بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ئیمام زین العابدین ___ علیه السلام

 

  ئیمام زین العابدین ___ علیه السلام

لەگەڵ خەڵکدا ئەوەندە بە بەزەیی بووە کە یەکێک بەخراپە باسی بکردایە .

دەیفەرموو :- ئەی خوای گەورە ئەگەر ئەو کابرایە ڕاست دەکات و من ئەوەندە خراپم لێم خۆش ببە ، ئەگەر درۆش دەکات خوایە لێی خۆش ببیت .

 

ڕۆژێک ئامۆژگاری بۆ خەڵک دەکرد لە فەرمایشتەکەی دا فەرمووی :- بەڕاستی مردن و نەمانی دۆست و برادەران زۆر مرۆڤ دڵ تەنگ دەکات و خەڵک وەک غەریبانی لێ یەت بەڵام دەبێت مرۆڤ دڵی بەوە خۆش بێت کە ئەو خزم و دۆست و کەس وکارە با گوناهباریش بووبن ئەگەر تۆبەیان کردبێت [ ان شاء اللَّه ] خوای گەورە لێ یان خۆش بووە .

چونکە پێغەمبەر ( ِ ) فەرموویەتی :- خوای گەورە بەندەی گوناه کاری پەشیمانی خۆش دوێت .


خەڵکەکە بەو فەرمایشتە زۆر دڵ خۆش بوون .

لە فەرمایشتەکانی ترا فەرموویەتی :- مرۆڤ لەکاتی توڕە بوون و ڕق هەڵستاندا لە هەموو کاتێک لە تووڕەیی خوا نزیکترە چونکە لەوانەیە بەهۆی ئەو تووڕە بوونەوە توشی گوناه و تاوانێکی گەورە ببێت و خودا تووڕەبونی لێ بگرێت .

 

جارێکی تر فەرموویەتی :- ئەو کەسەی تا دوێنێ لە ژیادا بووە چەند ڕۆژی تر دەمرێت و بۆگەن دەکات خۆی بەزل دەگرێ و خۆبەزلزانە بە سەر خڵکەوە و شەرم ناکات !

 

هەروەها فەرمووی :- ئەو کەسەشم زۆر لا سەیرە کە ئەو هەموو دروستکراوە دەبینێت کە خودا درووستی کردووە و خودا نا ناسێت دووبارە فەرمووی :- زۆرم لاسەیرە کەسێک باوەڕی بە دواڕۆژ و زیندووبوونەوە نەبێت و بشزانێت کە خواوەندی گەورە ئەو خەڵکەی لە سەرتاوە لە نە بوونەوە درووست کردووە .

 

هەروەها فەرموویەتی :- دونیا ( دارُ الفانی ) ه وە قیامەت ( دارُ البقا ) یە کەچی زۆر کەس ئەوەش دەزانێت و هەوڵ بۆ ( دارُ الفنا ) دەدات و ( دارُ البقا ) لەبیری خۆی دەباتەوە .

 

ڕۆژێک ئامۆژگاری ___ ئیمام محمد باقری___ کوڕی دەکرد .

فەرمووی : ئەی کوڕی خۆشەویستم تکات لێ دەکەم هاوڕێیەتی چوارکەس مەکە

یەکەم ___ هەرگیز هاوڕێیەتی پیاوی دووڕو مەکە چونکە بە پاروە نانێک دەتفڕۆشێت .

دووەم ___ هەرگیز هاوڕێیەتی ئینسانی چروک مەکە چونکە لەو شتە بێ بەشت دەکات کە تۆ زۆر پێویستت پێی بێت .

سێ یەم ___ هەرگیز هاوڕێیەتی پیاوی درۆزن مەکە چونکە نزیکت لێ دوور دەخاتەوە و دوورت لێ نزیک دەکاتەوە و بە هەڵەتدا دەبات .

چوارەم __ هەرگیز هاوڕێیەتی ئەو کەسانە مەکە کە هەرگیز پەیوەندی خزمایەتی بەجێ ناهێنن تەرکی پەیوەندی خزمایەتی دەکەن ، چونکە ئەو جۆرە کەسانە بە سێ ئایەتی قورئان بەر نەعلەتی خوا کەوتوون .

تیشکی زانستی ئیسلام