بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

یەحیای کوری مەعاز "رضی الله عنه"

کەسێک ئەم ئایەتەی بۆ یەحیای کوری مەعاز "رضی الله عنه" خوێندەوە 

فقولا له قولا لینا:

واته لەگەڵ فیرعەون بە نەرمی قسە بکەن    

       .                         

یەحیا بە گریانەوە وتی:

ئەی پەروەردگاری میهرەبان ئەمە ئەوینداری تۆیە لەگەڵ کەسێک کە دەڵیت من خودام

کەواتە میهرەبانی تۆ چۆنه لەگەڵ کەسێک کە بڵێت: تو خودای منی

.

ئەمە خۆشەویستی و دلۆفانی تۆیە بەرامبەر بەو کەسەی کە دەڵێت "انا ربکم الاعلی": من پەروەردگاری گەورەی ئێوەم

.

کەواتە خۆشەویستیت چۆن دەبێت لەگەڵ کەسێک کە دەڵێت: شکۆمەندی بۆ خودای گەورەیه؟

.

وەرگێڕ:

سبحان الله واته: یادی خودای گەورە دەکەم بە چاکە و پاکی

سەرچاوە : تفسیر البغوی

کانال مکتوبات نقشبندی

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد ما فی علم الله صلاه دائمه بدوام ملک الله


ئەوانەی ئیمانیان لاوازه(1)

 

لاوازی ئیمان تەنیا نەخۆشییەکی بەشەکی نییە، بەڵکو دەکرێت وەک بەربڵاوترین نەخۆشی لە کۆمەڵگا موسڵمانەکاندا ئاماژەی پێبکرێت، کە بەداخەوە بە کەم دادەنرێت، لە کاتێکدا کاریگەری نەرێنی و دەرئەنجامی بەدبەختی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و لە هەمان ئاستدایە لەگەڵ لەناوچوونی ڕۆحی لە مرۆڤ.

 


ئەوانەی ئیمانیان لاوازه بەئاسانی گوناه دەکەن

ئەوەندە گوناه دەکەن کە دواجار گوناه کردن دەبێتە خوو بۆیان و ناشیرینییەکەی وردە وردە لە دڵیان نامێنێت و دەگاتە ئەو ئاستەی کە بە ئاشکرا گوناه بکەن.

رسول الله صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: هەموو ئومەتەکەم دەبەخشرێت، تەنها ئەوانە نەبێت کە بە ئاشکرا گوناهەکان ئەنجام دەدەن. (رواه بخاری)


ئەوانەی ئیمانیان لاوازه بێرەحم و بێبەزەن

مرۆڤی بێرەحم و بێبەزە بو نموونه ئامۆژگاری وەرناگرێت و کاریگەری تێدا ناکات بینینی مردوو یان لاشەکەی، دڵڕەقی نیشانەی لاوازی ئیمانە.

.

نەکەوتنە ژێر کاریگەری ئایەتەکانی قورئان:

لاوازی ئیمان دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ کاریگەری بەڵێن و بەڵێنەکانی قورئان نەبێت، نە فەرمان و قەدەغەکردنیشی.

وەرمگیراوه دریژەی هەیه......

مامۆستا سەید عوسمان زەبیحی ادام الله عمره

سەر بە ساداتی شەریفی تالشه (شاریکی باشووری ئیران) و یەکێکە لە زانا و عاریفەکانی هەڵکەوتووی ئەم وڵاتە  

لە ساڵی 1319 کۆچی (1940زایینی)  لەدایک بووە و خوێندنی ئایینی لە بیارە شەریفە و شارەکانی کوردستان تەواو کردووە، ئەم خەلیفە بەڕێزە یەکێکە لە موریده پلە باڵاکانی حەزرەتی سیراجدینی سانی و حەزرەتی شێخیش زۆر ڕێزی لێدەگرت و لوتفی زوری لەگەڵ بوو جاریک پێی فەرموو: هەر جارێک تەلەفۆنت بۆ کردم و گوتیان تو کیی؟ بڵێ (هاو ناو)م. ئێستا لە تالەش نیشتەجێیە و سەرقاڵی ڕێنماییکردنی موسڵمانانە.

