بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بۆچی ئیسلام ڕێگە نادات ئافرەتان وەک پیاو، فرە مێردیان هەبێت

ئەی خوایه له کارت سەری زانا گیژه

سُبْحَانَکَ لاَ عِلْمَ لَنَا إِلاَّ مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّکَ أَنتَ الْعَلِیمُ الْحَکِیمُ

 

بۆچی ژنان ناتوانن لە یەک کاتدا چەندین مێردیان هەبێت؟

زۆرێک لە خاتوونەکان ئەم پرسیارە دەکەن، بەڕاستی بۆچی؟

بۆچی ئیسلام ڕێگە نادات ئافرەتان وەک پیاو، فرە مێردیان هەبێت

 ئایا ئەمە جیاکارییە بەرامبەر بە ئافرەتان؟

ئەگەر وەڵامێکی زانستی تان دەوێت بیخوێننەوە

له زانستی (ژێنێتیک)دا دەرکەوتووە کە لە ئیسلامدا نهێنی شاراوە بۆ فرەژنی هەیە، کە لەم لێکۆڵینەوەیەدا دەرکەوتووە

بۆچی پیاو دەتوانێت لە یەک کاتدا چەند ژنی هەبێت؟ بەڵام ژن ناتوانێت لە یەک کاتدا چەند مێردی هەبێت؟

پسپۆرێکی جولەکە تایبەت بە جینات(ژێنێتیک) و دووگیانی دەڵێت: ئافرەتی موسڵمان پاکترین ئافرەتە لەسەر هەسارەی زەوی

پرۆفیسۆر ڕۆبەرت گیلهام، سەرۆکی کۆلێژی ئەلبێرت ئەنیشتاین کە خاوەندارێتی هی جوولەکەکانە و شارەزای زانستی تایبەت به (ژێنێتیک)ه، بە فەرمی موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند، و تەنها لەبەر یەک هۆکار

زانین و دۆزینەوەی حەقیقەتێکی زانستی و موعجیزە بێهاوتاکەی قورئانی پیرۆز، بەهۆی سنوردارکردنی ماوەی جیابوونەوە بۆ ئافرەتان، کە بۆ ماوەی سێ مانگە بە جۆرێک دونیای مۆدێرن و هەموو زانستە پێشکەوتووەکانی سەرسام کرد تێوەڕیکی سەرسوڕهێنەر و سەلمێنراوی زانستی بە ناو(بەرهەمی پیاو)

وەسفێکی زیاتر :

سپێرمەکانی پیاو ٦٢ جۆر پرۆتینی تێدایە، ئەم پرۆتینانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازن، هەروەک چۆن پەنجەمۆری هەر کەسێک جیاوازە، پەنجەمۆرەکانی هەر کەسێک تایبەتە بەوکەسه

ئەوەوەک چیپێکی ئەلیکترۆنی وایە کە هەر کەسێک چیپی تایبەتی خۆی هەڵدەگرێت.

جەستەی ژن کۆمپیوتەرێک به هەموو کەرەستەی پێویست له ناوەوەی خۆی

هەڵدەگرێت, و ئەم کۆمپیوتەرە زانیاری چیپی ئەو پیاوە تۆمار دەکات کە پەیوەندی لەگەڵدا دەکات

ئەگەر ئەم ئافرەتە یەکسەر دوای جیابوونەوەی هاوسەرەکەی شووی بە پیاوێکی تر کرد، یان ئەگەر لە یەک کاتدا چەند چیپێک بە کۆمپیوتەرەکەوە بەسترابوو

ئەمەش وەک ڤایرۆسێکی گەورە وایە کە هاتۆتە ناو ئەم کۆمپیوتەرە، هەر بۆیە ئەم ئافرەتە تووشی تێکچوونی هۆرمۆنی و دەروونی و نەخۆشی جۆراوجۆر دەبێت .

