بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

باخچەی بون خوشان

باخچەی بۆن خۆشان


 مەلاحامیدی گەورەکاتبی حەزرەتی شێخی سیڕاجەددینی ئەووەل(اعلی الله مقامهما) ئەفەرمێ:

حەزرەتی شێخی سیڕاجەددین گفتوگۆ و حیکایەتی خۆی لەگەڵ جننیاندا زۆر بۆ باس کردووین، ئەگەر بیان نووسمەوە پەڕاوێکی زۆری ئەوێ بەڵام بەتەنیا بەم بەسەرهاتە کۆتایی ئەهێنین:

 

فەرمووی لەسەرەتای شێخیەتیمەوە ئافرەتێ بەدەردی شێتی گرفتار و دووچار بووبوو هێنایان بۆلام، کاتێ سەرنجم لەحاڵی دا تەماشام کردجننییەک شێتی بوە و حەزی لێ کردوە، ئەوجننیەم ڕاکێشاو حەپسم کرد، کە حاکم و فەرمانڕەوای تایەفە و تیرەیەکی جننی یەکان بوو کە لە زەڵم نیشتەجێ بووبوون، هەرچەن کۆششم کرد کەدەس بەرداری ئەو ئافرەتە بێ قبووڵی نەکرد، ناچاربووم لەناوم برد و فەوتاندم.

 

 ژنەکە چوەوە باری سروشتی خۆی، چەن ڕۆژێکی پێ چوو تەماشام کرد ژنەکە وەک لەدەس کارەسات و بەڵایێ ڕابکات هات و خۆی خستە پشتمەوە، ووتم چیە بۆ وا ئەکەیت؟ وتی بڕوانە تا بیبینی چیە؟ کاتێ تەماشام کرد دیم لەشکری جننی دەور و پشتی ئێمەیان گرتوە و ئەو ئافرەتە بەحەوت ئەندام لە لەرزیندا بوو و ووتی ئەمجارە تۆیش و منیش بەهیلاکا ئەبەن.

 

 ووتم مەترسە ئارام بگرە با نزیک تر ببنەوە، خۆت بگرە مەترسە لەوە زیاتر لێمان نزیک ببنەوە ئەوکاتە ئەزانی چی بەسەر ڕۆژگاریان دادێت و چییان لێ ئەکرێ، پێشڕەوو ئەمیری ئەو جننییانە ناوی ئەڵماس بوو کە لەکاتی کوشتنی حاکمەکەیاندا لەماڵ نەبووبوو، کاتێ هاتبوەوە پرسی بووی بۆچی وا تەعزیە بار و ماتەمینن ووتبوویان دادگەری ئێمەیان لەبارەی ئەو ژنەوە کوشتوە و ئەم ماتەمینەی ئێمە بەو هۆیەوەیە.

 

 ئەویش وتبووی بۆچی ئێوە بێ غیرەتیتان کردوە کە پادشاتانیان کوشتوون؟ تۆبزێکی هەڵ گرتبوو وتبووی دوام کەون با لەناویان ببەین، کاتێ نزیک کەوتبوونەوە بەدەستی باتن ئەڵماس ناوم گرت خۆی و تۆپزەکەی نابوت کرد و ژیانیم لەلیستی دنیادا کوژاندەوە، ئەمجا ڕووی دڵم کردە جننییان هاوار و قیژیشم خستە ناو ئەوان وەک ئاگر لە پووش بەرببێ زۆربەیان سووتان و بۆ شاری بێ دەنگان ڕەوانە کران، کەمێکیان کە مابوون بەسەر لێ شێواوی چووبوونەوە مەڵبەندەکەی خۆیان دەستێکی باتنم بەڕووی ژنەکە هێنابۆئەوە ئیتر جننی نەبینێ، وەفەرمووی : ئەوەی لەهەمو زەحمەت و گرانتر بێ نەخۆشی فێیە یانی سەرع، ئەگەر شەیاتینی کۆببێتەوە زۆر گرانە چارەسەری مەگەر قوتبی عەسر ئەوکەسە چارەسەر بکات.

سەرچاوە: #ریاض_المشتاقین

#حەزرەتی_شێخی_سیڕاجەددینی_ئەووەل

#مەلاحامیدی_گەورە

#کاک_مادح_علوی