بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ئیمامی نەوەوی رحمه الله

ئیمامی نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:

بزانە فەزیلەتی زیکر تەنها لە تەسبیح و تەهلیل و تەحمید و تەکبیر و هاوشێوەکانیدا سنوردار نییە، بەڵکو هەر کەسێک بە هەر جۆرە عیبادەتێک گوێڕایەڵی خودای خۆی بکات، لە نێو ئەو کەسانەدایە کە یادی خودا دەکەن

" الأذکار للنووی " ( رحمه الله )

اللهم صل علی سینا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد ما فی علم الله صلاه دائمه بدوام ملک الله

ئایا نویژنەکەر کافرە؟ (1)

جارێ بابزانین ئەو وشانەی کە بە کوفر هاتووە مانای کوفر دەدەن؟

.

۱ـ عن أبی هریرة  قال: قال رسول الله : (اثنتان فی الناس هما بهم کفر: الطعن فی النسب، والنیاحة على المیت) رواه مسلم

لە ئەبو هوڕەیڕەوە ڕەزای خوای لێ بێ گێڕدڕاوەتەوە کەوا پێغەمبەری خوا ئەفەرمووێ: دوو شت هەیە لە نێو خەڵکیدا کە هاوشانی کوفرە ئەویش تانەدان لە ڕەچەڵەک و نەسەبی یەکتر، ئەوەکەی تریش شین و ڕۆڕۆ کردنە لەسەر مردوو.

.

ئەو کوفرەی ئێرە بە مانای ئەوە دێ: ئەو دوو سیفەتە سیفەتی کافرە نەزانەکانی سەردەمی جاهیلیە، عادەتێکی وانە، ئەگینا بەو مانایە نایێ کەوا کەسەکە بباتە دەرەوە لە ناو بازنەی ئیسلامەتی، بە مانای دووەمیش کوفری بچووک دێ نەک کوفری گەورە خاوەنەکەی لەدین دەرناچێ نێ و کافری بکات، چونکە کابرا مەعقوڵ نیە بە شێن و ڕۆڕۆیەک و بە تانەدانێک لەدین بچێتە دەرەوە، هاوەڵەکان گەورەترین کوشتار لەنێوانیا ڕوویدا کەچی کافر نەکران، ئەی باشە گوناهی کوشتن گەورە ترە یان شین و ڕۆڕۆو تانەدان؟

.

۲ـ - قالَ لی رَسولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ علیه وسلَّمَ فی حَجَّةِ الوَدَاعِ: اسْتَنْصِتِ النَّاسَ ثُمَّ قالَ: لا تَرْجِعُوا بَعْدِی کُفَّارًا، یَضْرِبُ بَعْضُکُمْ رِقَابَ بَعْضٍ. رواە البخاری

لە جەریری کوڕی عبد اللە گێڕدراوەتەوە کەوا پێغەمبەری خوا ئەفەرمووێ: لە دوای من هەڵمەگەڕێنەوە بۆ کافرێتی بەگەڕانەوەیەکی وا کەوا هەندێکتان لە ملی هەندێکی ترتان بدەن.

.

واقیعی هاوەڵان گەورەترین شەڕ لەنێوانیان ڕوویدا بەهۆی فیتنەی فیتنە کاران، ئایا یەک زانای ئەو ئوممەتە هاوەڵێکیان لەدین بردە دەرێ و کافری بکەن؟ بە تەحەدداوە ئەڵێم یەک زانا نیە کە ئەوانی کافر کردبێت، ئەی باشە لێرەش وشەی کوفری هێناوە، ئەوەی ئێرە چ جیاوازیەکی هەیە لەگەڵ وشەی کوفڕەکەی حەدیسی نوێژ؟ من دەپرسم کەسێ نوێژێک لەبەر تەمبەڵی نەکات ئایا گوناهی کوشتنی کەسێک و زینا کردن و شەڕاب خواردنەوە گوناهی لەو نوێژ نەکردنەکە گەورەترە؟

.

ئیمامی نەوەوی دەربارەی ئەو حەدیسی هەڵمەگەڕێنەوە لە دوام بۆ کافرێتی ئەفەرمووێ: "گوتراوە حەوت مانای هەیە: یەکەم: ئەمە کوفرێکە دەربارەی ئەو کەسەی کەوا کوشتن بە حەڵاڵ دەزانێ و بەبێ ئەوەی حەقێکی (ئیسلامەتی لەسەر چەسپابووبێ). دووەم: مەبەست پێی کوفری نیعمەت و حەقی ئیسلامێتی(واتە: ناسوپاسگواز بوون بەرامبەر نیعمەتەکان و دین).


درێژەی هەیە...