پرۆفیسۆر ڕۆبەرت بەشێوەیەکی زانستی سەلماندی کە یەکەم سوڕی مانگانە (ماوەی مانگانە) دوای جیابوونەوە(طلاق) 32% بۆ 35%، دووەم سوڕی مانگانە 67% بۆ 72%، و سێیەم سوڕی مانگانە 99.9% دەبێتە هۆی لەدەستدانی سپێرم و زانیارییەکانی میردی ئەو ژنه

ئینجا منداڵدانی ژنەکە دوای سێ سوڕی مانگانە لە هەموو شوێنەواری ڕابردوو پاک و خاوێن دەکرێتەوە و ئامادەیە بۆ وەرگرتنی چیپێک و شوێنەواری زانیاری نوێ، ئەو کاتەش هیچ زیانێک به ژنەکە ناگات  

بۆیە دەبینین ئەو ئافرەتانەی زیناکار و بێ ئەخلاقن تووشی نەخۆشیی سەختی جۆراوجۆر دەبن، ئەمەش بەهۆی کاریگەری تێکەڵبوونی سپێرمە جیاوازەکانە لە یەک کاتی تایبه ت بۆ چەند پیاو

وە سەبارەت بە ژنانی بێوە، بۆ نمونە مێردەکەی مردووە، پێویستە بۆ نەهێشتنی کاریگەری سپێرمی میرده که ی ماوەکه درێژتر بێت ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە دڵتەنگی دەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەری پیاوەکە بە شێوەیەکی بەهێزتر جێگیرتر بێت، و هەر بۆیەش هۆکارەکەی ئەوەیە کە پێویستی بە ماوەیەک هەیە کە خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەڵێت (أربعه أشهر و عشرا) (چوار مانگ و دە روژ) تا کەوتنی کاریگەری پیاوەکە بە تەواوی ئەنجام دەدرێت.

دامەزراندنی ئەم تێوەڕه وایکرد ئەم زانا گەورەیە ڕوو لە لێکۆڵینەوەی زیاتر و باشتر بکات.

ئەم زانایە بڕیاریدا تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدات، بۆیە گەشتێکی کرد بۆ ناوچەیەک لە ئەمریکا کە زۆربەی دانیشتووانی موسڵمانن، لە تاقیکردنەوەکەدا دەرکەوت کە ئەوان تەنها شوێنەواری سپێرم و زانیاری مێردەکانیان هەڵدەگرن

وە ئەمەش لەم نێوەندەدا لە ناوچەیەکی تری ئەمریکا کە خەڵکەکەی بەناو ڕۆشنبیر و بیرمەندی ئازاد و شوێنکەوتووی ئازادی سێکسین

ئەم تاقیکردنەوە دەریخست کە ژنان شوێنەواری سپێرمی پیاوانی زۆر لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن، لە دوو بەرهەمەوە بۆ سێ بەرهەم.

وە ئەم ڕاستییە لە ڕادەبەدەر تاڵ بوو کاتێک ئەم زانایە خۆی ئەم تاقیکردنەوەی لەسەر ژنەکەی ئەنجامدا و بۆی دەرکەوت کە سێ سپێرمی پیاوان لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت (واتە پەیوەندی لەگەڵ سێ کەس لە یەک کاتدا).

بەو هەموو شیکردنەوانە، قەناعەتی پەیا کردوه که به دڵنیاییه وه ئیسلام تاکە ئایینە کە پاکی و پارێزکاری، و سەرپەرشتی کردنی ژن و پەیوەندییە تەندروستەکانی لەگەڵ  کۆمەڵگادا گەرەنتی دەکات ، هەروەها ژنی موسڵمان پاکترین ژنە لەسەر هەسارەی زەوی

ئازیزان ئەم توێژینەوە زانستییە بەشێکی بچووکە لە زانستە بێکۆتاکانی قورئانی پیرۆز و هەر ڕۆژێک کە تێدەپەڕێت پەردەی نوێ لە زانستە بێ هاوتاکانی قورئان لادەبرێت

بۆئەوەی ئەوانەی ئیسلام بە بەربەستی پێشکەوتن و موسڵمانان بە کونه پەرست و دوا کەوتوو ناودەبەن، یان ئیسلام بە سنووردارکردنی ژنان دەزانن، دەڵێن ئیسلام ڕێزی لە مافی ژنان نەگرتووە ، بزانن کە ئیسلام کامڵترین دینه و ژنانی موسڵمان کامڵترینن

تکایە ئەم فەرمانە ئیلاهییە چەندین جار بخوێننەوە و بیگوازنەوە بۆ کەسانی تر تا ئەم گومانە تاریکه، ڕوون بێتەوە . بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوی بکەنەوە

سەرچاوە: کەناڵی تەلەگرامی مامۆستا عبدالحمید مومنی

وەرمگێڕاوه بۆ زمانی کوردی

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

https://b2n.ir/x30853