بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

پەند و ئامۆژگاری

ئیمام محمد غەزالی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:

زۆر کەس لە ترسی لۆمەی خەڵک و بۆ بەدەستهێنانی ستایشیان، خۆیان دەکوژن و هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ ئەوەی کار و جوڵەکانیان بەدڵی خەڵک بێت بۆ وروژاندنی ستایشی خەڵک و سەلامەت بن لە ڕەخنە گرتن و ئەمەش یەکێکە لە مەترسییەکان  کە دەبێتە هۆی دابەزین کە پێویستە چارەسەر بکرێت.


 

ئیمامی فەخری ڕازی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت :

ئەو کاریگەریەی کە نوێژی بەیانی لەسەر پاکی دڵ و ڕۆشنگەری هەیەتی زیاترە لە نوێژەکانی تر. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەرکەسێک خاوەنی سیفەتێکی تەندروست بێت و ئەم نوێژە لە کاتی خۆیدا و بە جەماعەت ئەنجام بدات؛ لە دڵیدا هەست بە کراوەیی و ڕووناکی و ئارامی و ئاسوودەیی دەکات

تفسیر الرازى ج٢۱ ص ٣٨٥


حاتەمی ئەسەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، پەرستیارێکی خواپەرست و دڵسۆز بوو. یەکێک لە موسڵمانەکان بە ناوی عاسیم کوری یوسف هاتە لای و ناڕەزایی دەربڕی و پێی گوت: چۆن نوێژ دەکەیت ، حاتەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، وتی: کە کاتی نوێژ هات هەڵدەستم، دەستنوێژی دەرەکی و دەستنوێژی ناوەوە دەگرم.. عاسم وتی: دەستنوێژی ناوەوە چییە؟

حاتەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت فەرمووی : لە دەستنوێژی دەرەکیدا ئەندامەکان بە ئاو دەشۆین بەڵام لە دەستنوێژی ناوەوە ئەو ئەندامانە بە حەوت سیفەت دەشۆین :

تەوبەکردن

واز لە کینە هینان

بەجێهێشتنی ئیرەیی

جێهێشتنی وابەستەبوون بە جیهان

تەوبەکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو

جێهێشتنی وەسف و ستایشی بوونەوەرەکان

جێهێشتنی سەرکردایەتی ماددی (من بەدوای تەماحدا ناگەڕێم)

 

پاشان دەچمە مزگەوت و خۆم بۆ نوێژ ئامادە دەکەم، لە کاتێکدا کەعبە لەبەردەممدا دەبینم و خۆم لەبەردەم خودای گەورەدا به تەواوی هەژار دەبینم.

وەک ئەوەی لە دەرگای خودا دابم. و ئەویش دەزانێت چی لە دڵمدایە، بەهەشت لە لای ڕاست و دۆزەخ لە لای چەپەوە و لە پشتمەوە ئەزرائیل دەبینم و وەک ئەوە وایە پێم لەسەر پردی سیرات وەستابێت

و پیم وایه ئەم نوێژه دوا نوێژمه، پاشان نیەت دەکەم و تەکبیری پاک دەڵێم و بە بیرکردنەوە و تێڕامانەوە حەمەد و سورەت دەخوێنم

پاشان بە خۆنەویستی و خۆبەکەم زانین ڕوکوع ئەنجام دەدەم، پاشان بە گریان و نالەنال سوجدە دەبەم و بە ئومێدەوە وشەی شایەتحاڵی دەخوێنم و بە دڵسۆزیەوە سەلامی نوێژ دەدەمەوە. وە دواتر لە حاڵەتێکدا لە نێوان ترس و هیوادا هەڵدەستم.

نوێژه کەم سی ساڵە بەم شێوەیە بووە. عاسم گریاو وتی: پێشتر بەم شێوەیە نوێژم نەکردووە .

تفسیر روح البیان

https://b2n.ir/p32461

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی