکەوێت
.
چەنده درۆ و وەهمەکانی دونیا ئێمەی فریوداوە..
.
بەڵام چاکەکاران و دۆستانی خودا بۆچوونێکی جیاوازیان هەیە
.
کاتێک پرسیار لە امام احمد بن حنبل رحمه الله ده کرێت: کەی مرۆڤ دەگاتە ئاسوودەیی و ئارامی ڕاستەقینە؟ فەرمووی: کاتێک هەنگاوی یەکەم لە بەهەشتدا دەنێت
.
وە خەلیفەی دادپەروەر عومەر کوری عبدالعەزیز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: بەندە ئارامی نادۆزێتەوە تەنها لەژێر درەختی تۆبی (بەهەشت) نەبێت.
.
کەواتە بەختەوەرە ئەو کەسەی کە دەزانێت ئارامی ڕاستەقینەی خۆی لە کوێیە و بۆ گەیشتن بەو ئارامییه ڕەفتار دەکات.
.
داواکارین لە خودای گەورە، دونیا لە دڵمان لابدات و تەقوا بخاتە سەر ڕێگاکەمان و بە قورئان سنگمان گەشاوە بکات و هەموو کارەکانمان بە چاکە و نیعمەت کۆتایی پێبهێنیت و بەهەشت بکاتە شوێنی نیشتەجێبوونمان.
لە فارسییەوە وەرمگیراوە
پرسیار
شەیتان چەند منداڵی هەیە؟
ئەوان ناویان چییە؟
سەرقالی چ کاریکن؟
وهڵام:
کۆی نەوەکانی شەیتان نازانرێت، بەڵام هەندێک لە نەوەکانی شەیتان و کردەوەکانیان باس کراوە:
له نیو منداڵانی شەیتاندا دوو کەس هەن کە ئیشیان وەسوەسەکردنە لە پاکی واتا لە دەستنوێژ و نوێژدا وەسوەسە لە دڵدا دروست دەکەن بۆ ئەوەی ئامادەیی دڵمان لە نوێژدا نەبێت. نیوی ئەم دوو شەیتانه (#لافس و #دلهان)ن
یەکێکی تر لە مناڵەکانی شەیتان ناوی #(زلنبور)ه کاری ئەو ڕازاندنەوە و جوانکردنی بازاڕەکانە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بە درۆ سوێند بخۆن و پێناسە و وەسفی کاڵا و بەرهەمەکانیان بکەن.
یەکێکی تر لە مناڵەکانی شەیتان ناوی #(بتر)ە، کاری ئەو ئەوەیە کە مرۆڤەکان لە کاتی لە کاتی بەڵا دا بگرین و ماتەمینی بۆ بگرن.له خۆ بدەن و خۆیان ئازاردەن.
یەکێکی تر لە منداڵەکانی شەیتان ناوی#(اعور)ه کاری ئەو هاندانی خەڵکە بۆ لەشفرۆشی و زینا و تەنانەت لە پێناو وروژاندنی زیاتریشدا پفک دەکاتە سەر بەشە تایبەتیەکانی ژن و پیاودا، بەجۆرێک کە ئەوانیش بێن هان بدرێن بۆ کارە خراپەکان و زیناکردنی زیاتر و ...
یەکێکی تر لە مناڵەکانی شەیتان ناوی #(مطروس)ە ، کاری ئەو دروستکردنی دەنگۆ و درۆیە لە دڵدا و بڵاوکردنەوەی درۆ لە نێو خەڵکدا .
کوڕێکی تری شەیتان ناوی #(داسم)ه و کارەکەی ئەوەیە که: کەسیک کە دەچێتە ناو ماڵەوە و سڵاو ناکات، ئەم شەیتانەش هەوڵ دەدات شەڕ و توڕەیی و دڵتەنگی لە نێوانیاندا دروست بکات لە ڕێگەی ئەم کەسەوە کە سڵاوی نەکردووە.
لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە
حەوت شتە سەر سورهینەرەکەی دایک
1ـ دانیشتن لەتەنیشت دایک بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەرامبەر ۷ جار دانیشتنە لەگەڵ پزیشکێکی دەرونی زۆر لێهاتوو.
2ـ لەڕووی زانستیەوە دایک کۆمەڵێک شەپۆلی خۆشەویستی و گەرمووگوڕ لەجەستەیەوە دەردەچێت کەباوەشی پیائەکەیت وات لێ ئەکات زۆرترین ئارامی و ئاسودەیی و ئەمانەتت پێ ببەخشێت.