جزی الله عنا سیدنا محمداً صلی الله علیه و آله وسلم بما هو اهله

جزی الله عنا مرشدنا کما هو اهله

حەقایەتێک له حەزرەتی سەعدی

لەبیرمە لە سەردەمی مناڵیدا زور عابید بووم و شەوانە بەئاگا بووم، تامەزرۆی خۆپاریزی و خواپرستی بووم.

شەوێک لە خزمەت باوکمدا دانیشتبووم (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) و بە درێژایی شەو قورئانی پیرۆزم دەخوێند و پیاوانێک لە دەوروبەرمان خەوتبوون.

بە باوکمم وت: یەکیان هەڵناستێت و دوو ڕەکات نوێژ بکات.  جۆرێک خەوتوون وەک ئەوەی نەخەوتوون بەڵکو مردوون.

باوکم وتی: کوڕم باشتر بوو تۆش خەوتبایت نەک پاشمله قسە لەسەر ئەم کەسانە بکەیت.

سەرچاوە: گۆلستانی سەعدی

چیرۆکی حەزرەتی ئووەیسی القرنی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)


پرسیاریان لە حەزرەتی ئووەیسی قەرەنی کرد،(ڕەحمەتی خوای لێ بێت): بەم گەورەیی و پێگەیەی لەلای پێغەمبەری خودا هەتبوو , بۆچی هەرگیز نەچووی بۆ خزمەتی؟  

حەزرەتی ئۆوەیس وتی: ئێوە بینیوتانە؟ وتیان: بەڵێ. حەزرەتی ئووەیس وتی: ئێوە تەنها جلوبەرگی موبارەکی ئەوتان بینیوە، بەڵام ئەگەر بە باشی بینیباتان، دەتانزانی برۆکانی موبارەکی چەسپاو بوون یان جیا بوون؟ سەیرە هاوەڵانی پێغەمبەر نەیانتوانی وەڵام بدەنەوە .

حەزرەتی ئووەیس دیسان پرسی: ئایا ئێوە عاشقی پێغەمبەر بوون ؟ وتیان: بەڵێ، وتی: ئەگەر دۆستایەتیتان ڕاست بوو، لەو ڕۆژەی کە ددانی موبارەکییان لە شەڕی ئوحوددا شکاند بۆچی وەک نیشانەی هاوسۆزی ددانەکانی خۆتان نەشکاند؟ ئایا هاوسۆزی مەرجی هاوڕێیەتی نییە؟

پاشان دەمی کردەوە و هەمووان بینیان کە ددانی نییە. دیسانەوە وتی: من، دیارە، پێغەمبەر صلى الله علیه وسلمم نەبینیبوو ، ددانەکانم  شکاند وەک نیشانەی هاوسۆزی و هاودڵی بۆ پێغەمبەر ؛ چونکە ئایینەکەم ئەم خۆشەویستی و هاوڕێیەتییەی لە من دەوێت . 

دوای ئەو قسانە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم گریان و داوایان لێکرد دوعایان بۆ بکات. حەزرەتی ئۆوەیس وتی: ئەگەر باوەڕتان هەیە، پێویستە بزانن کە من چەندین جار دوعام بۆ کردوون، چونکە لە هەموو دوعایەکدا دەڵێم :

اللهم أغفر للمؤمنین و المؤمنات

کەواتە ئەگەر تا مردن ئیمانتان لەدەست نەدا، ئەم دوعایە بارودۆخەکەت دەگرێتەوە و ئەگەر ئیمانتان لەدەست بدەن، من دوعا بۆ ئێوە بەفیڕۆ نادەم .

 

سەرچاوە:

تذڪرة الاولیاء عطارنیشابوری

 سلام_قولا_من_رب_الرحیم#