بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ئیمامی سیوطی کییە؟

ئیمامی سیوطی کێیە؟


زۆر گرینگە ئێمە کورتەیەک لەسەر ژیانی پێشەواکانمان بزانین.


ناوی تەواوی عبد الرحمن کوڕی کمال الدین أبی بکر کوڕی محمد سابق الدین خضر الخضیری الأسیوطی المشهور باسم جلال الدین السیوطی.

.

ئیمامی سیوطی لە خێزانێکە کە ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ شێخێکی ئەهلی تەسەوف کە ناوی (همام الدین الخضیری) بووە، کە (الخضیری) لەقەبێکە دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی (الخضیریة) لە بەغداد.

.

لەدایک بووە لە میصر-قاهیرە 849 کۆچی بەرامبەر 1445 زاینی.

لە خێزانێکی زانست پەروەری ئاینی بووە، باوکی یەکێ بووە لە زانا باشەکان، کە کوڕی بەشێک لە زانا گەورەکان لای باوکی ئیمامی سیوطی وانەیەن دەخوێند.

.

کاتێ ئیمامی سیوطی شەس ساڵان بوو باوکی وەفاتی کرد، بە هەتیوی گەورە بوو.

بەڵام بەشێک لە زانایان و هاوڕێکانی باوکی بەرپرسیارێتی پەروەردە کردنیان گرتە ئەستۆ، لەوانە (الکمال بن الهمام الحنفی) کە یەکێ بوو لە زانا و فەقیهە گەورەکانی سەردەمی خۆی، بەمەش ئیمامی سیوطی کاریگەری ئەم پێشەوای لەسەر بوو کەوای لێ کرد لە دەسەڵاتداران دوورکەوێتەوە.

.

دووای وەفاتی باوکی چووە بەرخوێندن و دەستی کرد بە لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، پێش ئەوەی تەمەنی ببێت بە (٩ ساڵ) هەموو قورئانی لەبەرکردن..

.

هەر لەسەرەتای تەمەنیدا دەستی کرد بە لەبەرکردنی زانستەکان و هەریەک لە (العمدة، ومنهاج الفقه والأصول، وألفیة ابن مالک) لەبەر کرد و ئاستی تێگەیشتنی زیادی کرد.

.

کۆمەڵێ گەشتی زۆری کردووە بە شوێن زانستدا، وڵاتەکانی (حیجاز و شام و یەمەن و هیند و مەغریبی ئیسلامی) گەڕاوە.

.

پاشان دەستیداوە خوێندی فەرموودە لە قوتابخانەی (الشیخونیة)، وەکاتێک تەمەنی گەشت بە ٤٠ساڵ خۆی یەکلای کردەوە بۆ پەرەستشی خودا و نووسین.

.

ئیمامی سیوطی لە ماڵی خۆیدا لە (روضة المقیاس) لەسەر نیل لە قاهیرە لە ڕۆژی 19 جمادى الأولى ساڵی 911 کۆچیدا بەرامبەر  20 أکتوبر 1505 زاینی وەفاتی کرد.

ئەو ناوچەی کە لێ نێژرا ئێستا بەناوبانگە بە قەبرستانی (سیدی جلال) نیسبەتەن بۆ ئیمامی سیوطی.

.

ئامادەکردنی: محمد م.عبدالحمید….  سه رچاوه: کانالی تلگرامی بیاره ی شه ریفه