3ـ دایک تاکە بونەوەرە کەسیستەموو ئامێرێکی هەستکردنی تێدایە کە هەستێکی لادروست ئەبێت کاتێک کەوەزع ناخۆشە ،بۆیە بەلاتەوە سەیر نەبێت ئەگەر رێگەی پێت نەدا لەماڵەوە بچیتە دەرەوە تەنانەت ئەگەر دەرچونەکەت بۆشوێنێکی خۆش و کات بەسەربردنیش بێت.
4ـ کاتێک دایک دەست ئەنێتە سەر شوێنی ئازارەکەت لەسەر جەستەت یەکسەر ئازارەکەت ئەشکێت و نامێنێت.
5ـ دایک هەمیشە خۆی قوربانی تۆ ئەکات و بە قوربانت ئەبێت هەرچەندە ئەگەر پێویستیش نەکات لەوکاتانەدا.
6ـ دایک لە توانایدا هەیە بە دووعاکانی ڕێڕەوی قەدەری تۆ بگۆڕێت.
7ـ دایک ئەو تاکە بونەوەرەیە کەتۆ ناتوانیت هەستەکانت لەبەر چاوی بگۆڕیت و بیشاریتەوە کاتێک کێشەیەکت هەیە تەنانەت ئەگەر بتەوێت فێڵیش بەکار بهێنیت.
خوای گەورە دایکی ئەوانە تەمەن دریژ بکات کە لە ژیاندا ماون،
ئەوانەش نەخۆشن شیفایان دات،
ئەوانەش وەفاتیان کردووە جێگایان فیردووس بێت.
نووسەر: عبید بانه
کانال تلگرامی محمد رسول الله
قورئان خوێندن بۆ مردوو
پیغەمبەری خودا صلی الله علیه و سلم دەفەرموێت:
کاتێک یەکێک لە ئێوە مرد، زیندانی مەکەن، بەڵکو خێرا بینێژن و
فاتیحە و کۆتایی سورەتی بەقەرە بخوێنە لە لای سەری لە گۆڕەکەیدا.
قورئان خوێندن بۆ مردوو دوو شێوازی هەیە:
ئەگەر قورئان خوێندن لە حزووری مردوو یان لە سەر گۆڕەکەی بووبێت، بە پێی کۆدەنگی ئیمام و زانایان پاداشتەکەی دەچێتە سەر مردوو و ئەویش سوود لە نیعمەتەکانی وەردەگرێت.
ئەگەر قورئان لە غیابی مردوودا بخوێنرێت:
ئەگەر قورئانخوێن بە نیازی مردوو قورئان بیخوێنێت دوای خوێندنەوەی قورئان دوعای قبوڵکردن بخوێنیتەوە و بڵێ:
خوایە پاداشتی ئەم خوێندنەوەیە بدە بە گیانی فڵان کەسی مردوو، بە بڕوای هەموو موجتەهید و زانایانی مذاهب اربعه ، پاداشتی قورئان دەگاتە مردوو
شیخ ابن حجر لە کتێبی تحفه دەفەرموێت
بۆ ئەوەی پاداشتی قورئان خوێندن بگاتە مردوو، دەبێت خوێندنەوەی دوعای پاداشتەکە بخوێنرێتەوە. اللهم بلغ و اوصل مثل ثواب ما .............
قال الشافعی -رحمه الله:
ویُستحب أن یُقرأ عنده شیءٌ من القرآن، وإن ختموا القرآن عنده کان حسنًا ”
وا باشە بەشێک لە قورئان لە تەنیشت گۆڕەکەی بخوێنرێتەوە،
وە ئەگەر لە تەنیشت ئەو قورئانیان تەواو کرد باشە.
حەسەنی بەسری
کە تابعین بوە و بە سەد و سی صحابەی خۆشەویستمان گەیشتووە صل الله علیه وسلم
یەکێک بووە لە عابید و خواناس و پیاوچاکان
واعزی ئەوکات بووە بۆ خەڵک
کاتێک ئافرەتێک پێی دەلێت ئەی ڕیاباز ئەویش زۆری پێخۆش دەبێت و بە ڕوو خۆشیەوە دەڵێ:
بەڕاستی ئەوە بیست ساڵە دەمەوێ یەکێک بەناوی ڕاستەقینەی خۆم بانگم بکات،
بەڵام تا ئێستا تۆ نەبێت کەس نەیناسیوم
سەرچاوە:
مەجلیسی ئەولیا